سەرەکی » هەواڵ » ڤیدیۆی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ فه‌یك ده‌رچوو

ڤیدیۆی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ فه‌یك ده‌رچوو

پاش ئه‌وه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوبۆوه‌ كه‌ گوایه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. دەرکەوت ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ هی ئێستا نییه‌ و مێژووه‌كه‌ی بۆ رۆژی هه‌ینی 1/7/2016 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ سه‌روبه‌ندی بانگه‌شه‌ و قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان، کە له‌لایه‌ن لایه‌نێكی سیاسی هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرا.
رۆژی 1/7/2016 پێش ئه‌وه‌ی خه‌تیب و پێشنوێژی تاران نوێژی هه‌ینی بكات. حسێن سه‌لامی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ئیسرائیل و نه‌یارانی ئێران كرد و رایگه‌یاند: ته‌نها له‌ لوبنان 100 هه‌زار موشه‌كمان ئاماده‌یه‌ له‌ دژی ئیسرائیل به‌كاری بهێنین و ته‌نها فه‌رمانی ته‌قاندنیان ماوه‌.
هەروەها له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ به‌رپرسانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی خۆیان بن و راشیگه‌یاند: هه‌ر شوێنێك ببێته‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ دژی ئێران، ئێمه‌ ئه‌و شوێنه‌ وێران و خاپوور ده‌كه‌ین.
ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ تازه‌ نییه‌ و مێژووه‌كه‌ی بۆ سێ ساڵی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه،‌ كه‌ ئه‌و كات حسێن سه‌لامی جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران بوو نه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی.
جێی باسه‌، رۆژی 21/4/2019 ئایه‌توڵڵا سه‌ید عه‌لی خامه‌نه‌یی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران، لیوا محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێرانی له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌ و له‌ بری ئه‌و، حسێن سه‌لامی وه‌ك فه‌رمانده‌ی نوێی گشتیی سوپای پاسداران ده‌ستنیشان كرد.

pukmedia

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

حاكم قادر: هەمیشە پشتیوانی مامۆستایان دەبین

شوان كەریم دوێنێ، بەبۆنەی یادی (57) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی ...