سەرەکی » ئاراستە » وەهابیەتی سعودیە ئەندەنوسیاشی تێکداوە

وەهابیەتی سعودیە ئەندەنوسیاشی تێکداوە

لەدوای هەزارەی دووەمەوە شانشینی عەرەبی سعودیه‌ لەپێناو سەپاندنی هەژمونی خۆی و بەرپەرچدانەوەی جەمسەری شیعی لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و ژمارەیەک وڵاتی تری ئیسلامی هەمیشە خەریکی چاندنی بیری توندڕەوی وەهابیەت و بڵاوکردنەوەی توندوتیژی بووە،زانیاری ومیدیای وڵاتان ودەزگا نهێنیە ئەمنیەکان دەریانخستوە، کەئەو وڵاتە لەئەندەنوسیاش ئەو سیاسەتەی بەخەستی پیادەکردووە.
پارە بۆ وەهابیەت دەبەخشێتەوە
زانیاری میدیاکان ئەوەیان ئاشکراکردووە کە سعودیە سەروەت وسامانێکی بێشومار خەرج دەکات، بۆ کۆمەڵەو ڕێکخراوە ئیسلامیەکانی سەربەخۆی،لەماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوشدا ئەو وڵاتە بڕی ٢٠٠ ملیار دۆلاری بۆمەبەستی بڵاوکردنەوەی بیری وەهابیەت وتوندڕەوی لەناو وڵاتانی ئیسلامی تەرخانکردووە،پێگەی «ویکلیکس»یش هەمان ئەو ڕاستیەی دووپاتکردۆتەوە کەئەو وڵاتە گەورەترین سەرچاوەی یارمەتیدانی توندڕەویە لەسەرتاسەری دونیا.
150 مزگه‌وتی دروستکردووه‌
ڕۆژنامەی»پۆستن گلوب» لەسەرەتای ئەمساڵەوە لەڕاپۆرتێکیدا ئەوەی ئاشکراکردووە کە سعودیە تەنها لە وڵاتی ئەندەنوسیا١٥٠ مزگەوت و١٠٠ خوێندنگەی تایبەتی و بنکەیەکی زانستە ئیسلامیەکانی لە «جاکارتا» دروستکردووە.
لەڕیاز دەخوێنن لە جاکارتا دادەمەزرێن
خوێندکارانی ئەو زانکۆیە چەند ساڵێک دەبێت لە «ڕیاز»ی پایتەختی سعودیە بخوێنن ئینجا بچنەوە وڵاتای خۆیان و لەو بنکەیە دابمەزرێن،مەلاو سەرپەرشتکارانی ئەو ڕێکخراو و بنکەو دامەزراوە ئیسلامیانەی بە بیری وەهابیەت جۆشداوە و ڕای هێناون لەسەر پەروەردەکردنی نەوەی تازەو خەڵکی سادە بە بیری وەهابیەتی خۆی کەبڕوای بە بڵاوکردنەوەی ئیسلامە، بە شێوەیەکی توندوتیژ و بەرپەرچدانەوەی هەموو ئاینەکانی ترو تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگاکانە،کە فرەئاین و کلتورن.
دەترسن دیموکراسیەتییان لێ تێک بددەن
بەپێی زانیاریەکانی میدکانی ئەندەنوسیاش لەپێنچ گەورە هەرێمی ئەندەنوسیا ٨٠٪ ی خوێندنگائاینیەکان داوای دەستوری ئیسلامی و پیادەکردنی شەریعەتی ئیسلام دەکەن،بۆیە ناوەندە دیموکراسیەکان ترسی ئەوەیان لێ نیشتوە ئەو داواکاریانە ببنە سەرتاسەری و ئەو هەوڵانەی سعودیە پشێوی لەناو ئەو وڵاتە دروستکردووە بەوەی پارتی ڕزگاریخوازی ئیسلامی وبەرەی بەرگریکارانی ئیسلام دروستبون و سیاسەتی جیاخوازی ودژایەتی ئاین ونەتەوەکانی تر دەکەن، بۆیە کەمەنەتەوەو ئاینەکانی تر دەترسێن لەڕوودانی توندوتیژی وپشێوی وتێکچونی دیموکراسیەت لەوڵاتەکەیاندا.
حاکمیان لەکارخست
شێواندنی دیموکراسیەت لەئەندەنوسیا لەئەستۆی سعودیەدایە،ئەو گرووپە توندڕەوانە هەموو پرۆسەکانی هەڵبژاردن ومافەگشتیەکانی کۆمەڵگاکەیان شێواندوە بۆنمونە کاتێک «باسوکی تجاهاجا»ی کەکەسێکی کریستیانەو بەڕەگەز چینیە لەسەرەتای ئەمساڵ لەهەڵبژاردنێکدا ٧٦٪ ی دەنگی خەڵکی جاکارتای بەدەستهێناو کرایە حاکمی ئەو شارە،ئەو ئیسلامیە توندڕەوانە بەرپەرچی ئەنجامەی هەڵبژاردنەکەیان دایەوەو خەڵکێکی زۆریان هێنایە سەرجادەو ئەو سیاسەتمەدارەیان بە کافرو بێدین لەقەڵەمدا، ئەو ستراتیژیەتەیان سەری گرت لە لەکارخستنی حاکم و تۆمەت بەخشینەوە بۆی،بۆیە پارتی ڕزگاریخوازی ئیسلامی کەدوای دروستکردنی خەلافەتێکی ئیسلامی دەکات لەهەموو جیهان ئەوەی بەدەستکەوتێکی مەزن لەقەڵەمداو لەدژی خواستی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ وەستانەوەو کارەکەیان سەری گرت.
هەمیشە پارەیان دەداتێ
سەردانی ماوەکانی ڕابردووی»شاسەلمان» بۆ ئەندەنوسیا،تەنها بۆئەو مەبەستەبوەو لەوێ بڕیاری بەرهەمهێنانی زیاتری وڵاتەکەیدا بەبڕی شەش ملیار دۆلار،کە تیایدا بڕێکی زۆری بۆ یارمەتیدانی خوێندنگەو زانکۆ ئیسلامیەکانە لە جاکارتاو ماکاسار و سورابیاو مەیدان ته‌رخانکردووه‌.
سەرچاوە: هوفپۆست،جەزیرەنێت
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

تریفه‌ی‌ مانگی‌ ئاكۆیان

ئازاد سه‌راوی شۆڕش هه‌ڵچون و داچونه‌، هه‌ندێك جاران ڕوبارێكی‌ به‌لرفه‌یه‌، ...