سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » واحیدمه‌رجان،هونه‌رمه‌ندێك بۆ سێ‌ هونه‌ر

واحیدمه‌رجان،هونه‌رمه‌ندێك بۆ سێ‌ هونه‌ر

پێشه‌كی‌ نووسه‌ر

خوێنه‌ری‌ خۆشه‌ویست ئه‌م چاوپێكه‌وتننانه‌ی‌ له‌به‌رده‌ستتدایه‌ به‌ری‌ ڕه‌نجی‌ ڕۆژان وشه‌وانێكی‌ زۆری‌ ڕۆژنامه‌نوسیمه‌، زۆر شه‌ونخونیم به‌دیاریه‌وه‌ كێشاوه‌،ئه‌م چاوپێكه‌وتنانه‌ پێشتر وه‌كو(به‌رنامه‌)له‌ته‌له‌فزیۆنی‌ گه‌لی‌ كوردستان كه‌ناڵی‌ هه‌ولێر ، پێشكه‌ش كراوه‌ به‌ڵام له‌به‌رئاستی‌ باشی‌ چاوپێكه‌وتنه‌كان حه‌زم كرد له‌دووتوێی‌ كتێبێك چاپی‌ بكه‌م بۆئه‌وه‌ی‌ ئه‌م ژیانه‌ كوله‌مه‌رگیه‌ی‌ كاتی‌ خۆی‌ نوسه‌ران وهونه‌رمه‌ندان له‌پێناوكه‌لتوری‌ نه‌ته‌وه‌كه‌یان كێشاویانه‌ وون نه‌بێونه‌وه‌ی‌ تازه‌ سودیان لێوه‌رگرێ‌، هه‌روه‌كو وتراوه‌یشه‌ ئه‌وه‌ی‌ دوێنێی‌ نه‌بێ‌ ناتوانێ‌ ئه‌مڕۆ درووستبكات.
هه‌ندێ‌ شت هه‌یه‌ له‌ناو ئه‌م چاوپێكه‌وتنانه‌ حه‌زده‌كه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كتان بده‌مێ‌ ،ئه‌م چاوپێكه‌وتنانه‌ چۆنه‌ وه‌كوخۆی‌ هێناومه‌ته‌ سه‌رنوسین، شێوازه‌كه‌م گۆڕیوه‌ له‌قسه‌كردنه‌وه‌ بۆنوسین ، ده‌ستكاری‌ قسه‌كردنی‌ شاعیران وهونه‌رمه‌ندانم نه‌كردووه‌ ، به‌ئه‌مانه‌ته‌وه‌ ده‌قی‌ چاوپێكه‌وتنه‌كانم تۆماركردۆته‌وه‌، ته‌نانه‌ت شێوازی‌ قسه‌كردنی‌ هونه‌رمه‌نده‌كه‌ یا شاعیره‌كه‌ چۆنبوه‌ وام تۆماركردوه‌، ته‌نیا له‌هه‌ندێ‌ شوێن نه‌بێ‌ ڕسته‌یه‌ك عه‌ره‌بی‌ بوه‌ كردومه‌ به‌كوردی‌، به‌ڵام له‌زۆرشوێنیش به‌عه‌ره‌بیه‌كه‌ی‌ تۆمارم كردۆته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ بۆئه‌و سه‌رده‌مه‌ی‌ كه‌ئه‌وان تێیداژیاون ووشه‌كان وا قسه‌ی‌ پێده‌كرا ، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ هیچی‌ ترم ده‌ستكاری‌ نه‌كردوه‌، بێگومان من ستافێكیشم له‌گه‌ڵدا بوه‌له‌م كاره‌ كاتێ‌ له‌ته‌له‌فزیۆن پێشكه‌ش كراوه‌ بۆیه‌ له‌دوالاپه‌ره‌ پێناسه‌یه‌كی‌ ته‌واوهه‌یه‌ به‌به‌رنامه‌كان وئه‌وكامیره‌مان ومۆنتێروكۆنترۆڵ، تاماندوبونی‌ ئه‌وانیش بزرنه‌بێ‌، كه‌خۆشم ئاماده‌كاروپێشكه‌ش كاری‌ به‌رنامه‌كه‌بومه‌، به‌رنامه‌كه‌ به‌ناوی‌ (له‌ڕۆژێكدا)پێشكه‌ش ده‌كرا ، كتێبه‌كه‌شم هه‌ربه‌ناوی‌ (له‌ڕۆژێكدا)ناوناوه‌، به‌ڵام وه‌كو ئاماده‌كردن بۆكتێب وتایب كردن دیاره‌ هه‌مووی‌ خۆم پێی‌ هه‌ستاوم ،هه‌رله‌پێناسه‌ی‌ حه‌ڵقه‌كانیشدا له‌دوا لاپه‌ڕه‌ ووشه‌ی‌ (ح)به‌كارهێناوه‌ واتا حه‌ڵقه‌ی‌ ئه‌وه‌نده‌ ،مێژووی‌ دابه‌زینی به‌رنامه‌كانیش له‌ته‌له‌فزیۆن ده‌ستنیشانم كردوه‌،ووشه‌ی‌ (ت،ڤ،)م، به‌كارهێناوه‌،واتاته‌له‌فزیۆن .
من دواشت كه‌ده‌مه‌وێ‌ ئاماژه‌ی‌ بۆبكه‌م ، ئه‌م كتێبه‌ ، ژیان وهونه‌رو ئه‌ده‌بی‌ به‌شێك له‌هونه‌رمه‌ندان وئه‌دیبانی‌ دوێنێیه‌، كه‌له‌سه‌رزمانی‌ خۆیان گوازراوه‌ته‌وه‌ به‌شێوه‌ی‌ گفتوگۆ، هیچ شێوه‌زارێكی‌ ئه‌ده‌بیم به‌كارنه‌هێناوه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ گێرانه‌وه‌ی‌ ژیانێكه‌ له‌زمانی‌ شاعیره‌كه‌وه‌ ، یا هونه‌رمه‌نده‌كه‌وه‌، كه‌تێیدا ژیاوه‌ ، به‌ڵام به‌شێوه‌ی‌ پرسیارو وه‌ڵام. هیوادارم ببێته ئه‌رشیفێك بۆ نه‌وه‌ی‌ تازه‌و داهاتوو.
سالار كۆشار

ئه‌م زنجیره‌ گفتوگۆیانه‌ی‌ له‌مه‌و دوا بڵاوی‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كۆششێكی‌ راگه‌یاندنكاری‌ دڵسۆزی‌ هه‌ولێر كاك سالار كۆشاره‌.
كه‌ كاتی‌ خۆی‌ له‌ته‌له‌فزیۆنی‌ هه‌ولێرو سه‌ته‌لایتی‌ گه‌لی‌ كوردستان بڵاوی‌ كردۆته‌وه‌و ئێستاش ئاماده‌ی‌ چاپه‌، سا به‌ڵكو كوردستانی‌ نوێ‌ خه‌رجی‌ بۆ دابین بێت ‌و ئه‌م كاره‌ باشه‌ی‌ كاك سالار بڵاوبكه‌ینه‌وه‌، تا بڵاوی‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌كتێب حه‌قمان به‌خۆمانداوه‌ جار به‌جار وه‌ك نەوسنێکی رۆژنامه‌وانیی‌ په‌نجه‌ توته‌ی‌ تێوه‌ردەین‌و تامی‌ ئه‌م كاره‌ باش‌و چاكه‌ بكه‌ین.
وا خۆمان به‌وه‌كاله‌تی‌ كاك سالار گوڵبژێرێكی‌ ئه‌م دیدارانه‌ بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌.
