سەرەکی » مانشێت » ״لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان و گیانی برایەتی״

״لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان و گیانی برایەتی״

ڕاگەیێندراوی كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و شاندی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

رۆژی یەكشەممە 3ـی 3ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی و بەڕێز كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان و شاندی یاوەری كە پێكهاتبوو لە ئەرسەلان بایز و عیماد ئەحمەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆبوونەوە.
لە دیدارەكەدا پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی تاوتوێكرا و جەختیش لە كاری جدی و بەردەوامیی رێككەوتنی هەردوولا بۆ دامەزراندن و پتەوتركردنی دامودەزگەی هەرێمی كوردستان كرایەوە ئەویش بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان و گیانی برایەتی و هەست بە بەرپرسیارێتیی هەموو لایەك، بە جۆرێك كە لە ئاست داواكاری و خواستی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بێت.

 94 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*