نه‌وزادی موهه‌ندیس*
• په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما كه به ئینگلیزی پێی ده‌وترێت Global Warming : بریتیه له به‌رزبونه‌وه و زیادبوونی پله‌ی گه‌رمای ناوه‌نجی ڕووی زه‌وی له جیهاندا له‌گه‌ڵ زیادبوونی بڕی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن،و گازی میپان،و هه‌ندێك له گازه‌كانی تریش له هه‌وادا.ئه‌و گازانه پێیان ده‌وترێت گازه گه‌رمكه‌ره‌كان چونكه ده‌بنه هۆی گه‌رمكردنی ڕووی هه‌وای زه‌وی،ئه‌مه ئه‌و دیارده‌یه‌یه كه پێی ده‌وترێت په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما.زیادبوون و به‌رزبونه‌وه‌ی مامناوه‌نجی پله‌ی گه‌رمای هه‌وا له نیوه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌وه تێبینی كراوه،له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی،به‌شێوه‌یه‌ك كه پله‌ی گه‌رمای ڕووی گۆی زه‌وی به‌ڕێژه‌ی 74ر0 بۆ 18ر1 پله‌ی سه‌دی به‌رزبۆته‌وه له میانه‌ی سه‌ده‌ی ڕابووردوودا.لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه گازه گه‌رمكه‌ره‌كان دروستده‌بن له ئه‌نجامی كار و چالاكی مرۆڤه‌كانه‌وه و هه‌ر ئه‌وانیش به‌رپرسیارن له به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له نیوه‌ی سه‌ده‌ی ڕابووردوه‌وه.له‌كاتێكدا دیارده سروشتیه‌كان وه‌ك تیشكی ڕۆژ و گڕكانه‌كان،كاریگه‌ری گه‌رمكردنی زۆر بچوكیان هه‌یه له پێش چه‌ند سه‌ده‌یه‌كی پێش سه‌ده‌ی پیشه‌سازیه‌وه هه‌تا ساڵی 1950 و كاریگه‌ریه‌كی بچوكی ساربونهوهی دواتریشیان هه‌بوه.
•به‌هه‌مان شێوه دیارده‌ی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما پێناسه ده‌كرێت به‌وه‌ی كه بریتیه له به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای به‌رگه هه‌وای گۆی زه‌وی،و په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما له ئه‌نجامی گۆڕانكاریه‌كانی گۆڕانی وزه‌ی گه‌رمیه‌وه ڕووده‌دات،ئاشكرایه سه‌رچاوه‌ی گه‌رما له‌سه‌ر زه‌وی بریتیه له ڕۆژ كه له بنچینه‌دا به‌رگه هه‌وا ده‌بڕێت،و گه‌رمای زه‌وی به‌رزده‌كاته‌وه،به‌ڵام به‌هۆی چالاكیه‌كانی مرۆڤ و شۆڕشی پیشه‌سازیه‌وه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا،پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه كه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی خراپ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌شوهه‌واكه‌ی و پێكهاته‌كانی داناوه، به‌شێوه‌یه‌ك پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وی له‌م 100 ساڵه‌ی دوایدا به بڕی 6ر0 پله‌ی سه‌دی به‌رزبۆته‌وه.
پله‌ی گه‌رمای ئێستا به‌نزیكه‌یی دوو هێنده‌ی پله‌ی گه‌رمای 200 ساڵ له‌مه‌وپێشه،هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای جیهان زۆر و جیاوازن،هه‌ندێك له زاناكان ده‌ڵێن كه پیسبوون هۆكاری سه‌ره‌كیه،و هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن هۆكار بریتیه له گۆڕانی كه‌شوهه‌وای سروشت،وهه‌ندێك بیردۆزه‌ش هه‌ن كه ئه‌و دیارده‌یه ڕاڤه ده‌كه‌ن،پێشبینیه‌كان وای بۆ ده‌چن كه پله‌ی گه‌رمای ڕووی جیهان به‌رزببێته‌وه به ڕێژه‌ی 4ر1 بۆ 8ر5 پله‌ی سه‌دی له‌ساڵی 1990وه تا ساڵی 2100و تێكڕای پله‌ی گه‌رمای ڕووی زه‌وی ئێستا 6ر0 پله‌ی سه‌دیه.
ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه له‌لایه‌ن 40 كۆمه‌ڵه‌ی زانستی و ئه‌كادیمی زانستی پشتیوانی لێكراوه‌و له‌ناویشیاندا هه‌موو ئه‌كادیمیه زانستیه‌كان له وڵاتانی گه‌وره‌ی پیشه‌سازی.
