سەرەکی » مانشێت » قوباد تاڵەبانی: كێشەكان بە یاسا و دەستوور، چارەسەر بكرێنپەڕە 3

قوباد تاڵەبانی: كێشەكان بە یاسا و دەستوور، چارەسەر بكرێن

لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا بەمەبەستی بەشدارییكردن لەدیداری سەركردەكانی عیراق، ئێوارەی رۆژی ٣/٢، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق، كۆبۆوەو گفتوگۆیان كرد دەربارەی بارودۆخی عیراق‌و هەرێمی كوردستان‌و ناوچەكەو چۆنێتیی روبەڕوبونەوەی ئەگەرو رووداوو پێشهاتە سیاسییەكان.
لەكۆبوونەوەكەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەڕێگەی دیالۆگ‌و پابەندبوون بەدەستووری عیراق، كردەوە لەپێناوی بەدیهێنانی ئارامیی سیاسی‌و ئامانج‌و بەرژەوەندییە گشتییەكان، هەروەك جەختیشكرایەوە لەسەر هەماهەنگیی زیاترو چارەسەركردنی ناكۆكییەكان بەهەمان رۆحیەت‌و رێبازی سەرۆك مام جەلال.

دیداری قوباد تاڵەبانی و محەمەد حەلبوسی
لەلایەكی دیكەوەو دوێنێ، جێگری سەرۆك وەزیران، لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، كۆبۆوەو دەربارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم‌و بەغدا‌و دواگۆڕانكارییەكانی ناوچەكە، گفتوگۆیان كرد.
لەبەشێكی قسەكانیدا، قوباد تاڵەبانی، بەپێویستی زانی هەماهەنگیی زیاتر لەنێوان هەرێم‌و بەغدا هەبێت‌و كێشە هەڵپەسێردراوەكانیش لەسەر بنەمای یاساو دەستوور، چارەسەربكرێن. هەروەها ستایشی هەوڵەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی كرد لەپەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی عیراق‌و راگرتنی هاوسەنگی‌و بڕیاردان لەبەرژەوەندیی گشتی.
لای خۆیشییەوە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، دووپاتیكردەوە كە هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی هاوسەنگی هەبێت لەعیراقداو مافی هەموو پێكهاتەكانیش بەپێی یاسا بەركارەكان‌و دەستوور، پارێزراوبێت.

دیداری قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نوری مالكی
هەردوێنێ، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، لەگەڵ نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا كۆبۆوەو دەربارەی چەند پرسێكی گرنگ گفتوگۆیان كرد بەتایبەت ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم‌و بەغداو دواگۆڕانكارییەكان لەعیراق‌و ناوچەكەدا، كە ئێستا عیراق لەبەردەم گۆڕانكاریدایە، بۆ ئەوەش هەردوولا بەپێویستیان زانی هەموو لایەك هاوكاربن بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە بەشێوەیەكی سەركەوتوو، كە ئەوەش بەسیاسەتی بەیەكەوە كاركردنی تەواوی لایەنەكان، دێتەدی.
لەدیدارەكەدا، نوری مالكی، باسی لەكاریگەریی غیابی سەرۆك مام جەلال، كرد لەگۆڕەپانی سیاسیدا‌و وتی: «سەرۆك مام جەلال، كۆكەرەوەی لایەنەكانی عیراق بوو لەسەر مێزی گفتوگۆ، سوودی بۆ هەموو عیراقییەكان بەبێ جیاوازی هەبوو». هەروەها پرسیاری دەربارەی دواپێشهات‌و قۆناغەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد، لەوبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی بەگفتوگۆی لایەنەكان كردو هیوای خواست دەرئەنجامی باشیان هەبێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران..

ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر عیراق و ...