خۆشی ئه‌و زه‌مانه‌ی دائیمه‌ن له‌نوسینه‌كانمدا باسی ده‌كه‌م و به زه‌مه‌نی ئاڵتوونی ناوی ده‌به‌م ، به‌س له‌وه‌دا ده‌بینم كه عیلاقاتی خه‌ركی زۆر خۆش بوو ، راستگۆیی و وه‌فا له‌سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی حه‌مو شته‌كاندا بو ، برا له‌گه‌ر برا، خوشك له‌گه‌ر برا ، جیران له‌گه‌ر جیران ، دوكاندار له‌گه‌ر كڕیار، تاجیر له‌گه‌ر شهریكهكهی ، حوكمه‌ت له‌گه‌ر هاوڵاتی ، جۆره‌ك له حهمیمیهت هه‌بو له‌هه‌مو عیلاقهكاندا . ئه‌من به‌خۆم چار خوشكم مێریدیان كردبو ، ده‌بایه هه‌ر رۆژه‌و سه‌ردانی ماری یه‌كه‌كیان بكه‌م ، یان ئه‌وان بانگیان ده‌كردم لۆ نانخواردنی نیوڕانان و ئێواران ، رۆژانی جومعه ده‌بایه هه‌رچی كچ‌و مێردی ، كوڕ‌و ژنه‌كه‌ی به خۆیان و مندارهكانیانهوه له‌ماری بابه گه‌وره‌و دایه گه‌وره‌دا خڕ ببنه‌وه ، كه‌سیان غایب نه‌ده‌بون. بێجگه له‌وه‌ش حه‌فتانه ده‌بایه سه‌ردانی ماره مام‌و خارانمان بكردایه ، عیلاقاتی عائیلی وخزمایه‌تی به‌و شێوه‌یه بو. لهدهرێش عیلاقه‌ی به‌ینی ته‌له‌به‌كانی مه‌كته‌ب ، سه‌عی كردن پێكه‌وه ، گه‌مه‌كردنی كۆرانێ پێكه‌وه ، چوونه سینه‌ماشمان پێكه‌وه .عیلاقاتی جیرانهتیش ئه‌وه‌نده خۆش بو روحیان له‌سه‌ر یه‌كدی بو ، كه‌س نانی نیوڕانی به‌بێ ئه‌وی دی نه‌ده‌خوارد ، وه‌ختی نانی نیوڕانان زۆر ئاسایی بو لهحهمو گه‌ڕه‌كی شاره‌كه‌مان مهنزهڕی ئه‌و منداره گچكانه ببینی كه دوو قاپ برنج‌و مه‌ره‌گه ، یان قاپهك دۆرمهیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و له‌ده‌ركه‌ی جیرانان دهدهنو چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن قاپه‌كانیان لۆ به‌تار بكه‌ن وبگه‌ڕێنه‌وه ماری خۆیان. زۆر ئاسایی بو، ژنه جیرانه‌كان پێكه‌وه عه‌سران بهتهرمۆزی چاو تووره‌گه‌یه‌ك كولیچهوه ده‌ستی مندارانیان بگرن‌و بچنه گلكهندی یان سه‌ر ئاوی كه‌سك‌و سۆر، یان سه‌ر گردی قالینچه و پێكه‌وه حه‌تا مه‌غریبان له‌وێ دانیشن و به‌ده‌م چاخواردنه‌وه قسه‌وباسی دونیا لۆ یه‌كدی بكه‌ن . زۆر ئاسایی بوو حه‌تا پێكه‌وه‌ش ده‌ستی مندارانیان بگرن‌و بچنه بازاری قه‌یسه‌ری لۆ كڕینی جلكوبهرگو قۆندره‌و جانتای مه‌كته‌بی مندارانیان . زۆر ئاسایی بو مۆزه‌فه‌كانی دائیره عه‌سران له‌گه‌ر یه‌ك بچنه چایخانه‌ی سه‌ید سه‌لیم وحاجی مستیلو گازینۆ عه‌بۆ حه‌تا ئێواره پێكه‌وه تاوڵه‌و دۆمینه بكه‌ن . زۆر ئاسایی بو مه‌لای مزگه‌فت لهموناسهباتی مه‌سیحیه‌كان بچته كه‌نیسه‌كانی عه‌نكاوه‌و، مام تۆماو مامۆستا ئه‌نتوان وكاك پهتروسیش لهتازیهی موسرماناندا له‌ته‌نیشت مه‌لای قورعانخیندا دانیشن .زۆر ئاسایی بو دختۆر عیاده‌ی خۆی به‌جێ بهێلی و به‌سه‌ر قه‌راتێ بكه‌وی لۆ ئه‌وه‌ی بچته فه‌حسی پیرهژنهكی نه‌خۆشی شاره‌كه‌ی .زۆر ئاسایی بو ، كوڕی جیرانه‌كان له‌سه‌ر پێ راوه‌ستن لهتهعزییهكانداو ئاو‌و چا بگێڕن و ته‌عزییه به‌ڕێوه ببه‌ن .ئه‌و دیمه‌نه جوانانه ئێستا باویان نه‌مایه ، له‌جیاتی راستگۆیی و وه‌فاداری خهركهكه موسابهقهیانه له‌سه‌ر پله‌و پۆست‌و مه‌ساڵح .له‌بۆ مه‌سڵه‌حه‌تی خۆیان ته‌قریری حیزبی له‌سه‌ر یه‌كدی ده‌نوسن لۆ ملشكاندنی یه‌كتری. له‌جیاتی عیلاقه خۆشه‌كه‌ی خوشك‌و برایه‌تی ئێستا به‌سار له‌یه‌كدی ناپرسنه‌وه . مه‌لای مزگه‌فت له حه‌مو خوتبه‌یه‌كی جومعهیاندا تۆمه‌تی كوفر ده‌خه‌نه پار برا مه‌سیحییه‌كانمان ، تاجیر به فرتوفیرو قۆڵبڕین معامه‌له له‌گه‌ر خه‌ركی شاره‌كه‌ی ده‌كا ، نانی حه‌رام ده‌رخواردی مندارهكانی خۆی ده‌دا .مۆزه‌ف دزی له‌ماری میلله‌ت ده‌كا ،جیران خیانه‌ت لهجیرانی ده‌كا . كه‌تینه زهمانهكی هه‌رچی ره‌فتاری جوان‌و ره‌وشتی به‌رزه لای خه‌ركی نه‌مایه . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه جیلی مه له‌ئێستادا ناتانن له‌گه‌ر كلتوور‌و سه‌قافه‌ت وئه‌خلاقی ئه‌و زه‌مه‌نه‌دا خۆیان بگونجێنن ، خۆیان به‌غه‌ریب ده‌زانن له‌ناو كۆمهرگهدا، ئاخر لێمان مه‌گرن گه‌لۆ ، به‌و خوایه ئێستا لهزهمهنهكدا ده‌ژین وه‌كی ئه‌وه وایه ئه‌و خهركهی ده‌وروپشتمان لهكهوكهبهكی دی لۆمان هاتبنه خواره‌وه لۆیه هه‌ست به‌غه‌ریبی ده‌كه‌ین ، غه‌ریبیه‌كی زۆر زۆر قووڵ ، باقی وه‌لسه‌لام .
87 جار بینراوە