نمونه‌ی ژینگه‌یی كورتكراوه له ڕاپۆرتی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گۆڕانه‌كانی كه‌شوهه‌وا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن كه به گریمانه‌یی پله‌ی گه‌رمای ڕووی جیهان به‌رزده‌بێته‌وه به ڕێژه‌ی 1ر1 بۆ 4ر6 پله‌ی سه‌دی (له ماوه‌ی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا) ،ئه‌م گریمانه‌یه‌ش له به‌كارهێنانی نمونه‌ی هه‌ستیاری كهشوههوایی جیاوازه‌وه هاتوه.وبه‌كارهێنانی تهخمیناتی جیاواز بۆ ده‌رچوونی گازه گه‌رمكه‌ره‌كان له ئاینده‌دا،هه‌ندێك له گومانه‌كان ئه‌وه‌یان له‌خۆگرتوه كه چۆن په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما و گۆڕانكاریه‌كانی په‌یوه‌ست پێوه‌ی ده‌گۆڕێن له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر له‌هه‌موو جیهاندا،هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و ماوه‌یه كۆكن كه درێژده‌بێته‌وه تا ساڵی 2100.و به‌ڵام پێشبینیه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه ئه‌م په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رمایه درێژ ببێته‌وه بۆ دوای ساڵی 2100ش.ته‌نانه‌ت گه‌ر ده‌رچوونی گازهكانیش بوه‌ستێت،به‌هۆی فراوانی و گه‌وره‌یی گه‌رمای زه‌ریاكانه‌وه و ته‌مه‌نی درێژی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له به‌رگه هه‌وادا.
به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای ڕووی جیهان ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ڕێژنه‌ی ڕووی ده‌ریا،گۆڕانی بڕ و شێوازی بارینی بارانیش،له‌وانه‌یه ببێته هۆی فراوانبوونی بیابانی تهوهرهییش،زۆر نزیكه كه په‌نگخواردنه‌وه‌ی ڕووباره سهههۆڵبهندانهكانیش به‌رده‌وام بێت،و زه‌ویه هه‌میشه‌ییه به‌ستوه‌كان،و ده‌ریا به‌ستوه‌كان،له‌گه‌ڵ كارتێكردنی جه‌مسه‌ری باكور به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی،و كاریگه‌ریه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی تریش وه‌ك وێكچونهوهی دارستانه‌كانی ئامازۆنی باراناوی،دارستانه‌كانی باكور،زیادبونی توندی ڕوودانی كه‌شوهه‌وای توندڕه‌و،نه‌مان و له‌ناوچوونی جۆره‌كان،گۆڕانه‌كانیش له‌به‌روبومه كشتوكاڵیه‌كاندا.
تائێستاش گفتوگۆ سیاسی و جه‌ماوه‌ریه‌كان به‌رده‌وامن بۆ گه‌ڕان به‌دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی گونجاو بۆ دیارده‌ی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رمای جیهانی،بژارده‌كانی له‌به‌رده‌ستدا بریتین له سووككردنی ده‌رچوونی گازه‌كان،خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و زیانانه‌ی كه له ئه‌نجامی پهنگخوردنی گه‌رماوه دروستده‌بن،به‌كارهێنانی ئه‌ندازه‌ی كه‌شوهه‌وا بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رمای جیهان،زۆربه‌ی حكومه‌ته نیشتیمانیه‌كان واژۆیان له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنامه‌ی كیۆتۆی یابان كردوه ده‌رباره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رچوونی گازه گه‌رمكه‌ره‌كان،له‌و ڕێگه چارانهش كه پێشنیازكراون بریتین له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه و …هتد.كه ده‌بنه هۆكاری ده‌رچوونی گازه ژه‌هراویه‌كان.
كاریگه‌رییه‌كانی تیشكدانه‌وه زۆره‌ملێكان
گۆڕانه‌كانی كه‌شوهه‌وای زه‌وی وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ كاریگه‌رییه ده‌ره‌كییه‌كان،له‌ناویشیاندا گۆڕانی چڕی گازه گه‌رمكه‌ره‌كان،و گۆڕانه‌كانی ته‌وه‌ری زه‌وی به‌ده‌وری ڕۆژدا Orbital Forcing وگۆڕانهكان له بریسكهدانهوهی ڕۆژی و ته‌قینه‌وه گڕكانیه‌كان،و ڕێگریه‌كانی گه‌رمای زه‌ریاكان و هێواشی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كار بۆ كاریگه‌رییه ناڕاسته‌وخۆكانی تر ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن كه‌وا كه‌شوهه‌وا چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك و زیاتریشی پێویسته بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه زۆره‌ملێكاندا، ولێكۆڵینه‌وه كه‌شوهه‌واییه‌كان ئاماژه ده‌ده‌ن به‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دڵنیاش بوون له جێگیربوونی گازه گهمكهرهكان له ئاستی 2000دا ئه‌وا به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی 5ر0 پله‌ی سه‌دی هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما له‌ساڵی 1842 له‌لایه‌ن جۆن فۆرییهوه دۆزرایه‌وه،به‌ڵام سفانت ئارینیۆسی سویدی یه‌كه‌م كه‌س بوو كه هه‌ستا به دیاریكردنی ئه‌و دیارده‌یه له ڕووی بڕه‌وه له‌ساڵی 1896دا،به‌كورتی ده‌توانرێت پێناسه‌ی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما بكرێت به‌وه‌ی كه ده‌بێته هه‌ڵمژین و ده‌ركردنی تیشكی ژێر سوور كه ده‌بێته هۆی گه‌رمبوونی ڕووی زه‌وی له‌ئه‌نجامی زیادبوونی چڕی گازه گهرمكهرهكانهوه له به‌رگه هه‌وادا.ویه‌كێك له‌و گازانه‌ش بریتیه له گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن.به‌ڵام گازه گه‌رمكه‌ره سروشتیه‌كان((ئه‌وانه‌ی له ئه‌نجامی چالاكی مرۆڤه‌وه نایه‌نه به‌رهه‌م)) كاریگه‌ریه‌كی گه‌رمكردنی ناوه‌نجی هه‌یه به‌نزیكه‌ی 33 پله‌ی سه‌دی كه به‌بێ بوونی ئه‌م گازانه ژیان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت.