سه‌رنووسه‌ر

به‌یانی‌ زوو كامیراو مایكو پێویستیه‌كانمان كۆكرده‌وه‌و به‌ره‌و ماڵی‌ هونه‌مه‌ند واحید مه‌رجان به‌ڕێكه‌وتین، ڕۆژێك پێشتریش هونه‌رمه‌ند واحید مه‌رجانم ئاگاداركردبۆوه‌ كه‌ ئه‌وڕۆژه‌ بۆ ئێمه‌ ته‌رخان بكاو سیناریۆی‌ ئه‌و ڕۆژه‌ وه‌كو خۆی‌ تۆماربكه‌ین ،گه‌یشتینه‌ به‌رده‌رگاو له‌ده‌رگام داو مامۆستا واحید مه‌رجان خۆی‌ هات ده‌رگای‌ كرده‌وه‌ چوینه‌ ژوره‌وه‌ دیاربو به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی‌ خه‌ریكی‌ به‌رچای‌ به‌یانی‌ بون به‌داخه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ی‌ ئێمه‌چوین هونه‌رمه‌ند واحید مه‌رجان ته‌ندروستی‌ ته‌واو نه‌بو زۆر به‌باشی‌ نه‌یده‌توانی‌ قسه‌بكا بۆیه‌ له‌و ڕۆژه‌ی‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵی‌ دابوین كه‌نه‌یتوانیبا قسه‌بكا كوڕه‌كه‌ی‌ له‌باتی‌ ئه‌و قسه‌ی‌ بۆده‌كردین كه‌ئه‌ویش هونه‌رمه‌نده‌، هونه‌رمه‌ند وشیار واحید مه‌رجان، هه‌رله‌سه‌رئه‌م خوانه‌ی‌ به‌یانی‌ چه‌ندپرسیارێكمان له‌خۆیی‌ وخێزانه‌كه‌ی‌ كرد.
پ/مامۆستا واحید به‌یانیت باش
و/به‌یانی‌ باش سه‌رچاوم هاتن
پ/مامۆستا واحید به‌یانیان چۆن پێشوازی‌ له‌ڕۆژێكی‌ تازده‌كه‌ی‌ ڕۆژه‌كانت وه‌كو یه‌كن یا جیاوازی‌ له‌نێون ڕۆژه‌كانتدا ده‌كه‌ی‌؟
و/وه‌لله‌ ئاساییه‌ ڕۆژه‌كان سبه‌ینان هه‌ڵده‌ستم له‌خه‌و نانی‌ ده‌خۆم و به‌عزه‌ جار ده‌چمه‌ دائیره‌ی‌ هه‌نده‌ك جاریش خۆم مه‌شغول ده‌كه‌م له‌ماڵێ‌.
پ/تاڵ وشیرین له‌ژیانی‌ هونه‌ری‌ تۆ چۆن بوه‌ ،ڕه‌نگدانه‌وه‌ی‌ چۆنبوه‌ له‌ژیانی‌ ئاسایت؟
و/من به‌ئیشكردن ئارام ده‌بم هه‌رله‌سه‌ره‌تای‌ ژیانمه‌وه‌وابومه‌ ئه‌گه‌ردانیشم خه‌مۆك ده‌بم یان عود عه‌زف ده‌كه‌م یان خۆم به‌تابلۆیه‌ك خه‌ریك ده‌كه‌م
پ/ باجی‌ تۆئه‌گه‌رباسی‌ مامۆستاواحید مان بۆبكه‌ی‌ ته‌مه‌نێكی‌ درێژه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كدان چۆن باسی‌ ده‌كه‌ی‌؟
خێزانی‌ هونه‌رمه‌ند/وه‌لله‌هی‌ واحید باوكێكی‌ باشه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌زۆرباشه‌ سه‌خیه‌ له‌بۆ ماده‌وشتی‌ وازۆرباشه‌ ته‌قریبه‌ن ئه‌وه‌ من 38ساڵه‌ له‌گه‌ڵی ده‌ژیم هیچ ناخۆشیه‌كم لێی‌ نه‌دیتوه‌ هه‌رته‌مه‌نای‌ ئه‌وه‌ی‌ كردوه‌ ئێمه‌ له‌خۆشی‌ بژین
پ/باشه‌ به‌یانیان كه‌هه‌ستا له‌خه‌و چاحازرنه‌بو توڕه‌نابێ‌؟
خێزانی‌ هونه‌رمه‌ند/نابه‌یانیان به‌خۆی‌ هه‌نده‌ك دره‌نگ هه‌ڵده‌ستێ‌ ده‌وری‌ سه‌عات هه‌شته‌نیو نۆهه‌ڵده‌ستێ‌ ئه‌گه‌رده‌وامی‌ نه‌بێ‌ ئه‌گه‌رده‌وامیشی‌ هه‌بێ‌ زوو هه‌ڵده‌ستێ‌ كه‌هه‌ڵیش ده‌ستێ‌ هه‌مووشتێك حازره‌
پ/به‌چ شتێكی‌ مامۆسیتاواحید سه‌رسامی‌؟
خێزانی‌ هونه‌رمه‌ند/به‌هه‌مووشته‌كانی‌ به‌شیوه‌كاری‌ به‌شانۆی‌ به‌مۆسیقای‌ هه‌مووهونه‌ره‌كانی‌ جوانن وپێی‌ سه‌رسامم
پ/هاوكاریه‌كانی‌ تۆبۆمامۆستاواحید چیه‌؟
خێزانی‌ هونه‌رمه‌ند/كاتێ‌ كه‌ئیشی‌ ده‌بێ‌ دیكۆری‌ ده‌بێ‌ ته‌بعه‌ن دیكۆریش مه‌وادی‌ زۆر پێویسته‌فلینه‌وشتی‌ وابه‌رده‌ستی‌ ده‌كه‌م كه‌ماڵی‌ پیس ده‌كاخاوێن ده‌كه‌مه‌وه‌
پ/قه‌ت لێی‌ بێزارنه‌بویه‌؟
خێزانی‌ هونه‌رمه‌ند/قه‌ت لێی‌ بێزارنه‌بومه‌ ئه‌و له‌بۆمه‌ئیش ده‌كاكوبێزارده‌بین لێی‌
پ/باشه‌ ئێمه‌كه‌هاتین تۆجارێك بانگت كرد وه‌حه‌وی‌ ،ئه‌و وه‌حه‌ویه‌چیه‌؟
خێزانی‌ هونه‌رمه‌ند (به‌پێكه‌نینه‌وه‌)ئه‌وه‌ له‌خۆشه‌ویستیانه‌ ،چونكه‌ ئێمه‌هه‌رله‌منداڵیه‌وه‌ پێكه‌وه‌بوینه‌ وه‌كوڕی‌ پلكیشمه‌ وه‌كی‌ بومه‌خێزانیشی‌ له‌خۆشه‌ویستیان به‌وناوه‌ بانگم ده‌كرت
پ/مامۆستاواحید چ جاروانه‌بوه‌ له‌به‌ربژێوی‌ ژیان وازله‌هونه‌ره‌كه‌ت بێنی‌؟
و/نا قه‌ت نه‌م توانیوه‌ دووربم له‌هونه‌ر هه‌تا ئه‌گه‌رنه‌خۆشبم حه‌زده‌كه‌م له‌ناو ئیشدابم
پ/باشه‌ئێستا بۆكوێ‌ ده‌چی‌؟
و/به‌ته‌مام بچم بۆنه‌شات مه‌دره‌سی‌
پ/باشه‌ ئێمه‌ش هاوڕێت ده‌بین ودرێژه‌ به‌م چاوپێكه‌وتنه‌ ده‌دین
و/سه‌رچاوم,…….
