دكتۆر كازم به‌تات*
په‌یدابونی سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تینی به په‌ره‌سه‌ندنی شۆڕشی زانستییه‌وه هه‌یه، ئه‌و شۆڕشه‌ی كه یه‌كێكه له ئاكامه‌كانی شۆڕشی پیشه‌سازیی مۆدێرن. له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكدا ئه‌و سه‌نته‌رانه تێكهه‌ڵكێشی سه‌نته‌ره‌كانی دامه‌زراوه زانستی و زانكۆكان بون، به‌ڵام دواتر به‌ره به‌ره رویان له پیشه‌سازی كرد، ئه‌ویش له‌به‌ر رۆشنایی تێكههڵكێشبونی دامه‌زراوه زانستییه‌كان به‌پیشه‌سازی. ئه‌م تێكهه‌ڵكێش بونه‌ش له ئێستادا گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی كه كۆمپانیاكان باوه‌شیان بۆ ئه‌و دامه‌زراوه زانستییانه كردۆته‌وه‌و كه‌وتونه‌ته دابین كردنی بودجه بۆیان و هه‌روه‌ها رێچكه‌و سیاسهتهكهشیان بۆ دابین ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ئه‌و سه‌نته‌رانه سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن بۆ به‌رهه‌م هێنانی به‌رهه‌می تازه بۆ كۆمپانیاكان و په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌مه‌كانی پێشوو.
جۆره‌كانی سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه
سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی به گوێره‌ی سروشتیان و به‌پێی ئه‌و پانتاییه زانستییه‌ی كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن به‌سه‌ر چه‌ند جۆرێكدا دابه‌ش بون. له‌م باره‌یه‌وه سه‌نته‌ری پیشه‌سازی، كشتوكاڵی، په‌روه‌رده‌یی، مێژویی هتد هه‌یه. به‌ڵام ده‌كرێ ئه‌و سه‌نته‌رانه بكه‌ین به دوو به‌ش. هه‌ندێكیان سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به بوارێكی زانستیی دیاریكراون وه‌ك سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی وزه و لیزه‌ر. هه‌روه‌ها هه‌ندێكیان تریان سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌مه‌چه‌شنه‌ن و بواره‌كانیان فراوانه وه‌ك سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوو یان سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابوری به هه‌موو جۆره‌كانه‌وه یان سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
ده‌شێ بواری جێبایه‌خی ئه‌و سه‌نته‌رانه تایبه‌ت بێ به ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی جوگرافیا، هه‌روه‌ها ده‌شێ فراوانتر بێ و سنوری ناوچه‌كه تێپه‌ڕێنێ. ده‌وڵه‌ته پیشه‌سازییه‌كان زۆرتر بایه‌خ به جۆری دوایی ده‌ده‌ن، ئه‌ویش بۆ گه‌یشتن به به‌رزترین ئاست له بواری زانستیدا.
مه‌رجه‌عیه‌تی سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه
ده‌شێ مه‌رجه‌عیه‌تی سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه حكومه‌ت بێت یاخود كه‌رتی تایبه‌ت. كاتێك مهرجهعیهتهكه حكومه‌ت بێ، ئه‌وا ئه‌و سه‌نته‌رانه به گوێره‌ی تێڕوانینی حكومه‌ت و له چوارچێوه‌ی یاسا‌و رێساكانی حكومه‌ت كار ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌شێ مه‌رجه‌عیه‌تی ئه‌و سه‌نته‌رانه كه‌رتی تایبه‌ت بێت و لێره‌دا كه‌رتی تایبه‌ت به شێوه‌یه‌كی دینامیكی ره‌فتار دهكاو سود له بواری زانستی وه‌رده‌گرێت.
هه‌روه‌ها ده‌شێ ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئه‌و سه‌نته‌رانه پێیانه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، تێكه‌ڵه بن، واته تێكه‌ڵه‌ی كه‌رتی حكومی و تایبه‌ت بن، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی دروست كردنی هه‌ماهه‌نگی له نێوان تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م كاری سه‌نته‌ره‌كان، كاتێك به ته‌نها سه‌ر به كه‌رتی حكومی ده‌بن یان به ته‌نها سه‌ر به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بن.
گرنگیی سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه
ئه‌مڕۆ سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه رۆڵێكی پێشڕه‌وانه‌یان له سه‌ركردایه‌تی كردنی جیهاندا هه‌یه‌و بونه‌ته ئامرازی به‌رهه‌مهێنانی چه‌نده‌ها پرۆژه‌ی ستراتیجی كارا‌و كاریگه‌ر.