گازه گه‌رمكه‌ره سه‌ره‌كیه‌كان بریتین له هه‌ڵمی ئاو،كه ده‌بێته هۆی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی 36 بۆ 70%((به‌بێ حسابكردنی هه‌وره‌كان)) ، گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن كه ده‌بێته هۆكاری په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی 9-26% و گازی میپان به‌ڕێژه‌ی 4 بۆ 9% و گازی ئۆزۆن به‌ڕێژه‌ی 3بۆ 7%.
چالاكیه‌كانی مرۆڤ له قۆناغی شۆڕشی پیشه‌سازیه‌وه بۆته هۆكاری زیادبوونی ده‌ركردنی ڕێژه‌ی گازه گه‌رمكه‌ره‌كان بۆ ناو به‌رگه هه‌وا،به‌تایبه‌تیش گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌گه‌ڵ گازی ئۆزۆندا له چینی ئهلترۆبۆسفیر و پێكهاته‌ی كلۆرۆفلۆرۆكاربۆن و ئۆكسیدی نیترۆس. چڕی هه‌ریه‌كه له دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و میپان له به‌رگه هه‌وادا زیادبوون به ڕێژه‌ی 36 بۆ 148% دوابه‌دوای یه‌ك له نیوه‌ی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مه‌وه.ئه‌م نرخانه به به‌رزترین نرخ داده‌نرێن كه تۆمار و دیاریكراون له 650000 ساڵی ڕابووردوه‌وه به‌پشتبه‌ستن به‌و زانیاریانه‌ی كه له نمونه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانه‌وه ده‌سكه‌وتوون.به‌ڵام به‌ڵگه جیۆلۆجییه‌كان به‌ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه ده‌ده‌ن به‌وه‌ی كه نرخه‌كانی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی ئێستا ته‌نها له پێش 20 ملیۆن ساڵه‌وه نه‌بێت.ڕێژه‌ی زیاد له 75% گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له ئه‌نجامی سووتاندنی سووته‌مه‌نیه كاربۆهایدرایتهكانهوه ده‌بێت وه‌ك نه‌وت و به‌نزین و گازۆیل و ونه‌وتی سپی و …هتد.له‌ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابووردوودا،ئه‌وه‌ی تر كه ده‌مێنێته‌وه له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی مرۆڤه‌وه ده‌بێت بۆ سه‌رچاوه سروشتیه‌كان وه‌ك لابردنی دارستانه‌كان.
تائێستاش هۆكاره‌كانی دروستبوونی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما بونیان هه‌یه، هه‌روه‌ك له زیادبوونی به‌رده‌وامیشدان،ناتوانرێت كۆنتڕۆڵی ئه‌و دیارده‌یه و دیاریكردنی ڕێژه‌ی زیادبونی ئایندهییش بكرێت،ته‌نها لهبارێكدا نه‌بێت كه گۆڕانكاری گه‌وره و پێكه‌وه‌یی له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌كنیكی و سروشتیه‌وه نه‌بێت،ڕاپۆرتی لیژنه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به گۆڕانه‌كانی كه‌شوهه‌وا ئه‌وه‌ی ده‌رخستوه كه ڕێژه‌ی ده‌رچوونی گازه‌كان بۆنمونه دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن زیاد ده‌كات له 541 بۆ 970 به‌ش له ملیۆن له‌ساڵی 2100دا.چونكه بڕی یه‌ده‌گی نه‌وت به‌هێندی پێویست هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زیادبونانه ڕووبده‌ن.ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه به‌كارهێنانی هه‌ریه‌كه له خه‌ڵوزی نه‌وتی به‌ردین و هایدراتی میپان به بڕێكی گه‌وره بكاربهێنرێن.
