سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و راپۆرت » چەند زانیارییەکی گرنگ لە بارەی خولی پێنچەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە

چەند زانیارییەکی گرنگ لە بارەی خولی پێنچەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە

پێنچەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لە ‏30‏/09‏/2018 دەستیپێکرد، ئەم خولەش تایبەتمەندی و جیاوازیی زۆری لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پێشوودا هەیە، بە تایبەتی لە رووی ژمارەی بەشداربوون و بنکەی دەنگدان و پاڵێوراوەوە. لێرەدا بە کورتی باسی هەندێک لەو زانیاریانە دەکەین.

مافی دەنگدان
بە پێی دوایین ئاماری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم بێت، ئەو کەسانەی کە مافی دەنگدانیان لەم هەڵبژاردنەدا هەیە، دەگاتە 3.085.461 کەس لە هەر چوار پارێزگای «هەولێر وسلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە» .

دەنگدەری تایبەت
لەو ژمارەیەدا ، 174148 دەنگدەری تایبەت هەیە کە ئەوانیش بریتی بوون لە هێزەکانی ناوخۆ و پێشـمەرگە و ئاسایش کە رۆژی 28.9.2018 دەنگدانی تایبەت دەستیپێکرد.

ژمارەی پاڵێوراو
کۆی گشتی ژمارەی پاڵێوراوەکان 773 پاڵێورا بووە کە لە پارت و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم پێكهاتوون . لەم ژمارەیەشدا 532 یان پیاون و 241 ژنن.

کورسی پەرلەمان
کۆی گشتی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان 111 کورسییە، لەمەشدا 11 کورسیان بۆ کۆتاکان دانراوە، 5 کورسی بۆ مەسیحییەکان، 5 کورسی بۆ تورکومانەکان، 1 کورسیش بۆ ئەرمەنییەکان.

ژنان لەم هەلبژاردنەدا
لەم هەلبژاردنەدا ژنان بەشدارییەکی باشیان کردووەو 241 کاندیدی ژن خۆیان بۆ پەرلەمانی کوردستان پاڵاوتووە، لە ناو کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستانیشدا، 30% بۆ ژنان تەرخانکراوە.

بنکەی دەنگدان
لە بارەی بنکەی دەنگدانیشەوە بە پێی ئامارەکانی کۆمسیۆن بێت، 5 هەزار 933 وێستگە و 1260 ناوەندی دەنگدان هەیە. ئەمانەش کە بەسەر چوار پارێزگای هەرێمدا دابەشبوون، ئەوەش بەم شیوەیەی خوارەوە:

هەولێر
ژمارەی ناوەندی دەنگدان 499
ژمارەی وێستگەی دەنگدان 2142
ژمارەی دەنگدەر 1036419

سلێمانی
ژمارەی ناوەندی دەنگدان476
ژمارەی وێستگەی دەنگدان 2306
ژمارەی دەنگدەر 1134760

دهۆک
ژمارەی ناوەندی دەنگدان 257
ژمارەی وێستگەی دەنگدان 1361
ژمارەی دەنگدەر677797

هەڵەبجە
ژمارەی ناوەندی دەنگدان28
ژمارەی وێستگەی دەنگدان132
ژمارەی دەنگدەر 66016

ژمارەی کارمەندی کۆمسیۆن
بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، کۆمسیۆن 42170 کارمەندی لە بنکەکانی دەنگدان لە هەر چوار پارێزگای هەرێمدا دامەزراندووە.

سەرچاوە:
سایتی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم

 117 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*