له‌ماڵی‌ مامۆستا واحید هاتینه‌ ده‌رێ‌ و به‌ سه‌یاره‌كه‌ی‌ مامۆستا وشیاری‌ كوڕی‌ به‌ره‌وچالاكی‌ قوتابخانه‌كان به‌رێ‌ كه‌وتین له‌ڕێگاش به‌تسجیلی‌ سه‌یاره‌كه‌ (له‌پاش مه‌رگمی‌) هونه‌رمه‌ند مشكۆیان بۆلێداین كه‌مامۆستا واحید مه‌رجان له‌و كاسێته‌ كه‌مانی‌ ژه‌نیوه‌ وه‌كه‌چوینه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چالاكی‌ قوتابخانه‌كان كۆمه‌ڵێ‌ هونه‌رمه‌ندی‌ قه‌دیممان بینی‌ ئه‌وانیشمان دواندو قسه‌یان كرد له‌سه‌ر مامۆستا واحید مه‌رجان به‌م شێوه‌یه‌:
هونه‌رمه‌ندان چییان له‌باره‌وه‌ وت؟
هونه‌رمه‌ند چه‌تۆ حه‌سه‌ن:
به‌ڕاستی‌ ئێوه‌ گه‌یشتنه‌ هونه‌رمه‌ندی‌ خۆتان، نازانم چۆن باسی‌ مامۆستا واحید مه‌رجان بكه‌م باسی‌ هونه‌ری‌ شێوه‌كاری‌ بكه‌م باسی‌ مۆسیقای‌ بكه‌م باسی‌ ته‌مسیلی‌ بكه‌م نازانم باسی‌ كامه‌یان بكه‌م ئێمه‌ له‌گه‌ڵ مامۆستاواحید عومه‌ره‌كه‌پێكه‌وه‌ین له‌هه‌موو مه‌یدانه‌كه‌، به‌ڕاستی‌ مامۆستاواحید شۆڕه‌سواربوه‌ یه‌عنی‌ له‌ره‌سم هه‌رباڵا ده‌ستبوه‌له‌مۆسیقای‌ یه‌عنی‌ هونه‌رمه‌ند نیه‌ له‌هه‌ولێرله‌وانه‌ی‌ ماون وله‌وانه‌ی‌ چوینه‌ته‌وه‌ كن خوای‌ مامۆستاواحید مۆسیقای‌ بۆلێنه‌دابن ووه‌ئاوازی‌ بۆزرانیش دانه‌نابێ‌ مامۆستاواحیدله‌بواری‌ ته‌مسیل وشانۆگه‌ری‌ به‌شداری‌ هه‌موو ئه‌و ته‌مسیلیانه‌ی‌ كردوه‌ كه‌له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كان پێكه‌ش كراونوبه‌شداری‌ هه‌موو ئه‌وشانۆگه‌ریانه‌ی‌ كردوه‌ كه‌له‌شانۆ كان پێشكه‌ش كراون وه‌خاوه‌نی‌ كۆمه‌لێك ئۆپه‌رێته‌ مامۆستاواحید ده‌ستێكی‌ باڵای‌ هه‌یه‌ له‌هه‌موو بواره‌ هونه‌ریه‌كان هیوادارم وه‌ها زوو ده‌ستو په‌نجه‌ڕه‌نگینه‌كانی‌ له‌كارنه‌كه‌ون بۆخزمه‌تی‌ هونه‌ری‌ ڕسه‌نی‌ كوردی‌
هونه‌رمه‌ند شێرزادمام ساڵ:..
مامۆستاواحید مامۆستای‌ هه‌موومانه‌بێگومان له‌پێشه‌نگه‌كان ده‌ژمێردرێ‌ وه‌ك مۆسیقی‌ وه‌ك شێوه‌كاروه‌ك ئه‌كته‌ر هه‌روه‌هاچه‌ندین ئۆپه‌رێتی‌ داناوه‌ وه‌چه‌ندین ئاوازومۆسیقای‌ بۆهونه‌رمه‌ندان داناوه‌ هه‌رووها له‌بواری‌ دیكۆر ده‌ستێكی‌ باڵای‌ هه‌یه‌ مامۆستاواحید هیچ بوارێی‌ هونه‌ری‌ نه‌ماوه‌ ده‌ستی‌ بۆنه‌باو تێیدا سه‌ركه‌تونه‌بێ‌
هونه‌رمه‌ند جه‌وده‌ت هاشم عه‌ساف:
به‌ڕاستی‌ مامۆستاعبدالواحید جێی‌ ڕێزه‌ مامۆستایه‌ له‌هه‌موو بواره‌هونه‌ریه‌كان له‌شێوه‌كاری‌ له‌مۆسیقا له‌شانۆگه‌ری‌ به‌ڕاستی‌ سه‌ربه‌رزیه‌ بۆهه‌موو هونه‌رمه‌ندان ئێمه‌ هه‌موو قوتابی‌ ئه‌وین شانازیشه‌ بۆئێمه‌ كه‌ئه‌و مامۆستای‌ ئێمه‌ بووه‌
هونه‌رمه‌ند ئه‌كره‌م مه‌ولود
له‌سه‌رمامۆستای‌ گه‌وره‌مان قسه‌ زۆره‌به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم مه‌رجان له‌مه‌رجان مه‌رجانتره‌ مه‌رجان مه‌رجان مه‌رجانێ‌ مه‌رجان كوره‌هه‌ولێری‌
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆهونه‌رمه‌ند واحید مه‌رجان
مام خدر مه‌رجانی‌ باوكی‌ هونه‌رمه‌ند واحید مه‌رجان ئه‌و هه‌وێنه‌بو كه‌بوێری‌ وهونه‌ركاری‌ لێهاتوی‌ هونه‌رمه‌ندواحید مه‌رجانی‌ تێداهه‌وێن بو به‌ڵام هونه‌مه‌ندواحیدمه‌جانی‌ به‌ڕووكه‌ش بچوكو به‌ناوه‌ڕۆك زۆر گه‌وره‌نه‌ك وه‌كو باوكی‌ ته‌نیا زوڕناوباڵه‌بانو شمشاڵ وبلوێربژه‌نێ‌ به‌ڵكو له‌چه‌ندبوارێكی‌ زیندوی‌ هونه‌ری‌ كوردی‌ ئه‌سپی‌ خۆی‌ تاوداوتوانی‌ ئه‌م چاوگه‌ به‌توانایه‌دروست بكاكه‌ده‌یان هونه‌رمه‌ندی‌ به‌توانای‌ تێداپه‌وه‌رده‌بێ‌ ،ئه‌گه‌رچاوگه‌ی‌ هونه‌ری‌ كوردی‌ له‌سلێمانی‌ له‌ولیه‌م یوحه‌ننای‌ گه‌وره‌وه‌سه‌ری‌ هه‌ڵدابێ‌ ئه‌واله‌پیره‌هه‌ولێری‌ خۆشمان له‌واحید مه‌رجانی‌ به‌تواناو لێهاتوه‌وه‌ سه‌ری‌ هه‌ڵداوه‌.