جیاوازی یان گۆڕانكاری ڕۆژی
جیاوازی ڕۆژی بریتیه له گۆڕانكاری یان جیاوازی له تیشكدانه‌وه‌ی ڕۆژ،جیاوازی ڕۆژیش یه‌كێكه له‌و پێشنیازانه‌ی كه ده‌بنه هۆكاری په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رمی، به‌ڵام كاریگه‌ری گازه گه‌رمكه‌ره‌كان زیاتره له كاریگه‌ری جیاوازی ڕۆژی،وه‌ك له‌و نمونه كهشوههواییانهوه ده‌رده‌كه‌وێت كه به ئامێری زۆر هه‌ستیار كاریگه‌ری جیاوازی ڕۆژی ده‌پێورێت.له‌و پێشنیازانه‌ش كه ده‌گوترێت بریتیه له‌وه‌ی كه ڕۆژ بۆخۆشی به‌شداریكردوه به‌ڕێژه‌ی 45-50% له زیادبوونی ناوهنجێتی پله‌ی گه‌رمای ڕووی زه‌وی له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1900-2000دا،و به‌نزیكه‌ی 25-35% له‌نێوان ساڵانی 1980-200دا.
تیشكدانه‌وه ڕۆژی ڕووینه‌داوه له‌ماوه‌ی 1000ساڵی ڕابووردوودا،به‌ڵام سوڕی ڕۆژی بۆته هۆی زیادبوونێكی كه‌م له تیشكدانه‌وه له‌ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابووردوودا،به‌ڵام ده‌توانرێت ئه‌و كاریگه‌رییه پشتگوێ بخرێت له‌به‌ر كه‌می و ناتوانرێت دابنرێت به هۆكاری په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما.
له‌وانه‌یه هه‌ریه‌ك له كاریگه‌ریه‌كانی كه‌شوهه‌وای سروشتی و جیاوازی ڕۆژی و گۆڕانكاری چالاكیه گڕكانیه‌كان هه‌موانیان پێكه‌وه له پێش سه‌رده‌می شۆڕشی پیشه‌سازیدا بوبنهته هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما تا ناوه‌ڕاستی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیستیش ،به‌ڵام ئیدی له‌و كاته‌وه هه‌ڵده‌ستێت به ڕۆڵی ساردكرهوه، كاتێك زیادبوونی چالاكی ڕۆژی ده‌بێته هۆكاری گه‌رمكردنی چینی ستراتۆسفیر،ئه‌وا زیادبوونی گازه گه‌رمكه‌ره‌كان ده‌بێته هۆی ڕوودانی ساردكردنه‌وه له‌و چینه‌دا،زانیاریه‌كان له‌ساڵی 1960ه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه كرداری ساردبونه‌وه بونی هه‌یه له چینی ستراتۆسفیری جیهاندا.
گۆڕانگاری له پله‌ی گه‌رمادا
ناوهنجێتی پله‌ی گه‌رمای زه‌وی زیادیكردوه به ڕێژه‌ی 75ر0پله و ئه‌وه‌ش له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1860بۆ 1900 ئه‌وه‌ش به‌پێی پێوه‌ری ئامێری و جیاوازی له‌نێوان پله‌ی گه‌رمای به‌رگه هه‌وا و زه‌ریاكاندا پیشان ده‌دات،پێناچێت به‌رزی پله‌ی گه‌رمای ناوه‌ڕاستی شاره‌كان به‌به‌راوورد به پله‌ی گه‌رمای ده‌وروبه‌ری شاره‌كان كاریگه‌ری هه‌بوبێت له‌سه‌ر ئه‌و به‌رزبونه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره،وای بۆ ده‌چن كه ئه‌و دیارده‌یه بوبێته هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی 02ر0 پله‌ی سه‌دی له‌ساڵی 1900وه.
له‌ساڵی 1979وه پله‌ی گه‌رمای وشكانی دوو هێنده‌ی پله‌ی گه‌رمای زه‌ریاكان به‌رزبونه‌ته‌وه(25ر0 پله بۆ هه‌ر 10 ساڵێك به به‌راوورد به 13ر0 پله بۆ هه‌ر 10 ساڵێك)، هێواشی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای زه‌ریاكان به‌به‌راوورد به وشكانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌وره‌یی فراوانی گه‌رمی چالاك بۆ زه‌ریاكان و هه‌روه‌ها به‌هۆی له‌كیسدانی بڕێكی زیاتری زهریكان بۆ گه‌رما به‌هۆی بوون بهههڵمبونهوه.له‌به‌رئه‌وه نیوه‌ی باكوری گۆی زه‌وی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای زیاتر ده‌بێت له‌نیوه‌ی باشووری له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی وشكانی له‌به‌شی باكوردا زیاتره،هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیوه‌ی باكوری زه‌وی ڕووبه‌رێكی گه‌وره‌ی داپۆشراوه به به‌فری وه‌رزی و سه‌هۆڵبه‌ندان و ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری پێچهوانهییهوه بۆ توانه‌وه‌ی به‌فر چونكه هاوكۆلكهی گه‌ڕانه‌وه‌ی تیشكی داده‌به‌زێت له‌و ناوچانه‌دا ئه‌مه‌ش مانای هه‌ڵمژینی زیاتری گه‌رما ده‌گه‌یه‌نێت.سه‌ره‌ڕای زیاتربوونی ده‌رچوونی گازه گهرمكهرهكانی له نیوه‌ی باكوری زه‌وی به‌به‌راوورد به نیوه‌ی باشووری زه‌وی به‌ڵام ئه‌وه نابێته هۆی جیاوازی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما چونكه كاریگه‌ری گازه گهرمكرهكان به‌رده‌وام ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی پێویست بۆ ڕوودانی تێكه‌ڵبوون له نێوان هه‌ردوو نیوه‌ی باكور و باشووری زه‌ویدا.
