ئازاد به‌رزنجی
پێشتر به تاك و ته‌را چه‌ند شیعرێكی فروغی فهڕوخزادم به وه‌رگێڕراوی بۆ سه‌ر زمانی كوردی خوێندبۆوه، به‌ڵام چه‌ند ساڵێك به‌ر له ڕاپه‌ڕین و وه‌ختێ له ڕێی هاوڕێم نووسه‌ر و ئه‌دیب عه‌بدوڵڵا تاهیر به‌رزنجی-یه‌وه دیوانه‌كانی و هه‌ندێ دیراسه‌م به زمانه ئه‌سڵییه‌كه‌ی خۆی خوێنده‌وه، ئینجا بۆم ده‌ركه‌وت كه فروغ له مێژووی شیعری فارسی‌دا كه‌سێتییه‌كی چه‌ند تایبه‌ت و كاریگه‌ر و ئاوارته بووه و ئه‌وه بوو دواتر پتر بایه‌خم به‌و ژنه شاعیره داهێنه‌ره دا و ئه‌مه‌ش وای لێ كردم كتێبێكی تایبه‌تیی له‌سه‌ر ئاماده بكه‌م به ناونیشانی (ژنێ له‌به‌رده‌م وه‌رزێكی ساردا) كه تا ئێستا پێنج جار چاپ كراوه‌ته‌وه.
بۆچی شیعری فروغ هێنده سه‌رنجی ڕاكێشام؟ له‌ڕاستیدا كۆمه‌ڵێك ئه‌دگار له دونیای فروغ و شیعری فروغدا هه‌ن كه زۆر كه‌م هه‌ڵده‌كه‌وێ ئه‌م ئه‌دگارانه له‌لای شاعیرێك له‌یه‌ك كاتدا كۆببنه‌وه. ده‌توانین بڵێین كه مێژووی شیعری فارسی پێش فروغ و به‌درێژایی چه‌ندین سه‌ده، مێژوویه‌كی نێرینه بووه، خۆ ئه‌گه‌ر به ده‌گمه‌نیش نووسه‌رێك یان شاعیرێكی ژنی تیا هه‌ڵكه‌وتبێت بۆ نموونه په‌روینی ئیعتیسامی ئه‌وا هه‌ر نه‌یتوانیوه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گوتاره نێرینه‌ییه خۆی ڕزگار بكات و جیهانبینیی نێرسالاری و ئایینیی هه‌ر به‌سه‌ریدا زاڵ بووه. به‌ڵام وه‌ختێ فروغ دێت، چركه‌ساتێكی نوێ له شیعری فارسی‌دا ده‌ستپێده‌كات كه ڕه‌نگ و ڕوخسارێكی ژنانه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و هه‌ڵگری زۆربه‌ی پرسیاره‌كانی ژنی ئێرانییه به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری و دابونه‌ریتی سوننه‌تی و دۆخی تیاماوی ژن و هه‌روه‌ها زمانێكی ڕاسته‌قینه‌ی ژنانه دێته ئاراوه بۆ گوزارشتكردن له عیشق و هه‌ستونه‌ستی ژنانه و خه‌ون و خولیاكانیان له كۆمه‌ڵگایه‌كی سوننه‌تی و داخراودا.
شیعر و شاعیر دوانه‌یه‌كی لێكدانه‌بڕاون
فروغ له شوێنێكدا ده‌ڵێت: من پێم سه‌یره هه‌ندێ شاعیر هه‌ن، به‌ته‌نها له شیعره‌كانیاندا شاعیرن و به‌ده‌ر له‌وه، ئه‌وه‌ی پێی بڵێن جوانی و شاعیری، له كهسێتییاندا نییه. چونكه فروغ خۆی باوه‌ڕی به‌وه بووه كه شیعر و شاعیر دووانه‌یه‌كی له‌یه‌ك دانه‌بڕاون و هه‌رگیز به‌بێ یه‌ك هه‌ڵناكه‌ن و ناتوانن دوور له یه‌ك بژین. هه‌ر بۆیه ئه‌و خۆی نموونه‌ی ئه‌و شاعیرانه بوو كه چ له‌سه‌ر كاغه‌ز و چ له ژیانیشدا هه‌ر شاعیر بوو و له‌گه‌ڵ ڕوانینه‌كانی خۆیدا بۆ شیعر و ژیان ڕاستگۆ بوو، ئه‌مه‌ش وای لێ كرد زۆرجار ببێته قوربانیی ڕوانین و تێگه‌یشتنی باو و هه‌ندێجار زۆر گران باجی ئه‌م ڕاستگۆییهشی داوه و ئازاری گه‌وره‌ی بۆ دروست كردووه. وه‌لێ ئه‌وه وای لێ نه‌كردووه ڕاده‌ست بێت و بگره به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه زیاتر ئه‌زموونی شیعری و ژیانیی خۆی قووڵ بكاته‌وه.
