سەرەکی » زانست » به‌ بیانووی ڕۆژی ڤالانتاینه‌وه‌

به‌ بیانووی ڕۆژی ڤالانتاینه‌وه‌

روخساری ڤالانتاین دووباره‌ ده‌نه‌خشێنرێته‌وه‌ و نهێنی نوێ ئاشكرا ده‌بێت

نه‌خشاندنی ڕوخساریی ڤالانتاین چه‌ند ڕاستییه‌كی نوێ ئاشكرا ده‌كات و پێده‌چێت ته‌نها پیاوچاكێك بووبێت و له‌ سه‌رده‌می ڕۆمانییه‌كاندا ژیابێت، نه‌ك له‌ كاتی ده‌سه‌لاتی مه‌سیحییه‌كان.
بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ڕووخساری ئه‌و قه‌شه‌یه‌ چۆن بووه‌ كه‌ له‌ ڕۆژی 14ی شوباتی هه‌موو ساڵێكدا ناوی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر زاری ئاشقان، پسپۆڕێكی بواری كێشانه‌وه‌ی ڕوخساری كه‌سه‌ كاتۆلیكییه‌ به‌ناوبانگه‌كان وێنه‌یه‌كی سێ دووریی ڕوخساری ئه‌و قه‌شه‌یه‌ی دروست كرده‌وه‌.
دیزاینه‌رێكی به‌رازیلیی به‌ ناوی ( سیزیرۆ مۆرایس ) به‌ هاوكاری توێژه‌رانی زانكۆی بادۆڤای ئیتاڵیا له‌ ساڵی 2017 ه‌وه‌ و دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له‌ كڵێسای كاتولیكی توانی ده‌ستبكات به‌ پرۆژه‌یه‌كی نوێی كه‌ بریتی بوو له‌ دووباره‌ كێشانه‌وه‌ی ڕوخساری یه‌كێكی دیكه‌ له‌و قه‌شانه‌ی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا ناسراون و له‌ ڕۆژی 14 ی شوباتی هه‌موو ساڵێكدا كه‌ به‌ ڕۆژی خۆشه‌ویستی ناوی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر زاران.
سه‌ره‌تا ئه‌و توێژه‌ره‌وانه‌ له‌ ڕێگه‌ی ڕووپێویی تیشكیی بۆ ئه‌و كه‌لله‌سه‌ره‌ی كه‌ بڕوایه‌ وایه‌ هیی قه‌شه‌ ڤالانتاین بێت كه‌ له‌ كه‌نیسه‌ی قه‌دیس جۆرج له‌ شاری مۆنسلیسی هه‌رێمی بادۆڤای ئیتالیا نێژراوه‌ كاره‌كانیان ده‌ستپێكرد و دواتریش ئه‌نجامی كاره‌كانیان نارد بۆ (سیزیرۆ مۆرایس) كه‌ پسپۆڕه‌ له‌ دووباره‌ نیگاركێشانه‌وه‌ی ڕووخساره‌كان و كاره‌كه‌ی به‌ هۆی ته‌كنیكی سێ دورییه‌وه‌ و له‌سه‌ر ئه‌و ڕوفاته‌ ئه‌نجامداوه‌ .
ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه‌ به‌ ته‌كنیكی (3D) كراوه‌ نیگاركێشانه‌وه‌كه‌شی ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی خایاندووه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وێنه‌ خه‌یاڵیانه‌یه‌ كه‌ پێشتر بۆ قه‌شه‌ ڤالانتاین كێشراوه‌ كوڕێكی گه‌نجتر ده‌ركه‌وتووه‌ و ڕوخسارێكی گوندنشینی هه‌یه‌، به‌ڵام وێنه‌ و نیگاره‌كانی پێشتری ڤالانتاین هه‌میشه‌ پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن و و ته‌نانه‌ت زۆر جار سه‌رو ڕیش سپیش بووه‌.
قه‌شه‌ ڤالانتاین به‌ باوكی ڕۆحیی ئاشقانی جیهان داده‌نرێت و ڕۆژی 14 ی شوباتی هه‌موو ساڵێكیش كراوه‌ته‌ ڕۆژی خۆشه‌ویستیی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان ، چونكه‌ تا ئێستا وا زانراوه‌ له‌و ڕۆژه‌دا و له‌ ساڵی 269ی دوای زایین ئه‌و قه‌شه‌یه‌ كوژرا.