ئاماژه به ڕاپۆرته‌كانی په‌یمانگای گوادارد بۆ توێژینه‌وه‌ی بۆشایی ئاسمانی سه‌ر به‌ناسا،ساڵی 2005 گه‌رمترین ساڵ بوه كه پله‌ی گه‌رمای زه‌وی تیادا تۆماركراوه،ئه‌وه‌ش له‌دوای كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه كه ئامێری پێوانه‌یی وورد و نوێ هاتنه كایه‌وه،به‌وه‌ش گه‌رمای ساڵی 1998ی تێپه‌ڕاند به چه‌ند به‌شێك له سه‌د پله.به‌ڵام هه‌ندێك ڕاپۆرتی جیهانی تر ڕایده‌گه‌یه‌نن كه ساڵی 2005 دووه‌م ساڵی گه‌رما بوه له‌دوای ساڵی 1998وه،چونكه گه‌رمای ساڵی 1998 زۆر گه‌رم بوه به‌شێوه‌یه‌كی ناسروشتی به‌هۆی ڕوودانی گه‌وره‌ترین ئه‌لنینۆ له‌ساڵی 1998دا.
هۆكاره‌كانی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما
1.ته‌قینه‌وه گڕكانیه‌كان: ئه‌م ته‌قینه‌وانه ده‌بنه هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له گازه‌كان و ته‌پوتۆز كه گازی دووه‌م ئۆكسیدی كبریت كه بۆماوه‌یه‌كی زۆر له ناو هه‌وادا ده‌مێنێته‌وه له‌خۆ ده‌گرێت،و ده‌بێته هۆی به‌رگرتنی له تیشكی خۆر،به‌ڵام گه‌رده‌كانی تهپوتۆزهكان ده‌بنه هۆی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوسه‌نگی به‌رگه هه‌وا ،كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای زه‌وی.
2.پیسكه‌ره ئه‌ندامیه‌كان: و ئه‌و گازانه‌ی لێی به‌رهه‌مدێن،كه پاشه‌ڕۆ ئاژه‌ڵیه‌كان له‌خۆ ده‌گرن و به‌تایبه‌تیش مانگا و مه‌ڕ و مریشك.
3. پیسبوونی هه‌وا : كه ده‌بێته هۆی به‌رهه‌مهێنانی زۆرێك له گازه گه‌رمكه‌ره‌كان له‌ناو هه‌وادا،و ڕێژه‌كانیان له به‌رگه هه‌وادا زیاد ده‌كات.
4.نه‌مان و كونتێبوونی چینی ئۆزۆن:چینی ئۆزۆن هه‌ڵده‌ستێت به پاراستنی زه‌وی له تیشكی خۆری سه‌روو بنه‌وشه‌یی زیانبه‌خش،و نه‌مان و كونبوونی ئه‌م چینه ده‌بێته هۆكاری په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما،به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و گازانه‌ی كه له پیشه‌سازیه جۆربه‌جۆره‌كانه‌وه ده‌رده‌چن وه‌ك كلۆرۆ فلۆرۆ كاربۆن له‌گه‌ڵ ئۆزۆن كارلێك ده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆی كونكردنی چینه‌كه،وله‌وێشه‌وه گازه زیانبه‌خشه‌كان دێنه سه‌ر زه‌وی له‌و كونانه‌وه،كه ده‌بێته هۆی پهنگخواردنهوهیان و به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای زه‌وی.
5.بڕینی دره‌خته‌كان:كه ده‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی بڕی ئۆكسجینی هه‌بوو له‌به‌رگه هه‌وای زه‌ویدا چونكه دره‌خته‌كان ئۆكسجین به‌رهه‌م دێنن و دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن هه‌ڵده‌مژن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری كه‌مبونه‌وه‌ی ئۆكسجین و زیادبوونی ڕێژه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره.