مامۆستاواحید خه‌ریكی‌ تابلۆیه‌ك بو كه‌كچێك و كوڕێك بو زۆرجوان بو چومه‌لایی‌ تابزانم ئه‌م تابلۆیه‌ چیه‌
پ/مامۆستاواحید ئه‌گه‌ربكرێ‌ باسی‌ ئه‌م تابلۆیه‌م بۆبكه‌ی‌
و/وه‌لله‌ ئه‌وه‌ ده‌مه‌وێ‌ مه‌می‌ ئالان یان مه‌م وزین شێوه‌یان بكێشم ئه‌وجاده‌مه‌وێ‌ شێوه‌ی‌ جلو به‌رگه‌كه‌یان وه‌كو وان بێ‌ چونكه‌نه‌خشه‌سازی‌ ودیكۆری‌ درامای‌ مه‌می‌ ئالان هه‌ربه‌خۆم كردبوم
پ/له‌وكاته‌ی‌ كه‌تابلۆ دروست ده‌كه‌ی‌ شته‌كان له‌واقع هه‌ڵدێنجی‌ یازاده‌ی‌ خه‌یاڵی‌ خۆته‌؟
و/وه‌لله‌ به‌خه‌یاڵ ئه‌وه‌م كردوه‌ وه‌زۆریش له‌واقع وه‌رم گرتوه‌ له‌هه‌ردوو باره‌كه‌دائیشم كردووه‌
له‌وێوه‌ گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆماڵی‌ هونه‌رمه‌ند واحیدمه‌رجان به‌ڵام تاده‌گینه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ بامن خوێندنه‌وه‌یه‌كی‌ ترتان بۆبكه‌م له‌سه‌رئه‌م هونه‌رمه‌نده‌
هونه‌رمه‌ندواحیدمه‌رجان سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وهه‌موو كێشه‌كۆمه‌ڵایه‌تی‌ وناخۆشیانه‌ی‌ هاتونه‌ته‌سه‌رڕێی‌ به‌ڵام قه‌ت ڕۆژێ‌ له‌ڕۆژان ده‌ست وپه‌نجه‌كانی‌ له‌كاری‌ هه‌نه‌ری‌ نه‌كه‌وتون ته‌نانه‌ت چه‌ندساڵێ‌ له‌مه‌وپێش نه‌خۆشیه‌كی‌ توش هاتوه‌ له‌م نه‌خۆشیه‌زمانی‌ گیراوه‌ به‌ڵام دیسان ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌په‌نجه‌كانی‌ له‌كاری‌ هونه‌ری‌ نه‌كه‌وتوه‌و هه‌ربه‌رده‌وام بوه‌ ،هونه‌رمه‌ندله‌سه‌راتاكانی‌ ژیانی‌ واتاساڵی‌ 1957ـ1958به‌شداری‌ له‌پێشه‌نگایه‌كی‌ هاوبه‌ش كردووه‌له‌م پێشه‌نگایه‌به‌یه‌كه‌م ده‌رچووه‌ زیاتر له‌35پێشه‌نگای‌ تایبه‌تی‌ كردۆته‌وه‌، دووپێشه‌نگای‌ تایبه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ووڵات كردۆته‌وه‌، یه‌كێكیان له‌هۆڵه‌نده‌ئه‌وه‌ی‌ تریان له‌ئه‌ڵمانیاله‌زۆربه‌ی‌ زۆری‌ پێشه‌نگاهاوبه‌شه‌كانی‌ عراق وكوردستان به‌شداری‌ كردووه‌هه‌روه‌هاله‌بواری‌ ئۆپه‌رێت وه‌كوئۆپه‌رێتی‌ تارا،ئۆپه‌رێتی‌ كاروانی‌ خه‌بات ئۆپه‌رێتی‌ باران ،كه‌هه‌موویان ئاوازودابه‌شكردنو پرۆڤه‌پێكردنی‌ هی‌ هونه‌مه‌ندخۆی‌ بوه‌له‌بواری‌ مۆسیقایه‌كێك بوه‌ له‌داینه‌مۆی‌ تیپه‌كان وه‌كوتیپی‌ ده‌رسیم له‌شه‌سته‌كان تیپی‌ هونه‌ری‌ هه‌ولێرماوه‌یه‌ك سه‌رۆكی‌ تیپی‌ موزیكی‌ چالاكی‌ قوتابخانه‌كان بوه‌تیپی‌ مامۆستایان، تیپی‌ مۆسیقای‌ كرێكاران هه‌روه‌هاهونه‌رمه‌ندوه‌كودیكۆرست دیكۆری‌ هه‌مووئه‌م تابلۆیانه‌ی‌ داناوه‌كه‌له‌تیپی‌ هونه‌ره‌مللیه‌كان پێشكه‌شكراون هه‌روه‌هاهونه‌رمه‌ندواحیدمه‌رجان به‌شدای‌ له‌چه‌ندین دراماته‌له‌فزیۆنیه‌كان كردوه‌له‌وانه‌ ,زاویه‌كی‌ گه‌لحۆ,ئه‌مینه‌فه‌ندی‌,چڵپاو,ماره‌یی‌,میوانی‌ ناوه‌خت,تاپۆحه‌قی‌ چیه‌,گوڵی‌ نه‌هێنی‌ ،لاس وخه‌زاڵ,خاتوكڵاوزه‌ڕ,هه‌روه‌ها له‌زنجیره‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ مه‌می‌ ئالان وه‌كو دیكۆرستو ئه‌كته‌ر به‌شداری‌ كردوه‌ ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌ لێره‌دا بیڵێین هونه‌رمه‌ند واحید مه‌رجان ناوی‌ ته‌واوی‌ عبدالواحد خدر حسین ه‌ له‌ساڵی‌1942له‌شاری‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڕه‌كی‌ ته‌یراوه‌ له‌دایكبوه‌ له‌وه‌ش زیاتر ئه‌م هه‌مووناخۆشی‌ وگرفتانه‌ی‌ هاتۆته‌ڕێی‌ كۆڵی‌ پێنه‌داوه‌و توانی‌ هه‌موو حه‌زه‌كانی‌ بێنێته‌دی‌ ئه‌وه‌تانێ‌ خانه‌واده‌یه‌كی‌ دروست كردوه‌ پڕاوپڕ له‌هونه‌رمه‌ندو هونه‌ر، هونه‌رمه‌ند واحید مه‌رجان شانازیه‌ بۆ هه‌ولێرو هونه‌رمه‌دانی‌ هه‌ولێر كه‌ئه‌وبوه‌ ئه‌م چاوگه‌یه‌ی‌ هونه‌ری‌ كوردی‌ له‌په‌نجاكان وشه‌سته‌كاندا دروست بێ‌.
هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ چی‌ وت؟
كه‌گه‌یشینه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ هه‌موو كوروكچه‌كانی‌ هاتبونه‌ئه‌وێ‌ وه‌چاوه‌ڕێی‌ ئێمه‌شیان ده‌كردمنیش به‌پێویستم زانی‌ ئه‌گه‌رهه‌مووشیان نه‌دوێنین یه‌كدوانێكیان بدوێنین سه‌ره‌تا تاراخانم دواندكه‌ئه‌ویش ژه‌نیاری‌ فلوت بو
پ/تاراخان چۆنبو ئه‌وبواره‌ت هه‌ڵبژارد كاردانه‌وه‌ی‌ خانه‌واده‌كه‌تبو یاحه‌زی‌ خۆتبو؟
تارا/به‌ڵێ‌ كاردانه‌وه‌ی‌ خانه‌واده‌كه‌م بو له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ باوكم له‌وبواره‌سه‌ركه‌توبوهه‌روه‌هامامۆستاووشاری‌ براشم زۆرهانی‌ دام
پ/ئێستاتۆله‌په‌یمانگه‌ی‌ هونه‌ره‌جوانه‌كانی‌؟
تارا/به‌ڵێ‌ له‌په‌یمانگامه‌ پۆلی‌ چوارم له‌به‌شی‌ مۆسیقا له‌سه‌رئامێری‌ فلوت
ئینجاقسه‌مان له‌گه‌ڵ كاك برزۆكرد
پ/تۆچۆن باسی‌ ئه‌م ڕێگه‌یه‌ده‌كه‌ی‌ كه‌مۆسیقایه‌ حه‌زی‌ خۆتی‌ تێدابو یاكاردانه‌وه‌ی‌ باوكت زیاتر بو
برزۆمه‌رجان/ته‌بعه‌ن كاردانه‌وه‌ی‌ باوكم له‌سه‌رمان زۆربوه‌ به‌ڵام منیش له‌منداڵیه‌وه‌ حه‌زم له‌مۆسیقابوه‌ئه‌وه‌ش بۆباوكم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ چونكه‌ هانده‌رمانبوه‌
پ/باشه‌كاك برزۆ وه‌ك خۆشت باست كرد تۆئێستا ملازم ئه‌وه‌لی‌ له‌فرۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ شاری‌ هه‌ولێرئه‌وه‌بابڵین ڕ ێگه‌یه‌كی‌ عه‌سكه‌ری‌ ڕێگه‌یه‌كی‌ هونه‌ریشت گرتوه‌ چۆن هاوكێشه‌له‌به‌ینی‌ ئه‌م دووڕێیه‌ده‌كه‌ی‌برزۆمه‌رجان/به‌خوای‌ ڕاسته‌ دووشتی‌ لێك جوایه‌زن به‌ڵام به‌خۆشتان ده‌زانن ئێمه‌ خانه‌واده‌كه‌مان هونه‌ریه‌ عه‌سكه‌ری‌ خولیای‌ خۆم بوه‌ ڕۆژێ‌ له‌ڕۆژان ببم به‌فسه‌رخزمه‌تی‌ خه‌ڵكو نیشتمانه‌كه‌می‌ پێبكه‌م.