هه‌ڵبه‌ته وه‌كو ئاشكرایه له سه‌ره‌تاكانی نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیستدا، نیما یوشیج وه‌كو شاعیرێكی نوێخواز ده‌ركه‌وت، شاعیرێك كه شیعری له ژیانی ڕۆژانه نزیك كرده‌وه و وێنه و ده‌ربڕینی تازه‌ی تیا خسته‌ڕوو، كه به‌ر له‌و شیعر به‌و جۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بابه‌ت و وێنه‌دا نه‌ده‌كرد. بۆیه نیما به باوكی ڕۆحیی شیعری نوێی فارسی له‌قه‌ڵه‌م درا. دوا به‌دوای ئه‌و هه‌م له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌ودا و هه‌م له‌ژێر كاریگه‌ریی هه‌لومه‌رجه تازه‌كانی ژیانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، شاعیرانێكی تری نوێخواز په‌یدابوون وه‌ك ئه‌حمه‌دی شاملو و مه‌هدی ئه‌خه‌وان سالس و سوهرابی سپهری و هه‌روه‌ها فروغ فه‌ڕوخزاد.
فروغ هه‌ر وه‌كو خۆی دانی پیا ده‌نێت نیما بۆ ئه‌و سه‌ره‌تایه‌ك بوو، به‌ڵێ سه‌ره‌تایه‌ك و به‌س، چونكه وه‌كو ده‌بینین فروغ هه‌ر له شیعری دیوانه سه‌ره‌تاییه‌كانیدا ئه‌و دونیا نیماییه به‌سه‌ریدا زاڵه، ده‌نا دواتر ئه‌و دونیایه تێده‌په‌ڕێنێت و جیهانبینییه‌كی تایبه‌ت به خۆی بنیات ده‌نێت.
هه‌ر لێره‌دا پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین كه فروغ به‌ته‌نها شاعیرێكی ژنانه (به مانا فێمینیستیهكهی) نییه، به‌ڵكو ئه‌و له دواهه‌مین دیوانه‌كانیدا ده‌بێته خاوه‌نی ڕوانینی تاكانه‌ی خۆی، واته ژنه شاعیرێك كه ڕوانینی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه بۆ ژیان و خۆشه‌ویستی و مه‌رگ و مرۆڤ.
كه‌واته فروغ جگه له‌وه‌ی ده‌نگی یاخیی ژنانی ئێران بووه و هه‌روه‌ها شاعیرێكی نوێخواز بووه و دابڕانی له‌گه‌ڵ شیعری پێش خۆیدا كردووه. له‌سه‌ر ئاستی تاكهكهسییش، كه‌سێكی یاخی و سه‌رچڵ بووه و به‌رده‌وام له ململانێیه‌كی سه‌ختدا بووه چ له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌یدا و چ له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م هاوسه‌ریدا (په‌رویز شاپور) و چ له‌گه‌ڵ نێوه‌ندی ئه‌ده‌بیی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا و چ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌شدا. واته ئه‌و له‌یه‌ك كاتدا له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێك له ململانێدا بووه، بێگومان ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر خودی خۆی و شیعره‌كانیشی هه‌بووه و له‌زۆربه‌ی شیعره‌كانیدا ئاماژه بۆ ئه‌و ململانێیانه ده‌بینینه‌وه. به‌ڵام وه‌ختێ ده‌ڕوانینه ئه‌و ته‌مه‌نه كه‌مه‌ی فروغ (سی و دوو ساڵ ژیاوه) و له شیعره‌كانی ده‌ڕوانین، هه‌م هه‌ست به به‌ره‌وپێشچوونێكی خێرا ده‌كه‌ین له گوتاری شیعرییدا و هه‌م بهدهرك كردنێكی قووڵ بۆ ئه‌زموونی شه‌خسیی خۆی وه‌كو ژنێكی لاوی ناو كۆمه‌ڵگایه‌كی پیاوسالاری دڵڕه‌ق و هه‌م ئه‌زموونی ده‌سته‌جه‌معیی كۆمه‌ڵگاش.