6.پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی:سووتاندنی سووته‌مه‌نی به بڕێكی زۆر كه ده‌بێته هۆی زیادبوونی گازه گه‌رمكه‌ره‌كان له هه‌وادا،وه‌ك گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن،كه تیشكی ژێر سوور هه‌ڵده‌مژێت و گلی ده‌داته‌وه له‌سه‌ر زه‌وی.
كاریگه‌رییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان
دیارده چاوه‌ڕوانكراوه‌كان له ئه‌نجامی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رماوه:
1.ڕوودانی كاره‌ساتی كشتوكاڵی و وونبوونی هه‌ندێك له به‌روبومه‌كان
2.گریمانه‌كردنی زیاتر به ڕوودانی گۆڕانكاری توند له كه‌شوهه‌وادا
3.زیادبوونی ئاگاركهوتنهوهی دارستانه‌كان
4.زیادبوونی لافاوه‌كان به‌هۆی تواندنه‌وه‌ی به‌شێكی گه‌وره‌ی سههۆڵبهندانهكانهوه كه ده‌بنه هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ده‌ریاكان
5.ژێرئاوكه‌وتنی دورگه نزمه‌كان و شاره كه‌ناریه‌كان
6.ڕوودانی شه‌پۆلی وشكبونه‌وه و به بیابانبوونی ڕووبه‌رێكی فراوان له زه‌وی
7.زیادبوونی ژماره و توندی گێژه‌ڵوكه و زریانه‌كان
8.بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه درمیه‌كان له جیهاندا
9.له‌ناوچوون و نه‌مانی زۆرێك له جۆره‌كانی ئاژه‌ڵان
10.گۆڕانكاری زۆر له كه‌شوهه‌وادا
• كاریگه‌ریه ژینگه‌ییه‌كانی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما
له‌ساڵی 2005 و 2007دا سه‌هۆڵبه‌ندانی جه‌مسه‌ری باكوری گۆی زه‌وی پهنگواردنهوهكهی گه‌یشته به‌رزترین ئاستی،دیارده‌ی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی خراپ كارده‌كاته سه‌ر سیمای ڕووی گۆی زه‌وی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما ده‌بێته هۆی تواندنه‌وه‌ی سه‌هۆڵی جه‌مسه‌ره‌كانی گۆی زه‌وی و به‌رزبونه‌وه‌ی ئاوه‌ڕێژی ده‌ریاكان و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ژێرئاوكه‌وتنی ناوچه نزمه‌كان و كهرنادهریاكان.
كاریگه‌رییه ئابوریه‌كانی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما
ئه‌و ڕاپۆرته‌ی كه نیكۆلاس ستێرن شاره‌زای ئابوری ئینگلیزی ئاماده‌یكردوه وایده‌بینێت كه په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رمای جیهان ده‌بێته هۆی تێچوونی ئابوری به‌بڕی 500 ملیار دۆلار،له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو نه‌وه‌كان((ئێستا و ئاینده)) كه گیرۆده بوون به‌و هۆیه‌وه، له‌ساڵی 2007دا و بۆ یه‌كه‌مین جار صندوقی جیهانی بۆ كه‌مئه‌ندامان گۆڕانی كه‌شوهه‌وای خسته لیستی مه‌ترسیه‌كانه‌وه،له‌كاتێكدا مه‌ترسیه سه‌ره‌كیه‌كان بریتی بوون له جه‌نگ و ململانێ سیاسیه‌كان،گه‌شه‌ی پیشه‌سازی و شاره‌كان دوور له یاسا له‌ساڵی 2012. وه‌ك له‌و ڕاپۆرته‌ی میونیخی یه‌كه‌مدا هاتوه له 17/10/2012دا (تایبه‌ت به ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1980-2011))،ودیاریكردوه كه ئه‌مریكای باكور ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین زیانه داراییه‌كان بۆته‌وه كه له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كانی ساڵی 1980 تووشی بوون به‌هۆی كه‌شوهه‌واوه له‌گه‌ڵ زیان و له‌ناوبردنی 30 هه‌زار كوژراو و 1 ملیار دۆلار((820ملیۆن یۆرۆ)) له ئه‌نجامی چاكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی كه‌شوهه‌واوه.هه‌مان ڕاپۆرت دیاریكردوه كه ڕووداوه تونده‌كان له‌هه‌موو جیهاندا زیادیان كردوه و له ئه‌وروپاش له‌ساڵی 2015دا ڕوویانداوه.
