سەرەکی » کەلتوور » مەراسیمی رۆژی جیهانیی ئازادی رۆژنامه‌نووسی به‌ڕێوه‌‌چوو

مەراسیمی رۆژی جیهانیی ئازادی رۆژنامه‌نووسی به‌ڕێوه‌‌چوو

سەعات 4ی ئێواره‌ی رۆژی 2/5/2019 سه‌نته‌ری میترۆو رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نی CDO، له‌ باخچه‌ی رێكخراوەکە مه‌راسیمی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامه‌نووسییان رێكخست، هەر لەو مەراسیمەدا توێژینه‌وه‌یه‌ك لە ئامادەکردنی ئاریان محەمەد به‌ ناوی «پڵنگی سه‌ر كاغه‌ز» بڵاو‌كرایە‌وه‌.
لەو مەراسیمەدا کە بەئامادەبوونی رۆژنامەنووسان بەڕێوەچوو، ره‌حمان غه‌ریب رێكخه‌ری سه‌نته‌ری METRO، وتاریکی پێشکەشکرد، هەروەها وتاری رێکخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نی CDO خوێندرایەوە، پاشان ئاریان محەمەد کورتەیەکی دەربارەی توێژینه‌وه‌‌كەی‌ پێشکەشکرد، ئاماژەی بەوەدا کە لە توێژینه‌وه‌‌كەدا‌ قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه‌ ده‌كەن كه‌ به‌ ناوی ئازادی نووسین و رۆژنامه‌نووسی هه‌واڵی درۆ بڵاوده‌كەنه‌وەو به‌رده‌وام له‌ناو تۆڕه‌ کۆمەڵایەتییەکاندا سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی چه‌واشه‌كارین.
ئاماژەی بەوەشدا کە «پڵنگی سه‌ر كاغه‌ز» توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ تێۆرییه‌ ده‌رهه‌ق به‌ رۆڵی‌ سۆشیال میدیا له‌دروستكردنی‌ ئه‌و پڵنگانه‌ی‌ سه‌ر كاغه‌ز، كه‌ نه‌ك تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌كوردستان سه‌رقاڵی دروستكردنین، به‌ڵكو له‌ كۆی‌ جیهان سۆشیال میدیا به‌ده‌ست ئه‌و تاعونه‌وه‌ ده‌ناڵێنێ‌، هه‌روه‌ك چه‌شنه‌كانی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ ئه‌و تۆڕانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ژاری‌و به‌ كاڵاكردنی‌ مرۆڤ‌و پرسی دیكه‌ش له‌خۆ ده‌گرێ‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بەرگێکی تری مێژووی پەیوەندییەکانی شۆڕشی شێخ مەحموود کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لەدووتووێی 206 لاپەڕەدا کتێبی (مێژووی پەیوەندییەکانی شۆڕشی شێخ مەحموود بەئێرانەوە- ...