(جیم برایدنستاین)ی سه‌رۆكی ئاژانسی ناسا ئاشكرای كرد، ئاژانسه‌كه‌یان به نیازه چه‌ند دۆزه‌ره‌وه‌یه‌ك بنێرێت بۆ مانگی ئۆرۆپا كه یه‌كێكه له مانگه‌كانی هه‌ساره‌ی مشته‌ریی و جۆنۆش تا دووساڵی تر به‌رده‌وام ده‌بێت له كاره‌كانی.
(جیم برایدنستاین)به‌ڕیوه‌به‌ری ئاژانسی ناسا له وتارێكیدا بۆ خوێندكارانی زانكۆی مۆسكۆی حكومی، وتی» له‌م قۆناغه‌دا سه‌رنجمان له‌سه‌ر تیمه‌كانی چوونه سه‌ر مانگه، به‌ڵام هه‌رچی ده‌رباره‌ی ئۆرۆپایه ئه‌وا به نیازین له ڕێگه‌ی ڕه‌وانه‌كردنی رۆڤه‌ر و رۆبۆته‌وه زانیاری له‌سه‌ر كۆبكه‌ینه‌وه و خودی كۆنگرێسی ئه‌مریكاش یۆرۆپا به ئامانجێك ده‌زانێت كه شایسته‌ی ئه‌وه‌یه توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت».
له باره‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به هێنانه‌دی و به‌گه‌ڕخستنی پرۆگرامیی (مانگ)ی ئه‌مریكاوه‌یه (برایدنستاین) وتی» ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ناتوانێت به ته‌نها وێستگه‌یه‌كی خولگه‌یی مانگ دروست بكات، داوای له ڕوسیا كردووه كه بچێته ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ئه‌مریكاوه».
له لای خۆشییه‌وه ( دیمتری رۆگۆزین)ی سه‌رۆكی كۆمپانیای (روس كوسمۆس)ی روسیا وتی «پێمان وایه ڕوسیا و ئه‌مریكا ڕێكده‌كه‌ون له‌سه‌ر هاریكارییكردنی یه‌كتر بۆ چاككردنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كانیان له بواری فه‌زای دوردا، ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌داران ده‌ست وه‌رنه‌ده‌نه ئه‌و په‌یوه‌ندی و هاریكارییه‌ی ئه‌و دوو وڵاته دایده‌مه‌زرێنن له بواری فه‌زادا».
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و به‌ر له كۆتاییهاتنی كاره‌كانی دۆزره‌وه‌ی (جۆنۆ)ی سه‌ر به ئاژانسی ناسا له دوای فڕینی له نزیك هه‌ساره‌ی مشته‌رییه‌وه، چه‌ند دیمه‌نێكی ڤیدیۆیی دانسقه‌ی گێژهلوكهكانی نیوه‌گۆی باشوری هه‌ساره‌ی مشته‌ری ڕه‌وانه‌كردووه بۆ ناسا.
ئه‌و دیمه‌نانه ئه‌و گه‌رده‌لول و گێژهلوكه گه‌رم و به‌رفراوانانه‌ی ههسارهكیان له گۆشه نیگایه‌كی دیكه‌وه پیشانداوه.
پێویسته بوترێت ئه‌و وێنانه كه ڕه‌نگه‌كانی چاككراوه له سه‌عات (7:31) ی ئێواره به كاتی ئۆقیانووسی ئارام و له ڕۆژی 6ی ئه‌یلولی ڕابردوودا گیراوه، له‌و كاته‌دا دۆزره‌وه‌ی جۆنۆ (89500) كیلۆمه‌تر له لوتكه ههوراوییهكانی هه‌ساره‌ی مشته‌رییه‌وه دوور بووه.
پێشتریش ئه‌و دۆزه‌ره‌وه‌یه چه‌ندین دیمه‌نی ڤیدیۆیی له‌باره‌ی نیوه‌گۆی باكوری هه‌ساره‌ی مشته‌ری ڕه‌وانه‌ی ئاژانسی ناسا كردبوو.
هه‌ر سه‌باره‌ت به دۆزه‌ره‌وه‌ی (جۆنۆ)ش ناسا ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربری له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌ركه زانستییه‌كانی جۆنۆ و به‌رده‌وامبوونی له‌كاركردن تا ساڵی 2021 و له ساڵی 2022 شدا به ته‌واوی ده‌ستبه‌رداری ئه‌و دۆزرهوهیه ده‌بێت.
ئه‌م چاكسازییانهش، ماوه‌یه‌كی تر ده‌خاته به‌رده‌م (جۆنۆ) بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زیاتر له خولگه‌ی مشتهرییدا بمێنێته‌وه و ئامانجه زانستییه‌كانی خۆی بپكێت.
سه‌رچاوه: الفضاء
175 جار بینراوە