دانیشتنێكی‌ درێژ له‌گه‌ڵ مامۆستا واحید مه‌رجان له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ قسه‌ی‌ به‌باشی‌ بۆ نه‌ده‌كرا كاك وشیار له‌گه‌ڵمان دانیشت بۆ زیاتر وه‌ڵام دانه‌وه‌ی‌ پرسیاره‌كان.
پ/ مامۆستا واحید با له‌وه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین تۆ له‌ساڵی‌1958 به‌چه‌ند تابلۆیه‌ك به‌شداری‌ پێشه‌نگایه‌كی‌ هاوبه‌شت كردچۆن باسی‌ ئه‌م پێشه‌نگایه‌ ئه‌كه‌ی‌؟
و/وه‌ختی‌ خۆی‌ محافز نه‌بو مته‌سه‌ریفیان پێده‌گۆت چه‌ندفه‌نانیان كۆده‌كرده‌وه‌وابزانم له‌مه‌لعه‌ب بو پێشه‌نگایه‌كه‌ئێمه‌ش له‌هه‌ولێر چه‌ند فه‌نانێكبوین بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شداری‌ له‌و پێشه‌نگایه‌ بكه‌ین وه‌من به‌چه‌ند تابلۆیه‌ك به‌شداریم كردوه‌یه‌كه‌میشبوم
پ/كاك وشیار ئه‌گه‌ر تۆ به‌شداریمان له‌گه‌ڵ بكه‌ی‌ سوپاست ده‌كه‌م
وشیار مه‌رجان/له‌ساڵی‌1958له‌یاریگای‌ هه‌ولێر پێشه‌نگایه‌كی‌ هاوبه‌ش ده‌كرێته‌وه‌ هه‌موو پیشه‌ییه‌كانی‌ تێدا به‌شدارده‌بێ‌ بابیشم ئه‌وكاتی‌ له‌قۆناغی‌ ناوه‌ندی‌ ده‌بیت له‌خوێندن به‌شداری‌ ده‌كات ئه‌وبه‌وێنه‌به‌شداری‌ ده‌كات وه‌ئه‌و پێشه‌نگایه‌ پێشبڕكێش ده‌بی‌ له‌پێشبڕكێكه‌ خه‌ڵاتی‌ یه‌كه‌م وه‌رده‌گرێ‌
پ/باشه‌كاك وشیار بائه‌وه‌ش هه‌رله‌تۆبپرسم ئێوه‌ خانه‌واده‌كه‌تان به‌مه‌رجان به‌ناوبانگه‌ ئه‌ومه‌رجانه‌ چییه‌؟
وشیارمه‌رجان/مه‌رجان خۆی‌ داپیره‌گه‌وره‌مانه‌ده‌توانم بڵێم پێچ شه‌ش پشت له‌پێش ئێمه‌ داپیره‌كمان هه‌بوه‌ به‌ناوی‌ مه‌رجان ئافره‌تێكی‌ زۆرئازابوه‌ جلوبه‌رگو ڕختو فیشه‌ك وبڕنۆی‌ له‌خۆی‌ به‌ستوه‌ وه‌كو پیاوان له‌شه‌ڕبوه‌ له‌مه‌یدان ژنێكی‌ زۆربه‌غیرت بوه‌ ئه‌وجاله‌وه‌وه‌هاتوه‌بنه‌ماڵه‌ی‌ مه‌رجان ئێمه‌ش ئه‌وله‌قه‌به‌مان پاراستوه‌ پێوه‌ی‌ ناسراین
پ/ باشه‌مامۆستاواحید له‌حه‌فتاكان یه‌كه‌م پێشه‌نگای‌ تایبه‌تت كردۆته‌وه‌ئه‌گه‌ركورته‌یه‌ك له‌وپێشه‌نگاتایبه‌تانه‌م بۆباسبكه‌ی‌ ؟
و/وه‌لله‌ته‌قریبه‌ن چل په‌نجاله‌وحه‌م دانابو ، وابزانم له‌مه‌كته‌بی‌ ئه‌یوبیه‌بوئه‌وه‌یه‌كه‌م پێشه‌نگای‌ تایبه‌تم بو
پ/چۆن ئه‌وبواره‌ت هه‌ڵبژراد هه‌رچه‌نده‌ من تۆده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌ زیات له‌چل ساڵ له‌مه‌وپێش ئه‌گه‌رله‌بیرت مابێ‌ شتێكم له‌وسه‌ره‌تایه‌ بۆباسبكه‌ی‌
و/من هه‌رله‌منداڵیه‌وه‌ خاڵم خواعافویكاده‌ستی‌ خه‌تی‌ هه‌بوته‌ماشام ده‌كرددیوره‌كانی‌ ماڵێی‌ به‌خه‌ت ده‌نه‌خشاندئه‌وجاهه‌رته‌ماشام ده‌كرد سه‌برسه‌بركوی‌ كردیه‌وه‌كی‌ وی‌ تقلیدم ده‌كرده‌وه‌،مۆسیقاعه‌ینی‌ شت بابم وه‌باپیریشم ئه‌حمه‌دگوارێ‌ زوڕناوباڵه‌بانو بلوروده‌یان ژه‌نی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ سه‌برسه‌رده‌ستم تێوه‌رده‌دا تافێربوم
پ/واتا تۆهه‌رئاواكه‌وتیه‌ناومۆسیقابه‌شێوه‌یه‌كی‌ هه‌ره‌ ره‌مه‌كی‌ ته‌قلیدی‌ باكت وباپیرت ده‌كرده‌وه‌؟
و/به‌ڵێ‌ گچكه‌بوم ده‌ستم له‌وشتانه‌وه‌رده‌دا زۆرجاربه‌بابم ده‌گۆت ئه‌وكونه‌ئی‌ چیه‌ ئه‌وه‌كولێده‌درێ‌ هه‌تابه‌ته‌واوی‌ فێربوم
پ/مامۆستا تۆله‌گه‌ڵ زۆربه‌ی‌ هونه‌رمه‌ده‌ نه‌مره‌كان مۆسیقات ژه‌نیوه‌ وه‌كو ،خاڵه‌تایه‌ر،ڕه‌سول گه‌ردی‌،حه‌یده‌ره‌كه‌چه‌ڵ،ته‌حسین ته‌ها،فوادئه‌حمه‌د له‌سه‌رده‌مێك له‌گه‌ڵ ئه‌وهونه‌رمه‌ندانه‌ عه‌زفت كردوه‌ئه‌گه‌ریادگاریه‌كم بۆبگێریه‌وه‌؟
و/وه‌لله‌هی‌ مامۆستاتایه‌رتۆفیق خواعافوی‌ كائه‌منی‌ زۆرخۆش ده‌ویست هه‌رچی‌ شته‌ك ده‌بوواحیدوه‌ره‌ئه‌وشته‌جوانه‌ئه‌وله‌حنه‌كوه‌ ئه‌منیش ده‌مگۆوه‌لله‌مامۆستازۆرجوانه‌ ئه‌وجاده‌ستمان به‌پڕۆڤه‌ ده‌كردتاحازرده‌بو لۆئیزاعه‌, هونه‌رمه‌دڕه‌سول گه‌ردی‌ هه‌رئه‌وها,مامۆستافوادئه‌حمه‌دخواعافوكاواحید وه‌ره‌ ده‌چونه‌ماڵێ‌ ئه‌وجاعودی‌ هه‌بوده‌یگۆت ئه‌وله‌حنه‌باشه‌ به‌ڵێ‌ زۆرخۆشه‌ ئه‌وجاده‌ستمانده‌كرد به‌پرۆڤه‌به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ یه‌كبوین
