سەرەکی » وتار »  ‌شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن‌ » دەورانێكی تری عەرەبی

راستییەکەی

دەورانێكی تری عەرەبی

ساڵی 1990سەدام حسێن بە داگیركردنی كوێت لە رووی پەیوەندی دیبلۆماتی و سیاسیە وە جیهانی عەرەبی كرد بە دوو بەش و سێ بەش، تا ڕادەیەكی زۆر لە ناو كۆمەڵی نێودەوڵەتی لاواز و كەم سەنگی كردن. بەڵام بەهاری عەرەبی ساڵی 2011 نیوەی جیهانی عەرەبی وێران كرد، پارەیەكی یەكجار زۆری عەرەبی خەرج كرا و مرۆڤی عەرەب تێیدا كوژراو شار و گوندی عەرەب وێران كرا، بەبێ ئەوەی خۆیان بزانن ئەو شەڕە بۆچیە و ئامانج لێی چیە .
هاتنە پێشی ئێران و توركیا و خۆ بە كێخوا زانینیان لەسەر جیهانی ئیسلامی بە گشتی و جیهانی عەرەبی بە تایبەتی لە رێگای هەردوو رێباوەڕی مەزهەبی سوننە و شیعە، تەواو كۆنتڕۆلی دۆخی جیهانی عەرەبیان كردووە . بۆیە عەرەب ئێستا لە بیركردنەوەدان بۆ دەورانێكی تر،كە خۆیان بتوانن لە ژێر سایە و سێبەر و هەژموونی وڵاتانی ناوچەیی رگار بكەن،بەتایبەت سعودیەكان لە رێگای پێگە و دیبلۆماسیەتی میسریەوە دەیانەوێ هەنگاو بۆ ئاسایی كردنەوە و تەبایی كردنەوەی ریزی عەرەبی بهاوێژن.
لەسەرئەرزی واقیعیش هەنگاوەكان دەستی پێكراوە،یەكەمجار شەڕ خەریكە لەیەمەن دەوەستێ‌ و گفتوگۆ بۆ پڕۆسەی ئاشتی و یەكگرتنەوە دەستی پێكردووە. لەولاش تولە رێگای دیمەشق كرایەوە و یەكەم سەرۆك عمر حەسەن بەشیر سەرۆك كۆماری سودان سەردانی وڵاتی سوریای كرد،ئەمەش بەدڵنیایەوە بە ئاگاداری میسریەكان و سعودیەكان بووە،بەدڵنیایەوە پەیامی ئەوانیشی پێ بووە،چونكە میسری سەردەمی عەبدولفەتاح سیسی هەر زوو دیبلۆماسیەتی گێڕایەوە بۆ دیمەشق.
ئامانج لەو دەورانە كۆكردنەوەی وڵاتانی عەرەبیە و دوورخستنەوەیانە لە سێبەری ئێران و توركیا،بەتایبەت كۆماری ئیسلامی ئێران،چونكە لە ئێستادا ئەمەریكا زۆر دژایەتی لەوانەیە ئەم هەنگاوانەی ئاسایی كردنەوەی بەشار ئەسەد و شەڕ وەستانی یەمەن جۆرێك لە دید و ئاماژەی ئەوانیشی تێدابێت،بۆیە دەورانێكی تری عەرەبی لە رێگادایە،بەڵام نازانرێ‌ كێ‌ سەركردایەتی ئەم دەورانە دەكات و چۆن بەكاری دەهێنێ‌، هەروەها ئایا ئامانج لەم دەورانە پڕۆسەی ئاشتی ناوخۆی عەرەبە بۆ رووبەرووبوونەوەی وڵاتانی دەووورووبەری عەرەب تاكو هیچی تر هەژموونی خۆیان بەسەر مرۆڤ و خاكی عەرەب تاقی نەكەنەوە،یاخود بۆ دەست پێكردنی دەورانێكی ترە لە ژیان و ئاشتی و پێكەوە ژیان و ئاوەدانكردنەوە.
هەموو ئەو ئەگەرانە لە داهاتوودا روون دەبێتەوە،بەڵام ئەو راستیە ئاشكرایە عەرەب زۆر خراپ خۆیان خزاندە ناو قوڵایی كۆمەڵێك قەیران بە بێ ئەوەی سوود و قازانجی دیار بووبێ‌، بەڵام نەیارەكانیان قازانجیان كرد لەم قەیرانە سەختانەی كە عەرەب توشی خۆیان كرد.

print

 59 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*