سەرەکی » وەرزش » بارسێلۆنا گفتوگۆی نوێ كردنه‌وه‌ی‌ بۆندی ئه‌لبای ده‌ستپێكرد

بارسێلۆنا گفتوگۆی نوێ كردنه‌وه‌ی‌ بۆندی ئه‌لبای ده‌ستپێكرد

رۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ دوپاتی كرده‌وه‌ ئیداره‌ی یانه‌ی‌ بارسێۆنا گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ جۆردی ئه‌لبای به‌رگریكاری یانه‌كه‌ ده‌ست پێكردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر نوێ بكاته‌وه‌.
ئه‌لبا یه‌كێكه‌ له‌ پایه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ئیرنیستۆ ڤالڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆناو له‌وه‌ته‌ی‌ ساڵی 2012 په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌وه‌ كردوه‌ ئاستی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات، به‌ڵام بۆنده‌كه‌ی‌ 2020 كۆتایی دێت و ئه‌و یاریزانه‌ چه‌ند جارێك رایگه‌یاندوه‌ پێی سه‌یره‌ كه‌ تا ئێستا قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كراوه‌ تا بۆنده‌كه‌ی‌ نوێ بكاته‌وه‌.
مۆندۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ بارسا ئاره‌زوو ده‌كات ئه‌لبا ماوه‌یه‌كی زۆر زیاتر له‌ بارسا بمێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بۆندێكی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن تا كاتی وازهینان له‌ یانه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت.
مۆندۆ دوپاتی كردۆته‌وه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا پیپ سیگۆرای به‌ڕێوه‌بره‌ی گشتی یانه‌كه‌ یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌لبا كردوه‌ تا گفتوگۆی نوێ كردنه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ ده‌ست پێبكه‌ن.
رۆژنامه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ سیگۆرا و ڤیسینتی فۆرس له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر نوێ كردنه‌وه‌ بۆنده‌كه‌و مه‌رجه‌كانی یاریزانه‌كه‌ گفتوگۆ بكه‌ن و یانه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت به‌ زووترین كات كۆتایی به‌و پرۆسه‌یه‌ بهێنێت.
مۆند ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ ئه‌لباش ئاره‌زوو ده‌كات نوێ كردنه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ به‌ زووترین كات به‌ڕێوه‌بچێت به‌تایبه‌تی كه‌ پێشتر چه‌ندین جار ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ خه‌ونی ئه‌و كۆتایی هێنانه‌ به‌ژیانی یاریكردنی له‌ یاریگای كامپ نو.

 40 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*