سەرەکی » زانست » چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان له‌ 4 ڕۆژدا

چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان له‌ 4 ڕۆژدا

زاناكان  ستایشی ئه‌و ته‌كنیكه‌ نوێیه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانرێت شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان  له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا چاره‌سه‌ر بكات.
 ئه‌و ته‌كنیكه‌ نوێیه‌ به‌ چوار ڕۆژ شێر په‌نجه‌ی سییه‌كان  له‌ناو ده‌بات ئه‌ویش به‌ لابردنی گرێ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌ ڕێگه‌ی دروست كردنی درزێك به‌ئه‌ندازه‌ی ده‌نكه‌ شقارته‌یه‌ك  له‌ ته‌نیشت سنگه‌وه‌.
گه‌وره‌ی نه‌شته‌رگه‌ره‌كانی ده‌سته‌ی ته‌ندروستی نیشتمانیی  له‌به‌ریتانیا جه‌ختی كرده‌وه‌، ئه‌و ته‌كنیكه‌ نوێیه‌ زۆر به‌كاره‌ و وه‌ك جێگره‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری كراوه‌ به‌كار دێت كه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌.
 له‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌دا تیوپێكی زۆر بچووك كه‌ پێی ده‌وترێت(PORT) له‌ ڕێگه‌ی كونێكی بچوكه‌وه‌ كه‌ ده‌كرێته‌ قه‌فه‌زه‌ی سنگه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نرێته‌ سییه‌كانن ئه‌مه‌ش وا ده‌كات نه‌شته‌رگه‌ره‌كان به‌ وردی ئه‌و به‌شه‌ی سییه‌كه‌ ده‌بڕن كه‌ گرێ شێرپه‌نجه‌ییه‌كه‌ی له‌سه‌ر دروست بووه‌، بێ ئه‌وه‌ی زیان بگه‌یه‌نن  به‌ به‌شه‌كانی دیكه‌ی سییه‌كان.
ئه‌م جۆره‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌ جێگه‌ی شێوازه‌ كۆنه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ تێدا كونێكی گه‌وره‌ ده‌كرایه‌ سنگی نه‌خۆشه‌كه‌‌و یان ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی پێی ده‌وترا نه‌شته‌رگه‌ریی (كونی كلیلكه‌ سێ كونی)، جگه‌ له‌وه‌ ته‌كنیكه‌ نوێیه‌كه‌ وا ده‌كات نه‌خۆش له‌ بری ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌فته‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ بمێنێته‌وه‌ ته‌نها چوار ڕۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌بێت، چونكه‌ نه‌خۆش زووتر چاك ده‌بێته‌وه‌ و ئازاریشی كه‌متر ده‌بێت.
شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان سێیه‌مین جۆری شێرپه‌نجه‌ی باوه‌ و ئه‌و جۆره‌یان به‌رزترین تێكڕای هه‌یه‌ له‌ لای جگه‌ره‌ كێشان و لای ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ دوای 40 ساڵییه‌وه‌یه‌ ، هه‌ندێك له‌وانه‌ دۆخی ته‌ندروستیان هێنده‌ خراپه‌ كه‌ هیچ نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك چاره‌سه‌ریان ناكات.
سه‌رچاوه‌ : DAILYMAIL

 300 جار بینراوە