سەرەکی » مانشێت » خەبەردار!

خەبەردار!

دەردی دڵ.!
گەر باران ببارێ، هەندێک تامەزرۆی پیاسەی بەر بارانن و هەندێکی تر لەودیووی پەنجەرەی تەنیاییەوە بە کوڵ دەگرین.! گەر لە شەوێکی ساماڵدا مانگ دەرکەوێ، هەندێک وێنای روخساری یاریان نیشان ئەدا و هەندێکی تر وەک رابردوو ترسیان لە ئاوابوونی هەیە.! تۆ گۆرانیەک بچڕە، هەندێک دەکەونە بیری یادگاری و رابردوو، ئەوانەشی هێشتا یاری بە عەشق دەکەن دەیڵێنەوە.! تۆ کۆپلە شعرێک بنوسە، هەندێک دەیکەنە پەند و وانەی دڵشکان، هەندێکی تر دەینێرن بۆ مەعشوقەکەیان.! تۆ باخێک گوڵ بچێنە، هەندێک هێندە ناسکن کاتێ بۆنی دەکەن نەخۆش دەکەون و هەندێکی تر کە لە سەرەتای خۆشەویستیدایە و دەیپچڕێ بۆ ئازیزەکەی.! خودایە خۆت بڕوانە بەندەکات، چەندە دەردی دڵیان هەیە، چەندە وێران و بێ هێزن. ئاخر ئێمە هەرچی جوانی هەیە کردمانە گۆرانیەک و لەگەڵ تێکستەکەی ڕۆحمان هەپرون بە هەپرون بوو، کردمان بە چەترێکی بەر بارانی پایز و شەڵاڵی ئاوی کرد و لافاو راپێچی دامێنی شاری کرد.! جوانیمان خستە نێو خەیاڵمان و بردمانە نێو ژوری شەوانی تەنیاییمان، کردمانە ئەو فرمێسکانەی کە ئاوێنە شایەدی تکانیان بوو، کردمانە هەموو شتێک وەلێ هەر ئاسودەی نەکردین و شەکەت شەکەتی کردین.! ئەوەی دەگوزەرێ گیرۆدەی دەستی دەردی دڵە، ئەها دڵ چۆنە و ئێمە چەند نابەرابەرین، هەندێک دەیانەوێ هاودەمێکی بۆ پەیدا بکەن و هەندێکیش لەمێژە ئازیزێک یا هاودەمێک لەگەڵ خۆی بردویەتی و لە قەراغ دەریاییەکی پان و بەریندا فڕێیداوە، کە رەنگە هەزاران جار شەپۆل تەڕی کردبێ، کەچی هێشتا رەق و وشک هەڵاتووە.! ئای لە دەردی دڵ چەند بە سوێیە.!
سالار سەراوی

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

عومەر شێخمووس:لە رۆژئاڤا كورد كارتی گرنگی سیاسی لەبەردەستە

عومەر شێخمووس سیاسەتمەدار و كەسایەتیی سەربەخۆی رۆژئاڤای كوردستان رایگەیاند: لە ...