سەرەکی » وەرزش » جۆكۆڤیچ و كیكی بێرتنس پاڵه‌وانی مه‌درید بوون

جۆكۆڤیچ و كیكی بێرتنس پاڵه‌وانی مه‌درید بوون

ركابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی مه‌درید كۆتایی هات كه‌ له‌سه‌ر ئاستی كوڕان به‌ ماسته‌رز داده‌نرێت و له‌ ئاستی كچانیش پریمه‌ر 5 داده‌نرێت و براوه‌شیان 1000 خاڵ له‌ ریزبه‌ندی یاریزانان وه‌ده‌گرێت.
له‌سه‌ر ئاستی كوڕان نۆڤاك جۆكۆڤیچی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانان توانی درێژه‌ به‌ ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ی‌ بدات و نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ بباته‌وه‌.
جۆكۆڤیچ له‌ یاری كۆتایی رووبه‌ڕووی ستیفانۆس تسیتسیپاس بۆوه‌و یارییه‌كه‌شی به‌ 2 كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر لێ برده‌وه‌، به‌مه‌ش بۆ جاری سێیه‌م نازناوه‌كه‌ی‌ برده‌وه‌.
ستیفانۆس له‌ قۆناغی پێشوو ماڵئاوایی به‌ رافائێل نادالی پادشای یاریگا گڵه‌كان كردبوو، به‌ڵام به‌رامبه‌ر جۆكۆڤیچ به‌ ئاستێكی مامناوه‌ند ده‌ركه‌وت، ئه‌مه‌ش رێگه‌ی‌ بۆ جۆكۆڤیچ خۆشكرد یارییه‌كه‌ 6-3 ه‌ 6-4 بباته‌وه‌.
كیكی بێرتنس سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر هالیپ تۆماركرد
كیكی بێرتنسی هۆڵه‌ندی بۆیه‌كه‌م جار له‌ ژیانی وه‌رزشی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی مه‌دریدی برده‌وه‌و له‌ رێگه‌یه‌وه‌ له‌ نوێترین ریزبه‌ندی یاریزانان سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی چواره‌م.
بێرتنس له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ روبه‌ڕوی سیمۆنا هالیپی دووه‌می ریزبه‌ندی بۆوه‌و یارییه‌كه‌ی به‌ 2 كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر لێ برده‌وه‌، به‌مه‌ش بووه‌ رێگر له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ هالیپ بۆ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی.
بێرتنس له‌ یارییه‌كه‌ به‌ ئاستی به‌رز ده‌ركه‌وت و دوای ئه‌وه‌ی‌ جارێك سێرفی هالیپی شكاند كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می 6-4 برده‌وه‌.
له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میشدا یاریزانه‌ هۆڵه‌ندیه‌كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ سێرفی هالیپی شكاندو تا كۆتایش پارێزگاری له‌ سێرفه‌كه‌ی‌ كرد و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌شی 6-4 برده‌وه‌و بووه‌ یه‌كه‌م كچه‌ یاریزان له‌ مێژووی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ هیچ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك بدۆڕێنێت نازناوه‌كه‌ بباته‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

قۆناغی ئیرله‌ندای پاڵه‌وانێتی جیهانی خۆهه‌ڵدانه‌ ناو ئاو له‌ به‌رزی زۆره‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو

ریهانان ئیفلاندی ئوسترالی به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر باڵاده‌ستیه‌ی له‌ پاڵه‌وانێتی جیهانی خۆهه‌ڵدانه‌ ...