یەکێتی…

هەرەست بە ئاشبەتاڵ و هەرەس هێنا….
دارخورمات لەسەر کێوەکانی کوردستان ڕواند…
لە شەوەزەنگدا وڵاتت ڕووناک کردەوە…
لە تاڵە خەودا میللەتت بە ئاگاهێنا…
تازە بە لە بێژنگ و هێڵەگدان پاکتریش ئەبیتەوە…
بۆچیتن ئەوانەی هەر رۆژەی بە بیانوێک ژێرت ئەکۆڵن و پاساو بۆ دوورکەوتنەوە لێت ئەدۆزنەوە..
نە دۆستایەتیی..
نە خۆشەویستی..
نە حزبایەتیش بە نزا و پاڕانەوە نابێ..
کرمی ناوخۆ تا زووتر لە گیانت دەرچن سوودمەندتری…
کەم و پوختێکی جێگیرت باشترە لە یەکێ هەمیشە لایەکی لە هەوابێ بۆ ڕۆیشتن و منەتکردن بەسەرتەوە وەک بڵێی ئەگەر ئەوان نەبن ژیان و هەناسەدان بەردەوام نابێ…
هێشتاش لە هەموویان پاکتری..لە هەمووشیان خۆڕاگرتری..
زۆرت بەسەرهات و نەکەوتی..
زۆر تانەیان لێدای و نەسرەوتی…
بۆ چیتە ئەوەی هەر رۆژەی ملی بۆ بەرپرسێک شۆڕ ئەکا, تا لێ ئەکەوێ ئنجا بائەداتەوە لای یەکێ تر, با ئەو وەک مزراح هەر بە دەوری خۆی و بەرپرساندا بسووڕێتەوە و تۆش هەر جێگیر و ئێمەش هەر دەست بۆ مانەوەت ڕائەگرین….
ئەو هەڵپەی مەسۆلیەت و سەرمایە کردیە پەڕامووچە ئێمەش بۆ گەورەیی و شکۆی تۆ و رێبازی مام دەورت چۆڵ ناکەین…
با هەموویان خۆیان تاقیکەنەوە و دواتر بزانن سەنگینی لە مانەوە لەگەڵ تۆ و پشت نەکردنە رێبازەکەی مام چ سەروەری و شەرەفێکە, هەمووکەس لەخۆی ناوەشێنێتەوە.
هەمیشە سەربەرزم پێت…

 267 جار بینراوە