ئه‌و كاره‌ی مورایس كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ دوباره‌ نیگاركێشانه‌وه‌ی ڕوخساری قه‌شه‌ ڤالانتاین یانزه‌هه‌مین كاری ئه‌و دیزاینه‌ره‌یه‌ له‌ بواری كێشانه‌وه‌ی ڕوخساری كه‌سایه‌تییه‌كانی ئاینی مه‌سیحیی و په‌یڕه‌وانی ئاینزای كاتۆلیكی.
ئه‌كادیمیی و توێژه‌رانیش ده‌ڵێن» زیاتر له‌ كه‌سایه‌تییه‌ك هه‌یه‌ بۆ قه‌شه‌ ڤالانتاین، چونكه‌ به‌پێی توێژینه‌وه‌كان سێ كه‌س له‌ قه‌شه‌ دێرینه‌كان وه‌ك كه‌سایه‌تی قه‌شه‌ ڤالانتاین دیاری كراون و تا ئێستا مواریس نه‌خشه‌ی ڕووخساری دوانیانی كێشاوه‌»
مواریسی دیزاینه‌ریش خۆی ده‌ڵێت» كڵێسای كاتۆلیكی ڕۆمانی هه‌ندێك په‌رشوبڵاویی پێوه‌ دیاره‌، چونكه‌ ئه‌و وێنه‌یه‌ی ئێمه‌ ده‌یزانین تێكه‌ڵه‌یه‌كه‌ له‌ سێ قه‌شه‌ و تا ئێستا وێنه‌ی دوانیانم كێشاوه‌ ده‌مه‌وێت كار له‌سه‌ر سێیه‌میش بكه‌م، به‌ڵام كڵێسای كاتۆلیك له‌و بڕوایه‌دایه‌ ئه‌و قه‌شه‌یه‌ی سێیه‌م له‌ گه‌شتێكی مسیۆنه‌ری له‌ ڕێگه‌ی ئه‌فریقیادا مردووه‌ و كه‌س نازانێت له‌كوێ به‌خاكسپێردراوه‌».
هه‌ندێك له‌ پسپۆڕان و ئه‌وانه‌ی بایه‌خ به‌ ڕۆژی خۆشه‌ویستی ده‌ده‌ن و لیكۆڵینه‌وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌و بڕوایه‌دان كه‌ بنه‌چه‌ی ئاینزای قه‌شه‌ ڤالانتاین هیچ په‌یوه‌ندیی به‌ كاتۆلیكه‌وه‌ نییه‌ و مێژووی ژیانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ڕۆمای دێرین و به‌ر له‌ هاتنی ئاینی مه‌سیحیی، ژیانی ڤالانتاین هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ڤێستیڤاڵی ساڵانه‌ی شاری لوپه‌ركالیای كۆن ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ بۆ پاكژبوونه‌وه‌ی ڕۆما و زیادكردنی به‌ پیتیی و باشتركردنی ته‌ندروستی دانیشتوانی شاره‌كه‌ بووه‌ و له‌ 15 ی شوباتی هه‌موو ساڵێكدا به‌ڕێوه‌چووه‌ و هه‌ر ئه‌و فێستیڤاڵه‌ بۆ شكۆمه‌ندیی فاونۆسی خواوه‌ه‌ندی دارستان و ده‌شت و كێڵگه‌ش بووه‌ .
به‌ڵام له‌ساڵی 494دا قه‌شه‌ گیلاسیۆس به‌شداریكردنی مه‌سیحییه‌كانی له‌و ڕێوڕه‌سمه‌ قه‌ده‌غه‌كرد و چاره‌سه‌ره‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو كه‌ له‌ 14 ی شوباتدا ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ بكرێت و خه‌ڵك قه‌شه‌ ڤالانتاینیان ڕاسپارد پارێزگاریی له‌ ئاشقه‌كان بكات.
به‌ڵام تا ئێستا زۆربه‌ی كه‌س قه‌شه‌ ڤالانتاین به‌ باوكی ئه‌و بۆنه‌یه‌ داده‌نێن كه‌ وه‌ك ڕۆژی جیهانیی ڕۆمانسییه‌ت ناسراوه‌ و ڕۆژی 14ی شوباتیش به‌ ناوی ئه‌و قه‌شه‌یه‌وه‌ ناونراوه‌ كه‌ گوایه‌ له‌ پێناو ڕزگاركردنی گیانی ئاشقه‌كاندا له‌و ڕۆژه‌دا كوژراوه‌.

سه‌رچاوه‌: elaph

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گۆڕانی ئاوو هه‌وا له‌ سه‌ر كشتووكاڵ

د. محەمەد ئەمین له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌ وه‌ی ئاستی له‌ هه‌ وادا ...