سەرەکی » ئابووری » ١٣یەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی کرایەوە

١٣یەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی کرایەوە

بە بەشداری زیاتر لە ١٨٠ کۆمپانیای ناوخۆی و دەرەکی لە هەشت وڵاتی جیاوازەوە ١٣یەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیی کرایەوە.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ 24ی 11ی 2018، 13یەمین پێشانگای سلێمانی نێودەوڵەتدی dbx کرایەوە.
وتیشی: «کردنەوەی ئەم پێشانگایە ئەو راستییەمان پێدەڵێت کە بارودۆخی هەرێمی کوردستان ئارامەو کۆمپانیاو وەبەرهێنی بیانی دەتوانن بۆ وەبەرهێنان روو لە هەرێمەکەمان بکەن کە لەم پێشانگایەدا 180 کۆمپانیای بیانی ناخۆیی بەشدارن، لە هەشت وڵاتی جیاوازەوە کە بریتین لە (هندستان، پاکستان، سعودیە، لوبنان، تورکیا، ئێران و کاڵای کۆمپانیا ئەوروپییەکان) لە بوارەکانی خۆراک و بیناسازی و کارەبایی و پیشەسازی ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆجیا».
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم پێشانگایەو تێکڕای ئەو پێشانگایانەی کە دەکرێرێنەوە لە هەرێمەکەماندا، گرنگییەکی زۆری ئابووری و کلتوری و سیاسیان هەیە، هەرێمەکەمان بەڕووی جیهانی دەرەوەدا دەکاتەوە.
لەبارەی گرنگی پێشانگاکەوە وتی: «ئەم پێشانگایانە پردی بەیەگەیشتنی بازرگانانی ناوخۆ و کۆمپانیاو بازرگانانی بیانییە، لەم پێشانگایانەدا دەیان گرێبەستی بازرگانی واژۆ دەکرێت، چەندین کۆمپانیای بیانی وەکالەت دەدەنە کۆمپانیا ناوخۆییەکان، ئەمە جگە لەوەی کاری فڕۆکەخانەو ئۆتێل و ریستۆرانت جوڵەیەکی باشی تێدەکەوێت، دەروازیەکیشە بۆ ئاشنابوونی میوانانی بیانی بە سروشتی جوانی کوردستان شوێنە گەشتیارییەکان».
ساڵانە لەشاری سلێمانی لەناو بینای پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی پێشانگای بوارە گشتیەکان دەکرێتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

(%32) كاره‌كانی پڕۆژەی سایلۆی كه‌لار ته‌واو بووه‌

یەکەی ئابووری جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، پڕۆژەی سایلۆی کەلاری بەسەرکردەوە. ...