ژماره‌ی ئه‌و سه‌نته‌رانه له وڵاتانی جیهان تا دێ زیاتر ده‌بێ، به‌تایبه‌تی له ئه‌وروپاو ئهمریكاو بواری لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆته بواری هه‌مه‌چه‌شنه‌و سێكته‌ره سیاسی و ئابوری و زانستییه‌كانی تر ده‌گرێته‌وه.
ئه‌وروپا ئه‌و شوێنه بووه كه ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی لێ په‌یدا بووه، پاشان سه‌نته‌ره‌كان له ئه‌مریكا په‌یدا بون، ئینجا له یه‌كێتیی سۆڤێت. بێگومان لێكۆڵینه‌وه‌كانی ته‌رخانكراو بۆ گه‌شه‌پێدان و بواری عه‌سكه‌ری، به‌شێكی بنچینه‌یی كاری ئه‌و سه‌نته‌رانه پێكدێنن، هه‌رچه‌ند له سه‌رده‌می شه‌ڕی ساردی نێوان كامپی رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات زیاتر روی له‌و توێژینه‌وانه بوو كه ره‌هه‌ندی عهسكهرییان هه‌بوو. كاری ئه‌و سه‌نته‌رانه له ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتووه‌كاندا زۆر په‌ره‌ی سه‌ندووه به چه‌شنێك كه سه‌نته‌ره‌كان بونه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی پشت پێ به‌ستوو بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی زانیاریی پێویست بۆ كاربه‌ده‌سته باڵاكان بۆ بڕیاردان.
وڵاته گه‌شه‌كردووه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه
دواكه‌وتویی وڵاته گه‌شه‌كردووه‌كان ره‌نگدانه‌وه هه‌بوه له‌سه‌ر بواری زانستی و كاری كردۆته‌وه سه‌ر دواكه‌وتویی سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ش، سه‌رباری كه‌میی ژماره‌ی ئه‌و سه‌نته‌رانه. هه‌ر بۆیه بواری كاری ئه‌و سه‌نته‌رانه به ته‌نگه‌به‌ری ماوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان گشتی و قووڵ نه‌بوه چونكه پێشكه‌ش كردنی توێژینه‌وه‌ی قوڵ پێویستی به بنه‌مایه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند به لێكۆڵینه‌وه‌و زانیارییه، له‌كاتێكدا ئه‌و وڵاتانه له‌م باره‌یه‌وه هه‌ژارو نه‌دارن. سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه به‌رهه‌می ئه‌و سه‌نته‌رانه بایه‌خیان پێ نادرێ و له چهكمهچهكان داده‌نرێن و كه‌س سودیان لێ وه‌رناگرێ.
جگه له‌وه، ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی كه له وڵاته دواكه‌وتووه‌كان هه‌ن، به لاسایی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره رۆژئاواییه‌كان هاتونه‌ته ئاراوه، بۆیه وه‌كو ئه‌وان كارا نین چونكه كه‌متر كارلێكیان له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری خۆیان هه‌یه‌و كه‌متریش بایه‌خ به‌و گیروگرفتانه ده‌ده‌ن كه هه‌ن، هه‌روه‌ها رۆڵیان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان رۆڵێكی كاریگه‌ر نیه. بۆیه زۆربه‌ی ئه‌و سه‌نته‌رانه وه‌ك قاوغی بۆش ماونه‌ته‌وه و له ژینگه‌ی خۆیان دابڕاون و رۆڵێكی كه‌میان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا دواكهوتوهكهیان هه‌یه، له‌كاتێكدا ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌یه له ئه‌وروپا كه زۆربه‌یان به زانكۆكانه‌وه به‌ستراوه‌نه‌ته‌وه. بێگومان زانكۆكانیش توێژه هۆشیاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵگا پێكدێنن و هه‌ندێ له‌و سه‌نته‌رانه سه‌ر به كه‌رت و ناوه‌نده گرنگه‌كانی به‌رهه‌م هێنانن، بۆیه توانیویانه رۆڵێكی گه‌وره‌یان له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ گیروگرفته‌كان هه‌بێت.
دامه‌زراندنی سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه له وڵاته گه‌شه‌كردووه‌كان كارێكی زۆر پێویسته بۆ رزگاركردنی كۆمه‌ڵگا دواكهوتوهكهیان له هه‌ژاری و نه‌خوێنده‌واری، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌نته‌رانه به پێویست داده‌ندرێن چونكه كه‌لێنی نێوان وڵاته دوواكهتووهكان و گروپی ده‌وڵه‌ته پیشه‌سازییه‌كان له هه‌موو بواره زانستییه‌كان رۆژ به رۆژ فراوانتر ده‌بێت.