پ/باشه‌مامۆستاباسی‌ له‌حنت كردبۆئه‌وهونه‌رمه‌دانه‌له‌حنت داناوه‌؟
و/به‌ڵێ‌ وه‌ختی‌ خۆی‌ له‌حنێكی‌ سه‌بام دایێ‌ وه‌بۆزۆربه‌ی‌ هونه‌رمه‌ندكان له‌حنم كردوه‌له‌وانه‌له‌حنم داوه‌ته‌ناسر ره‌زازی‌ وخێزانه‌كه‌ی‌ مه‌رزیه‌ش
پ/كۆمه‌ڵێ‌ هونه‌رمه‌ند له‌سه‌رده‌ستی‌ جه‌نابت فێری‌ مۆسیقابونه‌ یابواره‌كانی‌ تروه‌كوشێوه‌كاری‌ ته‌مسیل تۆهه‌وێنی‌ فێربونیان بویه‌ ئه‌وه‌تا ئێمه‌ئێستا ده‌یبینین تۆله‌ناوخێزانه‌كه‌ی‌ خۆتدا خانه‌واده‌یه‌كی‌ هونه‌ریت دروست كردووه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ ئه‌وه‌تامامۆستاوشیاره‌كه‌له‌گه‌ڵمان دانیشتوه‌ ژه‌نیاره‌له‌سه‌رئامیری‌ كلارنێت تۆچیده‌ڵێ‌ بۆئه‌وهونه‌رمه‌ندانه‌ی‌ له‌سه‌رده‌ستی‌ جه‌نابت پروه‌رده‌بونه‌؟
و/وه‌لله‌من له‌ناوبراده‌رانم عودم لێده‌دا كه‌مانم لێده‌دا مه‌سه‌له‌ن له‌وانه‌ مسته‌فاره‌ئوف دائیمه‌ن له‌گه‌ڵمدابوده‌هاته‌مالێ‌ سه‌برسه‌بر ئه‌ویش زه‌وقی‌ كراوه‌ تاوای‌ لێهات فێربو ئه‌وجاپێكه‌وه‌ ده‌چوینه‌حه‌فلان ئه‌وعودئه‌من كه‌مان ئه‌وجادوای‌ ئه‌وكاكه‌جه‌وده‌ت دوای‌ وی‌ مامۆستا شێرزاد هه‌رله‌گه‌ڵم بو
پ/یه‌عنی‌ ئه‌وانه‌ زۆربه‌ی‌ زۆری‌ له‌به‌رده‌ستی‌ جه‌نابت په‌روه‌رده‌بونه‌؟
و/به‌ڵێ‌ ئه‌من ره‌یس فرقه‌ی‌ ده‌رسیم بوم كه‌ئه‌وه‌ یه‌كه‌م تیپ بوله‌گه‌ڵ مامۆستاجه‌مال هیدایه‌ت ویه‌حیای‌ برام زیا كه‌مانی‌ لێده‌دائه‌وانه‌ له‌معحه‌دده‌رچوبون له‌به‌غدائه‌وانه‌ كردیانه‌ پێنچ كه‌س بونه‌فرقه‌ ئه‌منیش له‌گه‌ڵیانبوم
پ/كاك وشیارله‌سه‌رجه‌نابت هه‌ندێ‌ قسه‌بكه‌ین ،ئه‌م ڕێگه‌یه‌ی‌ هه‌ڵت بژرادووه‌ كه‌ڕێگه‌ی‌ هونه‌ری‌ مۆسیقایه‌ حه‌زی‌ خۆتبو یان زیاتر كاردانه‌وه‌ی‌ باوكت بو؟
وشیارمه‌رجان/له‌سه‌ره‌تا كاك سالارحه‌زده‌كه‌م له‌سه‌رقسه‌كانی‌ باوكم ئه‌گه‌رئیجازه‌م بده‌ی‌ كه‌باسی‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ كردزیاتر ڕونی‌ بكه‌مه‌وه‌،دیاره‌ دیسان ده‌گه‌رێینه‌وه‌ ڕابردووی‌ باپیره‌گه‌وره‌مان دیاره‌وه‌كوباسی‌ كردئه‌حمه‌دگوارێ‌ باپیری‌ بابم ده‌كا بابی‌ بابم مام خدر به‌خۆی‌ تاقانه‌ده‌بێ‌ كه‌ده‌گرێته‌وه‌شار كچی‌ خۆی‌ پێشكه‌ش ده‌كات واتاداپیرم ئه‌حمه‌دگوارێش به‌خۆی‌ مۆسیقی‌ بوه‌ له‌وكاتی‌ زوڕناژه‌نێكی‌ به‌ناوبانگ بوه‌له‌پاشان باپیرم له‌وه‌وه‌ فێری‌ مۆسیقاده‌بێت واتا مام خدرمه‌رجان ،ئینجاله‌باپیرمه‌وه‌ بۆبابم ومامم یه‌حیامه‌رجان له‌وانیشه‌وه‌ ته‌شه‌نه‌ده‌كابۆئێمه‌،له‌نه‌وه‌ی‌ بابم له‌هونه‌ری‌ برام ده‌ست پێده‌كا كه‌براگه‌وره‌مانه‌ ،هونه‌رله‌سه‌ره‌تاله‌كۆتای‌ حه‌فتاكانوسه‌ره‌تای‌ هه‌شتاكان ئامێری‌ ڕیتمی‌ ده‌ژه‌نی‌ پێش ئه‌وه‌ش له‌تیپی‌ چالاكی‌ بوپاشان چوه‌ په‌یمانگه‌ی‌ هونه‌ره‌جوانه‌كانی‌ سلێمانی‌ ساڵی‌ 1988به‌پله‌ی‌ زۆرباشه‌له‌به‌شی‌ شێوه‌كاری‌ ده‌رچوئێستامامۆستایه‌له‌په‌یمانگه‌ی‌ هونه‌ره‌جوانه‌كانی‌ هه‌ولێر،پاشان برزۆدێ‌،برزۆیه‌ك بواری‌ نه‌گرتوه‌ وه‌كو بابم ده‌ستی‌ بۆهه‌موو بواره‌كان بردوه‌ ،ئۆرگ ده‌ژه‌نێ‌ له‌ساڵی‌ هه‌شتایه‌كان له‌تیپی‌ هونه‌ره‌مللیه‌كانبو به‌شداری‌ زۆربه‌ی‌ تابلۆكان وڤیسڤاڵه‌كانی‌ ئه‌م تیپه‌ی‌ كردووه‌له‌وانه‌ڤیسڤالی‌ بابل وه‌به‌رده‌وام هاوكاری‌ باوكم بوه‌ له‌دیكۆر،له‌پاشان دیاردێت،دیاریش له‌چه‌ندبوارێك كارده‌كا ئێستا له‌ته‌له‌فزیۆنی‌ زاگرۆس وه‌كودیكۆرست كارده‌كاهه‌روه‌هاله‌بواری‌ موزیكیش من فێری‌ ئامێری‌ كلارنێتم كردوه‌بابم فێری‌ كه‌مانی‌ كردوه‌،پاشان هه‌نگاودێ‌ هه‌نگاویش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌چه‌ندبوارێك كاری‌ هونه‌ری‌ ده‌كاله‌شێوه‌كاری‌ ده‌ستێكی‌ ڕه‌نگینی‌ هه‌یه‌له‌دوای‌ ڕاپه‌ڕین چه‌ندین ئۆپه‌رێت