سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » چی بنووسم مامە گیانپەڕە 19

چی بنووسم مامە گیان

كامیل ئه‌حمه‌د فه‌ره‌ج
 
باران ئەبارێ منیش
یەکێ لەکارەکان…
ئەبێت ڕێژەکان وەرگرم
((پێشتر ناسراو دارا..دواتر
شەهێن ،کارزان
سەلام ، ئارام
زانیاری یان دا تابگاتە مام))٭٭
سەیری پێنجوێن، قەڵادزێ ئەکەی
ئەڵێی کامیل فێڵ نەکەی
نەچی پێنجوێن زیاد بنووسی
قەڵادزێ کەم بهێنێ
قەڵادزێ حاجی عەلی لێیه
پێمان ئەڵێ
نا مامەگیان ڕاستیەکانم نووسیوە
لەگەڵ هەموو ڕاستیەکا بۆ چاوی تۆ
کوڵمی تۆ..ووشەکانم ڕامووسیوە
کەتۆ ڕاستگۆترین مرۆڤ بووی
منیش نەمئەتوانی درۆت لەگەڵ کەم
کەتۆ دڵسۆزترین مرۆڤ بووی
نەمئەتوانی لەڕێت لادەم
مامەگیان چاوەڕوان بە ڕێژەکان وەرگرم
مامەگیان بەنداوەکان تینوویانە
چاوەڕوان بە ئاستی بەرزی ئاویان وەرگرم
کاکە حەمە تاهیر لەمن پەلە ترە
ئەزانێ بەهارت ئەوێ
ئەزانێ سەوزاییت ئەوێ
مامەگیان
سەرێ بدەین لەدوکان
ڕەحەتیەکە ماویەتی پڕ بێت
مامەگیان
برادەرانی بزوتنەوە ووتیان
ئەوە چاودێری ئیشی خواش ئەکات
نەیانزانی ..پەیامبەری ئاشتی
حەز لە باخ وگوڵیش ئەکات
هەشتا باخی سلێمانی ناونیشانە
سلێمانی لەسایەیدا ڕێژەی سەوزایی
زۆربوەو خەڵکەکەی شار شادمانە
مامە گیان…باران و ئاو
تۆو سەوزایی…کوردو ئاسۆ
هەموو بوونەتە ڕێژەی نەگۆڕ
کەدێن تۆ دێی
ئەڕۆن تۆ هەرماوی
دۆش داماوی
بیرت لای نەمامێکە ماویەتی باڵاکات
ئەڵێی دارێکی بۆدانێن تانەکەوێ..
مامەگیان هەموو دار بووین تانەکەوی
هەموو پلە بووین تاسەرکەوی
مامەگیان
بەرزایی دواشوێنت هەر ئاسۆیە
خوێندنگای دواڕۆژی لێیە
زۆر پێم خۆشه گەورەترین کتێبخانە
لەکۆی هەموو کتێبەکانت لەوێ دانرێت
لێکۆڵینەوە گرنگەکان لەوێ بکرێت
دڵنیام فەلسەفەی ژیانت …ووشەکانت هێندە زۆرن
لە ناوهەموو ووتنەکانا شوێنی ئەبێت
پێشکەش بکرێت…
مامە گیان ئەوە تەنها دڵۆپێکە…
یادەوەریت بارانێکە
نەئەوەستێ… نەکۆتایی هەیە
دایکی شەهیدان وبرینداران
جوتیاران وکرێکاران
تەنها بەوە ئومێدی گەورەیان هەیە
مامە گیان…
…………………………..؛……………………….
٭٭ئەو بەڕێزانە لەفەرمانگە تایبەتمەندەکان زانیارییان وەرئەگرت و ئەیانبەخشییە ئێمە.. خۆشەویستی هەمیشەیین
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*