كاراكردنی سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه
ئه‌گه‌ر بویسترێ سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه شان به شانی بزاوتی گه‌شه و پێشكه‌وتنی زانستی بڕۆن، چه‌ند هه‌نگاوێك هه‌یه كه بهاوێژرێن، ئه‌ویش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه كه مه‌رجن بۆ پێشكه‌وتنی سه‌نته‌ره‌كان:
1-پێگه‌یشتنی سیاسیی ده‌وڵه‌ت:
گه‌شه‌كردنی سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌ندازه‌ی پێگه‌یشتنی سیاسیی ده‌وڵه‌ت. چه‌ند رژێمی سیاسی پێگه‌یشتوو بێ، ئه‌وه‌نده تین و تاو به بنیاتنان و كاری سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه ده‌دات چونكه دابین كردنی ژینگه‌ی گونجاو بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و سه‌نته‌رانه پێویستی به‌وه‌یه كه هه‌ست به گرنگیی پێگه‌یشتنی فیكری بكرێ و ئه‌و باوه‌ڕه زاڵ بێ كه فیكر له سه‌روی ئاراسته‌و پابه‌ندبونی سیاسییه، له‌كاتێكدا كه له ژینگه دوواكهوتووهكاندا ئاراسته‌ی سیاسی له سه‌روی رێبازه فیكری و زانستییه‌كانه.
2-ئازادیی بواری لێكۆڵینه‌وه:
بونی كه‌ش و هه‌وای گونجاو بۆ كاری دیموكراتی، ئازادیی پێویست بۆ كاری بواره مه‌عریفییه‌كان دابین ده‌كات، هه‌روه‌ك كارێكی وه‌ها ده‌كات ده‌ست به سه‌رچاوه‌كانی زانیاری بگات كه ئه‌مه‌ی دواییان زۆر گرنگه بۆ كاری سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئازادیی كاری زانستی له ئارادا نه‌بوو، ئه‌و سه‌نته‌رانه ده‌ستیان ده‌به‌سترێ و توانایان كه‌م ده‌بێ، ئه‌مه‌ش به‌و ئاكامه ده‌گات كه ئه‌نجامه‌كانیان په‌راوێز بخرێن و له روی زانستییه‌وه هیچ سودیان لێ وه‌رنه‌گیرێت.
3- ده‌سته‌به‌ربونی داتاكان:
ده‌سته‌به‌ربونی داتای ته‌واو به بڕبڕه‌ی پشتی چالاكیی سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه داده‌ندرێت چونكه داتا بۆ هه‌ر بوارێكی مه‌عریفیی خوازیار مه‌رجێكی پێویست بۆ به‌دی هێنانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پوخت دابین ده‌كات، ئه‌گه‌ر نا ئه‌نجامه‌كان ده‌شێوێن و له گه‌وهه‌ری بابه‌ته مشتوماڵكراوهكه دور ده‌كه‌ونه‌وه‌و ناتوانن چاره‌سه‌ر بۆ خاڵه لاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا بدۆزنه‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌م پرسه گه‌وهه‌ری كار‌و هۆی بونی ئه‌و سه‌نته‌رانه پێكدێنێ. هه‌روه‌ها له‌م باره‌یه‌وه پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌كان رزگاریان بێت له كۆت و به‌نده‌كانی سه‌ر زانیارییه نهێنییه‌كان. بۆیه ده‌بێ یاسا هه‌بێ بۆ رێكخستنی كاری سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و ئاسان كردنی مه‌سه‌له‌ی ده‌ست راگه‌یشتنیان به داتا خوازراوه‌كان ئه‌ویش له‌و دیده‌وه كه ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌رانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بۆ خزمه‌تكردنی كۆمهڵگاو دروستكه‌رانی بڕیاره.
4- باوه‌ڕهێنان به گرنگیی سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه:
باوه‌ڕی كۆمهڵگاو زاناكان و لایه‌نه‌كانی تر به‌گرنگیی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به فاكته‌رێكی گرنگی به‌رده‌وامبونی كاری سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی داده‌ندرێ چونكه ئه‌و لایه‌نانه سود له‌و ئه‌نجامانه وه‌رده‌گرن كه سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه پێی ده‌گه‌ن.