كه‌باوكم پێشكه‌شی‌ كردوه‌ ئه‌وده‌وری‌ تێدابینیوه‌ وه‌كوئه‌كته‌ر هه‌روه‌هاله‌زنجیره‌درامای‌ مه‌می‌ ئالان وگه‌مه‌ی‌ خه‌ونه‌ئازاده‌كان وه‌كوئه‌كته‌رودیكۆرست به‌شداری‌ تێداكردوه‌ ،هۆی‌ ئه‌وه‌ چیه‌هه‌موومان بایه‌خمان به‌ئامێری‌ كلارنێتداوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ بابم زۆرحه‌زی‌ له‌ئامێری‌ كلارنێت بوو كه‌من چومه‌په‌یمانگه‌ زۆر ته‌ئكیدی‌ له‌من كرده‌وه‌ كه‌ئامێری‌ كلارنێت هه‌ڵبژێرم هه‌رچه‌نده‌ئێمه‌له‌ماڵه‌وه‌ئه‌رشیفێكی‌ باشمان هه‌بووله‌ڕوی‌ ئامێره‌كانه‌وه‌ به‌ڵام باوكم ووتی‌ هه‌رده‌بێ كلارنێت هه‌ڵبژێری
واحید مه‌رجان / ئێستاش حه‌زله‌ئامێری‌ كلارنێت ده‌كه‌م
پ/ ئێستاده‌توانی‌ ئامێری‌ كلارنێت بژه‌نی‌ ؟
و/كه‌م، به‌ڵام حه‌زه‌كه‌م هاته‌دی‌ له‌رێگه‌ی‌ كوڕه‌كانمه‌وه‌
وشیارمه‌رجان / ئیترئه‌وه‌بوو من چومه‌په‌یمانگه‌ی‌ هونه‌ره‌جوانه‌كان له‌ساڵی‌ 1992كه‌تازه‌په‌یمانگاكرابۆوه‌ ده‌رچوم به‌پله‌ی‌ زۆرباشه‌هه‌رهه‌مان ساڵ بوم به‌مامۆستاله‌په‌یمانگه‌ی‌ هونه‌ره‌جوانه‌كانی‌ هه‌ولێرله‌به‌رئه‌وه‌ی‌ كادیری‌ نه‌بوپاشان حه‌زم زیاتربووپارساڵ كۆلیجی‌ هونه‌ره‌جوانه‌كان له‌هه‌ولێركرایه‌وه‌ته‌قدیمم كردخۆشبه‌ختانه‌وه‌رگیرام له‌كۆلیج ئێستاقۆناغی‌ دووم له‌وكۆلیجه‌له‌هامانكتیشدابه‌رپرسی‌ چالاكی‌ قه‌تابخانه‌كانی‌ ده‌وروبه‌رم پاشه‌به‌ره‌شمان تارای‌ خوشكم دێ‌ ئه‌ویش هه‌مان ڕێگه‌ی‌ گرتوه‌ ئێستاقۆناغی‌ چواره‌له‌په‌یمانگه‌ی‌ هونه‌ره‌جوانه‌كانی‌ هه‌ولێرله‌به‌شی‌ مۆسیقاله‌سه‌رئامێری‌ فلوت.
(ناوبڕه‌)
مامۆستاواحیدو وشیاری‌ كوڕی‌ پێكه‌وه‌ پارچه‌مۆسیقایه‌كیان ژه‌نی‌ مامۆستاواحیدبه‌عود كاك وشیاربه‌كلارنێت
پ/مامۆستاواحیدتۆچه‌ندبوارێكی‌ هونه‌ریت به‌سه‌ركه‌وتویی‌ به‌ڕێوه‌ بردوه‌ قه‌ت نه‌بوه‌ جارێك له‌جارانیش گۆرانی‌ بڵێی‌ ده‌نگت خۆش نه‌بوه‌؟
و/ناوه‌لله‌ ده‌نگم خۆش نه‌بوه‌
پ/باشه‌مامۆستاله‌بواری‌ ئۆپه‌رێت تازه‌له‌گه‌ڵ ماۆستاوشیار زۆرباسی‌ ئۆپه‌رێتتان كردئه‌گه‌رسه‌ره‌تایه‌ك له‌وئۆپه‌رێتانه‌م بۆباس بكه‌ی‌ كه‌تۆكارت تێداكردوه‌ ؟
و/له‌ساڵی‌ 1974له‌چالاكی‌ قوابخانه‌كان به‌رپرسی‌ به‌شی‌ مۆسیقابوم له‌چه‌ندین ڤیسڤاڵ له‌سه‌رئاستی‌ عراق به‌شداریمان كردله‌ساڵی‌ 1974خه‌ڵاتی‌ یه‌كه‌مان به‌ده‌ست هێنا له‌ئۆپه‌رێتی‌ كاروانی‌ خه‌بات كه‌مۆسیقاكه‌من دامنابو وه‌ده‌رهێنانی‌ مامۆستاصباح عبدالرحمانبو نوسینی‌ مامۆستامومتاز حه‌یده‌ری‌ بوئه‌وئۆپه‌رێته‌له‌به‌غدا پێشكه‌شكرا ساڵانه‌ چالاكی‌ قه‌تابخانه‌كان به‌شداری‌ له‌و ڤیستڤاڵانه‌ده‌كردهه‌روه‌هاچه‌ندین ئۆپه‌رێتی‌ دیكه‌مان پێشكه‌ش كردووه‌ له‌وانه‌ ئۆپه‌رێتی‌ تارائۆپه‌رێتی‌ باران ئه‌وه‌ی‌ شایه‌نی‌ باسبێ‌ ده‌مه‌وێ‌ باسی‌ ئۆپه‌رێتی‌ تارا بكه‌م ئه‌وئۆپه‌رێته‌ له‌ساڵانی‌ حه‌فتایه‌كان پێشكه‌شمان كردبو به‌ڵام له‌ساڵی‌ 2000تازه‌مان كرده‌وه‌به‌شێوه‌ی‌ گۆرانی‌ كه‌ئه‌وجاره‌یان ده‌رهێنانیشی‌ هی‌ خۆمبو به‌س شعره‌كه‌ هی‌ یه‌حیامه‌رجانی‌ برام بوتازه‌كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئۆپه‌رێته‌ ژیاندنه‌وه‌ی‌ ئۆپه‌رێت بووه‌كاری‌ ئۆپه‌رێتیش كارێكی‌ گرانه‌ چونكه‌ هه‌موو به‌شه‌هونه‌ره‌كانی‌ تێدایه‌وه‌كو مۆسیقا،ته‌مسیل،دیكۆر،گفتوگۆ،گۆرانی‌ سیناریۆ،ده‌رهێنان،جائه‌وشتانه‌ش دابه‌شكردن وڕاهێنانی‌ زۆری‌ ده‌وێ‌
پ/بابێینه‌ سه‌ربواری‌ ته‌مسیل له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ جه‌نابت له‌وبواره‌شدا ئه‌سپی‌ خۆت تاوداوه‌ ته‌مسیله‌ كانیش زۆرن له‌وانه‌،لاس وخه‌زاڵ،چڵپاو،تاپۆحه‌قی‌ چیه‌،میوانی‌ ناوه‌خت،ماره‌یی‌ ،ئه‌مینه‌فه‌ندی‌،چۆن باسی‌ ته‌مسیلیه‌ كانت ده‌كه‌ی‌؟
