× خۆ دنیا خەمی تۆ نییە كە نەتوانم ئیهمالی بكەم.
-بێدڵی دەهلەوی-
× خۆ عەرزەی روكن مەوقیف نییە كە نەتوانم بیشارمەوە.
-بێدڵی شارەوانی-
× خۆ نەوتەكە قەندیل نییە هەقم نەبێ بە سەریەوە.
-بێدڵی دەسەڵاتزادە-
× خۆ تەڵاق چەوری نییە نەوێرم بیخۆم.
-بێدڵی نووسینگە-
× خۆ كورد ئیسرائیل نییە نەتوانم دەسی دەسی پێ بكەم.
-بێدڵی كۆشكی سپی-
× خۆ من سەركردایەتی نیم ئاگام لە هیچ نەبێ.
-بێدڵی حیمایە-
× خۆ من دەوام نیم زوو زوو لێم بدەی.
-ژنی دكتۆر بێدڵ-
× خۆ مەسەلەی گرێبەستەكە بەسەرهاتی من نییە بۆ حەلاوی بگێڕنەوە.
-بێدڵی زیندانی-
× خۆ تەئریخ فەرعەكەی مەتعەم سەردار نییە نەتوانی بە بەگ بگەڕێیتەوە دواوە.
-بێدڵی مرور-
× خۆ مناڵ داعش نییە پاك و بێگەرد بێ.
-بێدڵی ئیسلامی-
179 جار بینراوە