سەرەکی » هەمەڕەنگ » بەیاساکردنی میدیا لە کوردستان و قوتابخانەی رۆژنامەوانیی سلێمانی چاپ و بڵاوکرایەوە

بەیاساکردنی میدیا لە کوردستان و قوتابخانەی رۆژنامەوانیی سلێمانی چاپ و بڵاوکرایەوە

لەچوارچێوەی بڵاوکراوەکانیداو لەدووتووێی چەندین لاپەڕەدا، لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان هەردوو دەقی یاسای (رۆژنامەگەری)و (مافی دەستکەوتنی زانیاری) لەدووتووێی کتێبی (بەیاساکردنی میدیا لەکوردستان)و نامیلکەو سیدی (قوتابخانەی رۆژنامەوانیی سلێمانی) چاپ و بڵاوکردەوە.
لەپێشەکی کتێبی (بەیاساکردنی میدیا لەکوردستان) کە هەردوو دەقی یاسای (رۆژنامەگەری)و (مافی دەستکەوتنی زانیاری) بەزمانەکانی کوردی و عەرەبییە، کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکا نووسیوێتی: هەردوو یاسای (رۆژنامەگەری لەکوردستان)و (مافی دەستکەوتنی زانیاری لەهەرێمی کوردستان- عیراق) دوو یاسان ئەگەر جێبەجێبکرێن، ئەم هەرێمە دەبێتە مێرگێکی سەوز لەئازادی و ئازادی میدیاو وتن، دەستکەوتنی زانیاری و واڵاکردنی سەرجەم ئەو نهێنی و پرسیارانەی کە تاکی کورد رۆژانە چەندینجار لەخۆی دەکات و ئاراستەی دەزگا بەرپرسەکانی دەکات.
نامیلکەو سیدی (قوتابخانەی رۆژنامەوانیی سلێمانی) ژیاننامەی چەندین نووسەرو مێژوونووس و رۆژنامەوانی دیاری سلێمانی تێدا بڵاوکراوەتەوە لەوانە: جەمال بابان، مستەفا پاشای یاموڵکی، شێخ نوری شێخ ساڵح، ئەحمەد خواجە، مستەفا مەزهەر، عەلی عیرفان، برایم ئەحمەد، عەلائەدین سەجادی و چەندین نووسەرو مێژوونووس و رۆژنامەوانی تر.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سینەماکارانی روسیا، ئازه‌ربایجان، کا‌زاخستان و ئه‌فغانستان له فێستیڤاڵی وارش بوون

به‌ ئاماده‌بوونی چه‌ندین میوان له‌ وڵاتانی روسیا، ئازه‌ربایجان، کازاخستان و ...