سەرەکی » ئابووری » سه‌ردانی به‌غدا بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی جووتیاران

سه‌ردانی به‌غدا بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی جووتیاران

لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ به‌دواداچوونی شایسته‌ داراییه‌كانی جووتیاران، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌مانه‌وێت به‌هه‌مانگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كشتوكاڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته‌ بكه‌ین.
عوسمان سێده‌ری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ SNNی راگه‌یاند: وه‌كو لیژنه‌ی كشتوكاڵ به‌نیازین هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كشتوكاڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بكه‌ین، به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایی جوتیارانی هه‌رێم بۆ ساڵه‌كانی (2014، 2015، 2016)، كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ نه‌دراوه‌.
وتیشی: «هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت پشكی هه‌رێم له‌وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران بۆ ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن عیراقه‌وه‌ زیاد بكرێت، بۆیه‌ به‌نیازی ئه‌وه‌ین بۆ ئه‌و پرسانه‌و چه‌ند پرسێكی دیكه‌، هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنین و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كشتوكاڵ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین».

 250 جار بینراوە