سەرەکی » وەرزش » چیك جامی یەكێتی تێنسی سەرزەوی بردەوە

چیك جامی یەكێتی تێنسی سەرزەوی بردەوە

هەڵبژاردەی چیك بەردەوامە لەسەر كۆنتڕۆڵكردنی جامی یەكێتی تێنسی سەرزەوی تایبەت بە هەڵبژاردەكانی تێنسی سەرزەوی و ئەمساڵیش توانی نازناوەكە بباتەوە كە ئەمە شەشەمین نازناوە لە دوا 8 ساڵ ئەو هەڵبژاردەیە جامی پاڵەوانێتییەكە بەرز دەكاتەوە.
هەڵبژاردەی چیك لە یاری كۆتایی فید كەپ كە لە شاری براگ دەكرێت رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەمریكا دەبێتەوە كە بەبێ ئەستێرەكانی یاری كۆتایی دەكات و توانیشی رووبەڕووبوونەوەكەی لێبباتەوە.
چیك لە یەكەم رۆژی پاڵەوانێتییەكەدا توانی 2 سەركەوتنی یەك لەدوای یەك تۆماربكات كە لە یەكەم یاری قۆناغی كۆتایی فێد كەپ باربۆرا ستریكۆڤای چیكی رووبەڕووی سۆفیا كینینی ئەمریكی بۆوەو یارییەكەشی بە 2 كۆمەڵە بەرامبەر بە كۆمەڵەیەك لێ بردەوە.
لە دووەم یاریشدا كاترینا سینیاكۆڤای چیكی روبەڕوی ئەلیسۆن ریسكی ئەمریكی بۆوەو یارییەكەشی بە ئاسانی لێ بردەوە.
لە سێیەم یاریش كە رۆژی دووەم بەڕێوەچوو كاترینا سینیاكۆڤا رووبەڕووی سۆفیا كینین بۆوەو توانیشی یارییەكەی بە 3 كۆمەڵەی بێ بەرامبەر لێ بباتەوە خاڵی هەر 3 كۆمەڵەكەش 7-5 بوو، بەمەش چیك بە 3 بردنەوەی بێ بەرامبەر پێشكەوت و نازناوەكەی یەكلایی كردەوە.

 46 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*