سەرەکی » وتار » رەهبەر سەید برایم » ئەو نانە خۆشە بۆ بە خۆڕایی بیخۆین؟

خەندەی خەبات

ئەو نانە خۆشە بۆ بە خۆڕایی بیخۆین؟

ساڵی 1977 پێشمەرگەكانی شارەزوور لە چەمی ڕیشێن خۆیان شاردبۆوە، لەشوێنێكی تەڕو ئاودار، هەر چوار دەوریان ئاو بوو، دكتۆر ڕەزا داوا لە پ. م تۆفیق دەكات مەتارەكەی پێ بدا، هەندێك ئاوی بداتێ‌، ئەویش دەڵێت یەك تنۆك ئاوت نادەمێ‌، ئەم ناوە هەمووی ئاوە، دووربوون لە ئاوایی، ماڵێك پێدەزانێت خواردنیان بۆ دەبات لە نان و دۆو پیازو برنجی سوور، زۆریان پێخۆش بوو، شەهید عەلی شیعە لێپرسراویان بوو، گوتی ئەو نانە خۆشە بۆ بەخۆڕایی بیخۆین، هەقە شەڕێكی پێبكەین، ئیدی دەچنە سەر ئەحمەد ئاواو چالاكییەك ئەكەن، شەڕێك دەكەن بەنان و دۆو پیازو برنجی سوورەوە!!!

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

داری بێ‌ دووكەڵ كامەیە!

سەرەتای شۆڕشی ساڵی 1976 پێشمەرگەكان لە چەمی زەڵم بوون حەزیان ...