فروغ له‌پێناوی شیعره‌كانیدا ئاماده بوو ژیانی خۆی وێران بكات، به‌و مانایه‌ی كه ئه‌و به ڕاده‌یه‌ك ژیانی به شیعره‌كانییه‌وه وابه‌سته بوو، كه ده‌سبه‌رداری هه‌موو شتێك بوو له‌پێناویاندا، چونكه ئه‌و خۆی باوه‌ڕی وابوو كه «هه‌ر ده‌نگه ده‌مێنێته‌وه.»
ئێمه وه‌ختێ سه‌یری ناونیشانی دیوانه‌كانی ده‌كه‌ین، وه‌ك ئه‌وه وایه قۆناغه‌كانی ژیانی فروغ بن و پۆلێن كرابن: ئه‌سیر،دیوار، یاخیبوون، له‌دایكبوونێكی دیكه، باوه‌ڕبهێنین به‌سه‌ره‌تای وه‌رزی سارد.
هه‌روایش بوو، ئه‌و سه‌ره‌تا كچه لاوێكی ئه‌سیری به‌ینی دیواره‌كانی كۆمه‌ڵگا بوو، دواتر یاخی بوو، ئه‌و یاخیبوونه‌ی وه‌ك له‌دایكبوونێكی تازه بوو بۆ ئه‌و، وه‌لێ دواجار له‌سه‌رمای وه‌رزێكی ساردا له ڕووداوێكی پووچ و بێمانادا، ژیان و شیعری جێهێشت و ئه‌وه‌ی لێی مایه‌وه بۆ ئێمه هه‌ر ده‌نگه‌كه‌ی بوو.
نموونه‌یه‌ك بۆ شیعره‌كانی
گوناهـ
شیعری : فروغ فه‌ڕوخزاد
وه‌رگێڕانی: ئازاد به‌رزنجی
گوناهم كرد گوناهێكی به‌له‌زه‌ت
له ئامێزێكا.. گه‌رم و ئاگرین بوو
گوناهم كرد.. له نێوان دوو بازووا
كه داخ و پڕ له كینه و ئاسنین بوو
له‌و خه‌ڵوه‌تگه تاریك و خامۆشه‌دا
چاوم له چاوی پڕ ڕازی بڕیبوو
دڵیشم هه‌ر ئه‌له‌رزی له سینه‌دا
له‌و خه‌ڵوه‌تگه تاریك و خامۆشه‌دا
من په‌شۆكاو لایه‌وه دانیشتبووم
لێوی پڕحهزی له‌سه‌ر لێو خستبووم
له غه‌می دڵه‌ی شێت من ئازاد ببووم
چیرۆكی عیشقم به گوێیدا ئهچرپان
من تۆم ئه‌وێ تۆ ئه‌ی گیانی گیانان
تۆم ئه‌وێ ئه‌ی ئامێزی سه‌رچاوه‌ی ژینم
تۆ ئه‌ی عاشقه شهیداكهم، ئه‌وینم
ئاره‌زوو له‌ناو چاویا گڕی ئه‌سه‌ند
شه‌رابی ناو په‌یمانه كه‌وته گۆڤه‌ند
جه‌سته‌م له‌ناو پێخه‌ف و سه‌رته‌ختی خه‌و
مه‌ستانه ئه‌له‌رزی له‌سه‌ر سنگی ئه‌و
گوناهم كرد.. گوناهێكی به‌له‌زه‌ت
له‌كن له‌شێكی له‌رزیو و مهدهۆشا
ئای خودایه من نازانم كه چیم كرد
له خهڵوهتگهیهكی تار و خامۆشا
197 جار بینراوە