له‌توانای شاره‌زا ئابوریه‌كاندا نیه كه ژماره‌یه‌كی دیاریكراو بۆ زیانه‌كان دیاریبكه‌ن،به‌ڵام ئه‌وان گریمانه‌ی تێچوویه‌كی بێ كۆتا ده‌كه‌ن.هێنری دی كاستریس سه‌رۆكی ئه‌كسا له مانگی ئایاری ساڵی 2015دا له كۆنگره‌ی لوتكه‌ی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا ده‌ڵێت: ((1 جیهان +2 پله‌ی سه‌دی ده‌شێت كه دڵنیایی له‌سه‌ر بكرێت جارێكی تر،به‌ڵام 1جیهان +4 پله‌ی سه‌دی بوونی نابێت)).به‌پێی ڕاپۆرتی بانكی نێوده‌وڵه‌تیش بۆ ساڵی 2013،زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ساڵانه‌ی تایبه‌ت به ڕووداوه‌كانی كه‌شوهه‌واوه به‌رزبۆته‌وه له 50 ملیار دۆلاره‌وه له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه بۆ نزیكه‌ی 200 ملیار دۆلار له‌ماوه‌ی ئه‌م ده‌یه‌ی كۆتایدا.
كاردانه‌وه‌كانی دژ به په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما
ڕێكه‌وتنێكی فراوانی نێوان زاناكان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زیادبوونی به‌رده‌وامی پله‌كانی گه‌رما له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك له نه‌ته‌وه‌كان و ده‌سته‌كان و هه‌ندێك له تاكه‌كانیش هه‌ندێك كار بكه‌ن وه‌ك كاردانه‌وه دژ به په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رمای جیهانی،ئه‌و هه‌وڵانه‌ش له‌شێوه‌ی یان سووككردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كان یان هه‌وڵدان بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كانی ژینگه‌ی جیهانیدا.
1.كه‌مكردنه‌وه و سووككردنی هۆكاره‌كان
كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رچوونی گازه گه‌رمكه‌ره‌كان: یه‌كه‌م ڕێكه‌وتنی جیهانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رچوونی گازه گه‌رمكه‌ره‌كان بریتیه له پڕۆتۆكۆلی كیۆتۆ كه بریتیه له گه‌شه‌پێدان و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان تایبه‌ت به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا له‌ساڵی 1997دا و ئه‌و پڕۆتۆكۆله له ئێستادا 160 وڵات له‌خۆ ده‌گرێت و ڕێژه‌ی 55% له ده‌رچوونی گازه گه‌رمكه‌ره‌كان ده‌گرێته‌وه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان،به‌ڵام هه‌ریه‌كه له ئه‌مریكا و كازاخستان واژۆیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه نه‌كردوه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین وڵاته له ده‌رچوونی گازه گهرمكهرهكاندا.ئه‌و ڕێكه‌وتنه له‌ساڵی 2012دا كۆتایی پێهات،و له‌ساڵی 2007وه گفتوگۆی نوێ ده‌ستپێكردوه ده‌رباره‌ی ڕێكه‌وتنێكی نوێ كه جێگه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه بگرێته‌وه.
گروپه‌كانی ژینگه هانی هه‌وڵه تاكه كه‌سی و ڕێوشوێنی كۆمه‌ڵگا ناوچهیهكانیش ده‌ده‌ن بۆ ڕێگه‌گرتن له دیارده‌ی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رماو هه‌روه‌ك هه‌ندێك كه‌س پێشنیازی ئه‌وه‌یان كردوه كه پشكی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاوی جیهانی دیاریبكرێت كه بریتیه له گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی ده‌رچوونی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن.
هه‌روه‌ها ڕێوشوێنی بازرگان‌یش هه‌یه تایبه‌ت به گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه،كه هه‌وڵی باشتركردنی توانای به‌كارهێنانی وزه له‌خۆده‌گرێت له‌گه‌ڵ هه‌وڵی به‌كارهێنانی جۆری جێگره‌وه له سووته‌مه‌نیش له‌خۆ ده‌گرێت،به‌شێوه‌یه‌ك له كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2005دا یه‌كێتی ئه‌وروپا پڕۆژه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپای بۆ بازرگانی ده‌رچووه‌كان ڕاگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌ك كۆمپانیاكان ڕازی ده‌كرێن كه به‌هاوبه‌شی حكومه‌ته‌كان هه‌وڵ بده‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رچوه‌كان یان كڕینی ڕه‌صید له خاوه‌نی ده‌رچوه كه‌مه‌كان له سنوری دیاریكراو.هه‌روه‌ك چۆن ئوستوڕالیا له‌ساڵی 2008 پلانێكی ڕاگه‌یاند بۆ دیاریكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی پیسبوونی كاربۆن،هه‌روه‌ها سه‌رۆك ئۆباماش پلانێكی ئابوری ڕاگه‌یاند بۆ بازرگانی ده‌رچوه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
له‌ساڵی 2007دا تیمێكی حكومی نێوده‌وڵه‌تی ڕاپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه كه هیچ ته‌كنیكێكی دیاریكراو نیه له بوارێكی دیاریكراودا كه به‌رپرس بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما،به‌ڵكو هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌ره‌كی و ته‌كنیك هه‌ن له بواره جۆراوجۆره‌كاندا وه‌ك بواره‌كانی گواستنه‌وه و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌یاندنی وزه كه ده‌بێت جێبه‌جێبكرێن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما،و گه‌یشتنه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه جێگیری هاوتای دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له نێوان 445 بۆ 710 به‌ش له ملیۆن تا ساڵی 2030 ده‌بێته هۆی به‌رهه‌مهێنانی له‌نێوان 6ر0% زیاد و 3% كه‌م له به‌رهه‌می ناوخۆیی گشتی.
