سەرەکی » وتار » نڤیسکار » دەردە دڵ

دەردە دڵ

هه‌موومان له‌ قسه‌دا عه‌یبمان نییه‌ كه‌ ده‌ڵێین ڕاگه‌یاندنی كوردی ‌و رۆژنامه‌گه‌رییه‌كه‌ی به‌تایبه‌تی دۆخی خراپه‌. ناوه‌رۆكی باسه‌كانی بریندار ‌و كێشه‌داره‌ ‌و دامه‌زراوه‌كانی له‌ زۆر جێوه‌ كونی تێبووه‌ دار ‌و دینگه‌كانی داڕزیون. قاسه‌‌و ده‌خیله‌ی پاره‌ی به‌ پاره‌ ‌و بێ ره‌سیده‌. كاغه‌ز ‌و شاشه‌‌و گوێ ژنه‌فته‌ی ره‌واجی نه‌ماوه‌. هه‌موومان وا ده‌ڵێین كه‌ وا بێ هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ خراپمان لێ قه‌وماوه‌.
ئه‌ی كه‌وایه‌، بۆچی وایه‌؟
هه‌موومان وا بیر ده‌كه‌ینه‌وه‌ ‌و وا دانپیائه‌نێین ئه‌ی خه‌تای كێیه‌؟
ره‌نگه‌ به‌شێكی خه‌تاكه‌ ئه‌وه‌ بێ كه‌ هه‌موومان غیابیه‌ن قسه‌ ده‌كه‌ین، وه‌ك حزب ‌و سیاسیه‌كان رووی ره‌خنه‌ ‌و قسه‌مان له‌ خۆمان نییه‌، له‌وانی تره‌. خه‌تاكه‌ له‌واندا ده‌بینینه‌وه‌. كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌ویتر ‌و ئه‌وانی تر نه‌بن ئێمه‌ باشتری ده‌كه‌ین ‌و چاكتری ده‌نوێنین.
ئه‌م جۆره‌ ره‌خنه‌‌و دانپیانانه‌ نه‌غمه‌ی ئیقساكردن ‌و لاته‌ریكردن ‌و دانپیانه‌نانه‌ به‌وانی تر، وه‌ك بڵێی حاڵی میدیامان وا باشه‌ كه‌ به‌شی ده‌ركردنی ئه‌وانی تری پێوه‌ ماوه‌ ‌و هه‌موو شتێك ساغڵه‌مه‌.
ڕه‌نگه‌ به‌شێكی خه‌تاكه‌ ئه‌وه‌ بێ گشتگیركردنی ره‌خنه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ بێ كه‌ چاك ‌و خراپ تێكه‌ڵ بكه‌ین ‌و سه‌ره‌نجام سه‌به‌بكار ‌و باعیسی خراپی میدیاكه‌مان بۆ ته‌خسیس نه‌كرێت ‌و پێ نه‌زانن كه‌ ئه‌وه‌ خۆمانین، نه‌ك به‌رامبه‌ره‌كانمان كه‌ تاوانمان له‌ ئه‌ستۆدایه‌.
ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ دواكه‌وتووه‌ له‌ ململانێی سیاسیشماندا زه‌ق بۆته‌وه‌. هه‌موو خراپن ‌و گه‌نده‌ ‌و گه‌نده‌ڵن بۆ ئه‌وه‌ی خۆمانی خراپه‌كار ‌و گه‌نده‌ ‌و گه‌نده‌ڵ له‌ موحاسه‌به‌ ده‌رباز بین. جۆرێكه‌ له‌ تێكه‌ڵكردنی كاغه‌زه‌كان چونكه‌ دز ماڵی شێواوی ده‌وێت.
ڕه‌نگه‌ به‌شێكی خه‌تاكه‌ ئه‌وه‌ بێ سه‌نگه‌ره‌كانی سیاسه‌ت ‌و میدیا ‌و چالاكی مه‌ده‌نیمان وا تێكه‌ڵ كردووه‌ كه‌ هه‌موومان ته‌قه‌ له‌ هه‌مووان ده‌كه‌ن و كه‌س نازانێ كێ بكوژی راسته‌قینه‌یه‌؟
ڕه‌نگه‌ هۆكاری تریش هه‌بن كه‌ لێره‌ ئه‌وه‌ ده‌ڵێم هه‌ر ئاماژه‌یه‌ك خۆی ده‌شێ به‌شی سه‌د لێكۆڵینه‌وه‌‌و كۆنفرانس ‌و ۆرك شۆپ بێت. به‌م مانایه‌ كورتكردنی خه‌مه‌كان له‌ ده‌رده‌ دڵێكدا دیسان هه‌ر جۆرێكه‌ له‌ خه‌تاكاری. وا منیش ئه‌و خه‌تایه‌م كرد.
بۆیه‌ لێره‌ به‌دوا هه‌ر جاره‌ی خه‌تایه‌ك له‌سه‌ر خه‌تایه‌كیان ده‌كه‌م ‌و به‌ خه‌تای كوشتنی رۆژنامه‌نووسی له‌سه‌ر ناسنامه‌ ده‌ست پێ ده‌كه‌م.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كوشتن له‌سه‌ر ناسنامه‌

كوشتن له‌سه‌ر ناسنامه‌ ده‌سته‌واژه‌یه‌كی باوه‌ له‌ میدیای عیراقی ‌و عه‌ره‌بی ...