هونەرمەندی ناسراو دیاری قەرەداغی نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (گەر تۆ نەبی) بەشێوەی میوزیک ڤیدیو بڵاوکردەوەو کردییە دیاری بۆ گوێگرانی.
سەبارەت بەم بەرهەمە نوێیەی، ئەم هونەرمەندە رایگەیاند:(گەر تۆ نەبی) نوێترین بەرهەممە، بەڕێز (لوقمان محەمەد رەشید) تێكستەكەی نوسیووەو میلۆدی ئەم بەرهەمە خۆم دامناوە.
میوزیک لەلایەن (بڵند قەرەداغی و توانا فەرەج)ەوە کاری بۆ كراوەو (رۆزبێ میربێگی) دەرهێنانی كلیپەكەی كردووە.
دیاری قەرەداغی هونەرمەندێكی دیارە و ساڵی ١٩٦٧ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، جگە لە ڤیدیۆ كلیپ و كۆنسێرت و گۆرانی تۆماركراو، لەماوەی ڕابردوودا هەشت ئەلبوومی گۆرانی بڵاوكردۆتەوە بەناوەكانی (سەراب، عەشق لێرە، سەدەیەك بێ ئارامی، بێدەنگی دەشكێنم، بۆنی خاك، نیشتمانێك لە گوڵ، سەردەمێكی تر ساڵی، ڕێی باران).
لەpukمیدیا-ەوە
384 جار بینراوە