سەرەکی » هەمەڕەنگ » حەمە هاشم بەشداریی پیشانگەی شێوەكارانی فەرەنسا دەكاتپەڕە 3

حەمە هاشم بەشداریی پیشانگەی شێوەكارانی فەرەنسا دەكات

لەمیانی چالاکییەکانی رێکخراوی یونسکۆ، فیدراسیۆنی کلتوریی یونسکۆ لە فەڕەنسا، پیشانگەی شێوەکاری بۆ کۆمەڵێ ھونەرمەندی جیهان رێکدەخات لەپێناو ھەڵسەنگاندنی ئاستە ھونەرییە مۆدێرنەکان و نزیکخستنەوەی کەلتوورە جیاوازەکانی نەتەوەکانی جیهان، ھەر بۆ ئەم چالاکییەش ھونەرمەندی شێوەکاری کورد «حەمەھاشم» بەفەرمی داوەتکراوە بۆ بەشداریکردن لەپیشانگەیەکی ھاوبەشدا لەڕۆژانی
12 – 17/10/2018 لە «Gallery of French unesco clubs art» لە شاری پاریس دەکرێتەوە، ھەر لەکاتی بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی یونسکۆدا، فیلمێکی دۆکیۆمێنتەری لەسەر ژیان و بەرھەمە ھونەرییەکانی ئەم ھونەرمەندە کوردە نمایشدەکرێت. شایانی باسە یونسکۆ رێکخراوێکی کولتوری گشتیرە و بۆ ئەم جۆرە چالاکییانەی ھونەرمەندانێک ھەڵدەبژێرن کە ئاستی کولتوری و دنیابینی ھونەرییان لە ئاستێکی باشداریەو لەم پیشانگەدا جگە لەم ھونەرمەندە کوردە، ھونەرمەندانی «فەرەنسی و ئەڵمانی و ئیتاڵی و ھۆڵەندی و ئیسپانی و ھیندی و ئێرانی و تورکی و رووسی» بەشداریدەکەن.
سەباح شوكر

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پیشانگەیەکی کاریکاتێری دەکرێتەوە

لەچوارچێوەی چالاکییەکانیدا، ناوەندی 7 رەنگە بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی خەبات و ...