سەرەکی » مانشێت » حه‌وت هه‌ڕه‌شه‌ رووبه‌ڕووی‌ جیهانی‌ ئه‌مڕۆ ده‌بێته‌وه‌

حه‌وت هه‌ڕه‌شه‌ رووبه‌ڕووی‌ جیهانی‌ ئه‌مڕۆ ده‌بێته‌وه‌

UN.ORG

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس كه‌ له‌ مانگی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ بووه‌ سكرتێری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ یه‌كه‌م وتاریدا‌و له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا وتی‌: ئێمه‌ی‌ گه‌لان رووبه‌ڕووی‌ ئاسته‌نگی‌ قورس ده‌بینه‌وه‌، جیهان له‌ كێشه‌دایه‌. پاشان حه‌وت هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بۆ سه‌ر ژیانی‌ مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی‌ خوێنده‌وه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌، تاقی‌ كردنه‌وه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی‌ كۆریای‌ باكوور هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ژیانی‌ چه‌ندان ملیۆن خه‌ڵك‌و هیچ له‌ ئازار‌و برسێتی گه‌لی‌ كۆریای‌ باكووریش كه‌م ناكاته‌وه‌، پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك پابه‌ند بن به‌ بڕیاره‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌‌و نیوه‌دوورگه‌ی‌ كۆریاش ده‌بێ به‌ رێگه‌ی‌ گفتوگۆی‌ سیاسی‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.
دووه‌م: هه‌ڕه‌شه‌ی‌ تیرۆر، گۆتێرێس خۆشحاڵی‌ خۆی‌ ده‌ربڕی‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رازی‌ بووه‌ لقێك بكاته‌وه‌ تایبه‌ت به‌ تیرۆر‌و جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تیرۆریستان له‌ مه‌یدانی‌ جه‌نگدا‌و بڕینی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ دارایی لێیان به‌س نییه‌، به‌ڵكو ده‌بێ ره‌گ‌و ریشه‌ی‌ توندڕه‌وی‌ ببڕدرێت.
سێیه‌م: ململانێی‌ به‌رده‌وام‌و پێشێلكاری‌ یاسا مرۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌شێوه‌ی‌ به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراو، له‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌دا سكرتێری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گرژی‌‌و ئاڵۆزییه‌كانی‌ میانماری‌ به‌ نموونه‌ هێنایه‌وه‌‌و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ چه‌وسانه‌وه‌‌و سه‌ركوت كردن‌و هه‌ڵاوێرد كردنی‌ تایه‌فی‌ بۆته‌ هۆی‌ ئاواره‌ بوونی‌ زیاتر له‌ 400 هه‌زار كه‌س. گۆتێرێس جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ له‌ شه‌ڕدا هیچ لایه‌نێك سه‌ركه‌وتوو نابێت، هه‌ر له‌ یه‌مه‌نه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ باشووری‌ سودان‌و ئه‌فغانستان‌و خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستیش، ده‌بێ كێشه‌كان ئاشتیانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن.
چواره‌م: گۆڕانی‌ كه‌ش‌و هه‌وائه‌و گۆڕانكارییانه‌ی‌ به‌سه‌ر كه‌ش‌و هوای‌ سه‌ر زه‌ویدا هاتووه‌، خه‌ونه‌كانمان ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، هاوینی‌ رابردوو گه‌رمترین ساڵ بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ كاتی‌ هاتووه‌ ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ غاز‌و دووكه‌ڵی‌ ژاراوی‌ كه‌م بكه‌ینه‌وه‌.
پێنجه‌م: زیادبوونی‌ نه‌مانی‌ یه‌كسانی‌، گومان له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ پێشكه‌وتنه‌ ئابوورییه‌كانی‌ جیهان‌و فراوان بوونی‌ بازرگانی‌‌و پێشكه‌وتنی‌ بێوێنه‌ی‌ ته‌كنه‌لۆژیا ژماره‌یه‌كی‌ زۆر خه‌ڵكی‌ له‌ بێكاری‌ رزگار كرووه‌، به‌ڵام ده‌ستكه‌وته‌كان به‌ یه‌كسانی‌ دابه‌ش نه‌بوون، ئه‌وه‌تا هه‌شت كه‌س سه‌رمایه‌كه‌یان به‌قه‌د سه‌رمایه‌ی‌ نیوه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ سه‌ر زه‌وییه‌.
شه‌شه‌م: هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئاسایشی‌ ئه‌له‌كترۆنی‌، داهێنان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ گرنگه‌ بۆ مرۆڤ، به‌ڵام زۆر جار ده‌ره‌نجامی‌ خراپی‌ لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌، ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌له‌كترۆنی‌‌و شه‌ڕی‌ ئه‌له‌كترۆنی‌ له‌ ئارادایه‌‌و شاراوه‌ نییه‌، وڵاتانی‌ جیهانیش وه‌ك پێویست خۆیان بۆ ئاماده‌ نه‌كردووه‌.
حه‌وته‌م: هه‌ڕه‌ی‌ كۆچ‌و ره‌و، گۆتێرێس سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ ده‌ڵێ، ئێمه‌ ته‌نها كێشه‌ی‌ كۆچبه‌رانمان نییه‌، به‌ڵكو كێشه‌ی‌ هاوكاریشمان هه‌یه‌، راسته‌ هه‌موو وڵاتێك مافی‌ خۆیه‌تی‌ سنووره‌كانی‌ بپارێزێت، به‌ڵام نابێ مافی‌ كۆچبه‌رانیشمان له‌بیر بچێت‌و به‌ دوژمن سه‌یری‌ بكه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی‌ دیارده‌كه‌ش كه‌م بكه‌ینه‌وه‌، پێویسته‌ سیستمێكی‌ گه‌شه‌پێدان له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بنیات بنێین بۆ باشتر كردنی‌ ژیانی‌ گه‌لان، توانای‌ پاراستنی‌ ئاشتی‌‌و مافی‌ مرۆڤ به‌هێز بكرێت، ئه‌نجامدانی‌ ئه‌م پلانانه‌ش پشتیوانی‌ لێ بكرێت، نه‌ك كار بۆ په‌كخستنی‌ بكرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

عومەر شێخمووس:لە رۆژئاڤا كورد كارتی گرنگی سیاسی لەبەردەستە

عومەر شێخمووس سیاسەتمەدار و كەسایەتیی سەربەخۆی رۆژئاڤای كوردستان رایگەیاند: لە ...