5- سه‌ربه‌خۆیی سه‌نته‌ره‌كان:
گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری باش و سه‌غڵه‌م بۆ تێكڕای كێشه مشتوماڵكراوهكان پێویستی به كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئازاده بۆ ئه‌وه‌ی پانتایی بیركردنه‌وه‌ی ژیرانه فراوانتر بێت، هه‌ر بۆیه زۆر پێویسته سه‌نته‌ره‌كان له بڕیاردان و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ بن و كۆت و به‌ندێكی زۆر له‌سه‌ر كاره‌كانیان نه‌بێت به چه‌شنێك كه ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حه‌زو ئاره‌زوو و مه‌به‌ستی هه‌ندێ لایه‌ن بگونجێنن.
6- بودجه‌ی نیشتمانی:
ده‌سته‌به‌ربونی بودجه‌ی نیشتمانی به توخمێكی بنه‌ڕه‌تیی كاری سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه ده‌ژمێردرێت و ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه به‌و ئاسته گه‌یشت كه ئه‌و سه‌نته‌رانه بتوانن له‌سه‌ر داهاتی كاره‌كانیان بژین ئه‌وا رۆڵیان كارا‌و كاریگه‌رتر ده‌بێت، چونكه پشت به‌ستنی سه‌نته‌ره‌كان به سه‌رچاوه‌ی داهاتی بیانی وا ده‌كات بكه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه بودجه‌كه‌یان بۆ دابین ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به سروشتی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه به‌ده‌ستی دێنن. له‌سایه‌ی به‌جیهانیبوندا و له سۆنگه‌ی كرانه‌وه‌ی ئاسۆكان به روی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه فره نه‌ته‌وه‌كان بۆ كاریگه‌ری كردنه سه‌ر ئه‌و سهنتهرانهو كڕین و ئاراسته‌كردنیان، ئه‌م خاڵه به خاڵێكی زۆر گرنگ داده‌ندرێت. بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و سه‌نته‌رانه ناسنامه‌ی زانستی و ئه‌كادیمییانه‌ی خۆیان بپارێزن و كارێكی وه‌ها بكه‌ن داهاتیان زانراو بێت و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیشیان بخرێته به‌رده‌می هه‌موو لایه‌ك.
7-بونی داواكاری له‌سه‌ر به‌هه‌رمی سه‌نته‌ره‌كان:
سه‌نته‌ره زانستییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه بودجه‌ی خۆیان هه‌یه به‌ڵام ده‌شێ ئه‌و بودجه‌یه به‌شی پێداویستییه‌كانیان نه‌كات. ئه‌و سه‌نته‌رانه چه‌ند داهاتیان له فرۆشتنی به‌رهه‌می توێژینه‌وه‌كانیان چنگ كه‌وێ، ئه‌و داهاته ده‌كه‌نه خه‌رجی بۆ به‌رهه‌م هێنانی توێژینه‌وه‌ی دیكه، بۆیه كاتێك بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ كاره‌كانی كه‌م ده‌بێته‌وه‌و كه‌متر ئه‌نجامی به‌رهه‌مه‌كانی ده‌فرۆشرێن، توشی تهنگوچوڵهمه ده‌بێت و به‌ربه‌ست دێته سه‌ر رێگای به‌رده‌وامبونی كاری توێژینه‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كات كه ده‌بێ گۆڕه‌پانی توێژینه‌وه‌ی زانستی چۆڵ بكات.
8-ئاستی به‌رزی توێژه‌ران:
سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه له كاره‌كانیاندا، جگه له بودجه، پشت به‌وه‌ش ده‌به‌ستن كه تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك له توانایان دایه كادیره زانستییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه بگرنه خۆ و به لای خۆیاندا راكێشن كه دیاره ئه‌و كادیرانه لێوه‌شاوه‌و ئاست به‌رزو به تواناش بن. ئه‌و سه‌نته‌رانه چه‌ند ژماره‌ی كادیره زانستییه‌كانیان زۆر‌و باش بێ، ئه‌وه‌نده ئاستی توێژینه‌وه زانستییه‌كانیان و سروشت و ناوه‌ڕۆكی ئه‌نجامه‌كانیان باشتر و وردتر ده‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و سه‌نته‌رانه كار بۆ راكێشانی كادیره زانستییه لێكۆڵیارهكان به لای خۆیاندا بكه‌ن و رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی و كۆنتاكت له‌گه‌ڵ بواری كاركردن
دروست بكه‌ن.
233 جار بینراوە