سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و سیاسەت » مانگێکە خۆپیشاندان لە سودان بەردەوامەپەڕە 2

عومەر بەشیر واز لە کورسی دەسەڵات ناهێنێت

مانگێکە خۆپیشاندان لە سودان بەردەوامە

لە 19 کانوونی یەکەمەوە واتە زیاتر لە مانگێکە لە سودان، خۆپیشاندان و ناڕەزایی جەماوەری لە دژی حوکمی عومەر حەسەن بەشیر سەرۆکی سودان بەردەوامە. هەتا دێتیش خۆپیشاندانەکان بەهێزتر دەبێت و توندوتیژی زیاتریشی تێدەکەوێت، عومەر بەشیریش ئامادە نییە واز لە کورسی دەسەڵات بهێنێت، هەروەها نەیارانیشی بە خۆفرۆش و بەکرێگیراوی بێگانە وەسف دەکات.
بەردەوام بوونی خۆپیشادانەکان
لەماوەی پێشوودا کۆمەڵێک سەندیکا و پارتی ئۆپۆزسیۆنی سودانی، داوایان لە خەڵکی کردووە، کە بەردەوامبن لە خۆپیشاندانەکان. لەمبارەیەوە رۆژی شەممە 19/1 کۆمەڵێک سەندیکای پیشەییی و کەسانی ئەکادیمی خۆپیشاندانین لە بەردەم پەرلەمانی سوداندا کرد و یاداشتێکی ناڕەزایییان پێشکەشی پەرلەمان کرد، کە تێیدا داوایان کردووە کە عومەر بەشیر واز لە کورسی دەسەڵات بهێنێت و هەڵبژاردنێکی شەفاف و ئازاد ساز بکرێت. هەرچەندە پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان نەیانهێشت ئەو خۆپیشاندەرانە بگەنە بەردەم کۆشكی پەرلەمان و یاداشتەکەیان بگەیننە پەرلەمان.

بەشیر واز ناهێنێت
لە بەرامبەردا لەو تەیەکیدا عومەر بەشیر سەرۆکی سوان لە ولایەتی « النیل الابیض» لەبەردەم لایەنگرانیدا رایگەیاند: « دەستی دەرەکی لە پشت ئەم نارەزایاتیانەیە و دەیانەوێت پشێویی بخەنە ناو وڵاتەوە، وتیشی: بە هیچ شێوەیەک سازش بۆ ئەوان ناکات واز لە کورسی دەسەڵات ناهێت، تەنها لە رێگەی هەڵبژاردنەوە نەبێت.
ئۆپۆزسیۆن باوەڕی پێ ناکات
هەرچەندە نەیارانی بەشیر دەڵێن، هەموو هەڵبژرادنەکانی پێشوو، ساختەکاری زۆری تێدا کراوەو بەهۆی ساختەکارییەوە دووبارە بەشیر دەیەوێت ببێتەوە بە سەرۆکی وڵات. جێگەی ئاماژەیە ماوەی 30 ساڵە ، عومەر بەشیر لە رێگەی کودەتایەکی سەربازیییەوە دەسەڵاتی گرتۆتە دەست .

چەکی بێگانە بەکاردەهێنن
لە لایەکی ترەوە عومەر بەشیر رایگەیاند: لەناو خۆپیشاندەراندا کۆمەڵێک کەس هەن تابووری پێنچن و ئەوان چەک لە دژی خۆپیشاندەران بەکاردەهێنن نەک هێزە ئەمنییەکان. وتیشی: لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەریخستووە، کە ئەو جۆرە چەکانە لەناو سوداندا نییە، بەڵکە لە دەرەوەی سودانەوە هاتوون.
توندوتیژی زیاتر
هەتا دێت خۆپیشاندانەکانیش بەهێز تر و توندتیژی زیاتری تێدەکەوێت، بە پێی ئامارە فەرمییەکان بێت، لە خۆپیشاندانی رۆژانی پێشوودا ، 26 کەس کوژراون و لەناویشاندان کارمەندانی دەزگا ئەمنی و پۆلیسی تێدا بووە. گەرچی رێکخراوە مەدەنیی و ئۆپۆزسیۆنەکان، ئەو ئامارە فەرمیانە رەتدەکەنەوە و باس لە کوژرانی 40 هاوڵاتی مەدەنی دەکەن.
جێگەی ئاماژەیە سودان کە ژمارەی دانیشتوانی دەگاتە 40 ملیۆن کەس، یەکێکە لە وڵاتە هەژارەکانی ئەفریقا و جیهان، هەرچەندە خاوەنی سامانێکی سروشتی زۆرە بەتایبەتی « نەوت و گاز و ئاو» ، ماوەی چەندین ساڵیشە رووبەروی تەنگەژەیەکی ئابووری قووڵ بۆتەوە، لە 19 کانوونی یەکەمەوە خۆپیشاندانی گەورەی جەماوەری لە دژی بەرزبونەوەی نرخی خۆراک و دەرمان و بێکاری لە تەواوی شارەکانی سوداندا، دژی حکومەت دەستی پێکرد و دواتریش داواکارییەکان زیاتر بوون بۆ وازهێنانی عومەر بەشیر لە کورسی دەسەڵات . هەتاوەکو ئێستاش هیچ ئاسۆییەک دیار نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشە زۆرەکانی.

سەرچاوە:ئاژانسەکان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

عومەر بەشیریش وەزیری تەندروستی لادەبات

بۆ ماوەی سی هەفتە دەبێت لە تەواوی شارەکانی سوداندا خۆپیشاندان ...