سەرەکی » وتار » با میدیاكان بەم ئاراستەیە كاربكەن

با میدیاكان بەم ئاراستەیە كاربكەن

خالید گڕاوی

پێداگیریی یەكێتی لە رێكەوتنێكی پێشوەختە، بۆ گێڕانەوەی ئەو متمانە ونبووەیە، كە لە دەرئەنجامی ئەو كەتن و كارەسات و شكستانەی پێشترە كە ئەم دۆخە نەخوازراوەی لێوە بەرجەستەبوو.
داخوازیی یەكیتی بۆ پاراستن و بەرەوپێشبردن و بەدەستهێنانی داواكارییەكانی خەڵكی كوردستانە، هەقە ببێتە ئەركی سەرجەم هێزە دیموكرات و پێشكەوتنخوازەكانی كوردستان .
یەكیتی بڕوای بە پاوانخوازیی نییە، نایەوێت چیتر بەهیچ جۆرێك رەوایەتی بە لایەنێك بدات كە خۆی بە گەورەی وڵات بزانێت و سەركەوتن بۆ خۆی و شكستیش دابەشبكات بەسەر هەموواندا.
سەرباری ئەو كەموكوڕییانەی هەڵبژاردن لە گلەیی و تێبینیی زۆری یەكیتی، ئەنجامی هەڵبژاردنی قبوڵكرد، ئێستاش لەكوردستان هیچ هێزێك بەتەنها نیوە زیاتری دەنگەكانـی نەهێناوە، دۆخی سیاســـــــی و جوگرافــــــی هەرێمیش وا دەخوازێ بەتەنها حزبێك نەتوانێت حكومەت پێكبهێنێت، ئەگەر بەپشت بەستنیش بێت بە كۆتاكان، ئەوا ئەنجامی باشی لێ چاوەڕوان ناكرێت، بۆیە ئەگەر پۆستە باڵاكان لەسەر بنەمای كورسییەكانیش بێت، ئەوا هەرگیز هەموو سەرۆكایەتی و دەزگا و وەزارەتە گرنگەكان وەك پێشوو بەر حزبێك ناكەوێت، ناشكرێت ئەو پۆستانە هەتا هەتایە لەژێر دەستی یەك حزبدابن.
ناكرێت هێزێكی سیاسـی بەتەنهاو بەبێ بوونی لێكتێگەیشتن و ئاگاداریی حزبەكان و خەڵكی كوردستان و بەبێ ‌گەڕانەوە بۆ ئیجماعی نیشتمانی، بڕیاری چارەنوسـسـاز بدات و حزبییانە پەیوەندیی ئیقلیمی ببەستێت.
لەجیاتی رەخنە لە یەكێتی گرتن، با میدیاكان تواناكانیان كۆبكەنەوەو هەوڵبدەن رای گشتی لەسەر دەرئەنجامە خراپەكانی بڕیارە تاك لایەنییەكان دورست بكەن، چونكە دەوڵەتداریی و حوكمكردنی دورست، هەروەك دەركەوت بەبڕیاری فەردی و حزبی جگە لە دەرئەنجامی خراپ چاوەڕوانی كارەسات و كەتنی گەورەشی لێدەكرێت .

 68 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*