ئه‌ندازه‌ی كه‌شوهه‌وا
به‌كارهێنانی ئه‌ندازه‌ی كه‌شوهه‌وا كه به‌ئینگلیزی پێی ده‌وترێت Geoengineering :ده‌بێته مایه پێشكه‌وتنی هاوسه‌نگی ژینگه‌ی سروشتی له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان بۆ ئه‌وه‌ی بگونجێت له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی مرۆڤایه‌تیدا،چاره‌سه‌ری گازه گه‌رمكه‌ره‌كان،وه‌ك یه‌كێك له كرداره‌كانی ئه‌ندازه‌ی كه‌شوهه‌وا،ده‌كۆڵێته‌وه له لابردنی ئه‌و گازانه له به‌رگه هه‌وادا له‌ڕێگه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆنه‌وه.
خۆگونجاندن
كاریگه‌رییه‌كانی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رمای جیهانی زۆر فراوانه، به‌هه‌مان شێوه‌ش پێشنیازی هه‌مه‌جۆریش هه‌ن بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رمای جیهانیدا له‌هه‌موو بواره‌كاندا.كه له هه‌ندێك ڕێوشوێنی زۆر ئاسان و ساكاره‌وه ده‌ستپێده‌كات وه‌ك به‌كارهێنانی هه‌وا خۆشكهرهكان تا چاره‌سه‌ره گه‌وره‌كان وه‌ك گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌مه‌ترسی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ده‌ریایان له‌سه‌ره.
له‌كه‌رتی كشتوكاڵیدا،خۆگونجاندن ئه‌وه له‌خۆده‌گرێت كه ئه‌و به‌روبومانه بچێنرێن كه ده‌گونجێن له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای نوێ‌دا،وه‌ك،ئه‌وه‌ی كه جوتیاره‌كانی ئۆریسا له هندستان جۆره برنجێك ده‌چێنن له جۆری چامبیسوار كه به‌رگه‌ی لافاوه‌كان ده‌گرێت،له ئهفریفیاشدا،ئه‌وه ئاشكرا كرا كه جوتیاره‌كان له‌گه‌ڵ زیادبوونی ڕێژه‌ی باران بارین و كهمبونهوهیدا ئه‌و به‌روبومانه ده‌چێنن كه به‌رگه‌ی بڕی ئاوی زۆر یان وشكه ساڵی ده‌گرن.
هه‌روه‌ها پێشنیازه‌كان ئه‌وه له‌خۆده‌گرن،كه هانی دروستكردنی به‌نداوه‌كان ده‌ده‌ن و گۆڕانكاری له چاودێری ته‌ندروستی، یان هه‌وڵدان بۆ پارێزگاریكردن له‌و جۆرانه‌ی كه به‌ره‌و نه‌مان و له‌ناوچوون ده‌چن.
• چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وی
1. كاركردن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕووپۆشی ڕووهكی له ڕێگه‌ی گرنگیدان به ڕوواندنی دره‌خت و ڕێگه‌گرتن له بڕینیان و نه‌هێشتنی دارستانه‌كان.
2.كارگه پیشه‌سازیه‌كان بخرێنه ژێر چاودێریه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی گازه ده‌رچوه‌كان،و دانانی ئامێری پاڵاوتن له‌سه‌ر دووكه‌ڵكێشی كارگه‌كان،و له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌كانیان به‌پێی توانا.
3.به‌كارهێنانی وزه‌ی تازهبۆوهی نوێی پاك له جیاتی وزه‌ی كلاسیكی،وه‌ك وزه‌ی ئاو و تیشكی ڕۆژ و وزه‌ی با و كه‌مكردنه‌وه‌ی سووتاندنی سووته‌مه‌نی و نه‌وت و خه‌ڵوز.
4.كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی تاكه‌كه‌سی،وه‌ك ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی و به‌كارهێنانی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رچووه زیانبه‌خشه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كان.
5. دانانی ئه‌و یاسایانه‌ی كه ڕێگه له فراوانبوونی شاره‌كان ده‌گرن له‌سه‌ر حسابی ته‌سكبونه‌وه‌ی ناوچه كشتوكاڵیه‌كان.
*پسپۆڕ له‌نه‌وت و پتڕۆكیمیاویات.
سه‌رچاوه:
•پێگه جیاوازه‌كانی ئینته‌رنێت.
186 جار بینراوە