و/له‌تاپۆحه‌قی‌ چیه‌ به‌ڕه‌فرۆش بوم كه‌ده‌رهێنانی‌ زوهێرعبدلمسیح بوله‌میوانی‌ ناوه‌ختیشدا ده‌ورێكی‌ گچكه‌م هه‌بو به‌ڵام هه‌موو ته‌ممسیله‌كه‌ به‌وناوه‌ به‌ناوبانگ بوعه‌زیزهاته‌وه‌له‌لاس وخه‌زاڵیش ده‌وری‌ ئه‌وه‌مبینیبو كه‌لاس ده‌كوژم
پ/هیچ پێشهاتێكی‌ ناخۆشت دووش نه‌بوه‌ كه‌ده‌ورێكی‌ له‌وجۆره‌ت بینیوه‌؟
و/با له‌وده‌وره‌ی‌ كه‌لاسم كوشت ،ڕۆژه‌كیان چومه‌مه‌عره‌ز ئه‌وه‌ساڵی‌ هه‌شتاكانبو سه‌یاره‌یه‌ك پڕله‌چه‌كدار ڕایان گردكه‌جاشو شتیوابون یه‌كیان هاته‌خوارێ‌ گوتی‌ ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ی‌ لاسی‌ كوشت وه‌لله‌ باشبو مه‌نسوله‌كه‌یان زوو هاواری‌ لێكرد مه‌زانه‌ ئی‌ ئه‌ومه‌نتیقه‌یه‌بوه‌ كوره‌گۆتم بابه‌ ئه‌من ده‌وره‌كه‌م دیتیه‌ خۆئه‌من به‌ڕاستی‌ لاسم نه‌كوشتیه‌ وه‌لله‌ دوای‌ ماچیانكردم وگوتیان نه‌مانزانی‌ وه‌لله‌ باشبو زوومه‌سوله‌كه‌یان پیانی‌ گۆت هه‌رزراوم چو
پ/یادگاریه‌كی‌ خۆش له‌گه‌ڵ خاڵتایه‌ر چیت هه‌یه‌
و/وه‌لله‌ یادگاری‌ خۆشم هه‌یه‌له‌گه‌ڵ خاڵه‌تایه‌رجاره‌كیان له‌به‌غداله‌فندق بوین گۆتی‌ وه‌ره‌ واحید ڕیشم بتراشه‌ وه‌لله‌ ڕیشم تراشیو گوتی‌ نه‌چیه‌ لای‌ عاره‌به‌كان من وتۆ به‌ته‌نیاداده‌نیشین وه‌لله‌ چوین به‌ته‌نیادانیشتین قیچه‌ك گه‌رم بوین ئه‌من به‌عودو خاڵه‌ تایه‌ریش به‌مه‌قام له‌دووری‌ ئێمه‌ش حه‌قی‌ شبلی‌ وعازف وگۆرانی‌ بێژه‌ عه‌ره‌به‌كان دانیشتبون وه‌لله‌ سه‌برسه‌بر هه‌مووی‌ كۆبونه‌وه‌ لای‌ ئێمه‌ ئه‌وشه‌وه‌ زۆرخۆشبو
پ/مامۆستاكه‌قسه‌مان له‌گه‌ڵ هاوكارانیشت كردله‌چالاكی‌ قوتابخانه‌كان گه‌واهی‌ ئه‌وه‌یانداكه‌تۆتائه‌وته‌مه‌نه‌ش هه‌ربه‌گوڕوتینی‌ له‌سه‌رهونه‌ره‌كه‌ت ده‌مه‌وێ‌ پرسیاری‌ ئه‌وه‌بكه‌م تائێستاش تۆله‌خۆت ده‌گه‌رێی‌ له‌ناوهونه‌ردا تاخۆت بدۆزیه‌وه‌ یاپێویستت به‌گه‌ڕان نه‌ماوه‌و ئیتر تۆخۆت دۆزیه‌وه‌وناسرای‌؟
و/ وه‌لله‌هی‌ فه‌نان له‌كن من ئه‌وهایه‌ من به‌بێ‌ ئیش ناتوانم ،كه‌وه‌ستام یه‌عنی‌ مردم
پ/دواپرسیارم له‌م دانیشتنه‌ هونه‌ره‌كه‌ت خۆشترده‌وێ‌ یان ماڵه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ماڵه‌وه‌تان هه‌موو هونه‌رمه‌ندن؟
و/بۆمن فه‌رق ناكا ده‌چمه‌ده‌رێ‌ هونه‌ره‌ دێمه‌وه‌ ماڵێ‌ هونه‌ره‌ یه‌عنی‌ هونه‌ردائیمه‌ن له‌گه‌ڵمدایه‌
پ/بۆدواوێستگه‌ له‌كوێت ببینینه‌وه‌ یان ئێوارانت له‌كوێ‌ به‌سه‌رده‌به‌ی‌؟
و/وه‌لله‌من ئێستاهه‌رله‌ماڵێم به‌س سبه‌ینان ده‌چمه‌نه‌شات مه‌درسی‌ جاران ده‌چومه‌نادی‌ له‌گه‌ڵ براده‌ران به‌ڵام ئێستا ناتوانم
ئیتر ئێواره‌ بۆدواوێستگه‌ی‌ له‌ڕۆژێكدا مامۆستا واحیدمه‌رجان مان بینیه‌وه‌ دواگفتوگۆمان له‌گه‌ڵكرده‌وه‌هه‌روه‌هاكاك وشیاری‌ كوڕیشی‌ له‌گه‌ڵمان ئاماده‌بو
پ/بۆدواسات مامۆستاده‌مه‌وێ‌ ئه‌وه‌ پرسیاربكه‌م پاش ئه‌م ته‌مه‌نه‌زۆره‌ له‌ناو هونه‌ردا ئه‌گه‌رهونه‌ره‌كه‌ت لێهه‌ڵگرین چی‌ ده‌مێنێ‌؟
و/وه‌لله‌ده‌مرم
پ/باشه‌ئێستاڕازی‌ له‌كه‌سایه‌تی‌ خۆت یاپه‌شیمانی‌؟
و/وه‌لله‌هه‌تائێستائیشم كردیه‌ په‌شیمان نیمه‌ به‌ڵام جارێ‌ مایتم حه‌زده‌كه‌م ئه‌گه‌ربمێنم زیاتر ئیشبكه‌م ئه‌گه‌رنه‌شمام ئه‌وه‌شته‌كی‌ دیكه‌یه‌
پ/انشالله‌ ته‌مه‌نت هه‌ردرێژده‌بێ‌
پ/كاك وشیارئه‌گه‌رتۆشتێكت ماوه‌له‌سه‌رخانه‌واده‌ی‌ مه‌رجان
وشیارمه‌رجان/ وه‌لله‌له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ زۆرن ماشه‌ڵا حه‌زناكه‌م كه‌سیان فه‌رامۆشكه‌ین ،له‌ماڵی‌ مام مه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كه‌م مامم یه‌حیامه‌رجان كه‌ده‌كاته‌براگه‌وره‌ی‌ بابم ئه‌ویش ده‌رچوی‌ په‌یمانگه‌ی‌ هونه‌ره‌جانه‌كانی‌ به‌غدایه‌به‌شی‌ شێوه‌كاری‌ به‌ڵام له‌وسه‌رده‌مه‌شداله‌وێ‌ خوێندویه‌تی‌ په‌ره‌ی‌ به‌هونه‌ره‌كه‌ی‌ داوه‌له‌وێ‌ له‌ستۆدیۆی‌ به‌غداچه‌ندین گۆرانی‌ تۆماركردوه‌ چه‌ندین ئاوازی‌ داناوه‌ هه‌وه‌ها كوره‌كه‌ی‌ كه‌تاقانه‌یه‌كه‌نای‌ هونه‌ره‌ئه‌ویش ده‌رچوی‌ په‌یمانگه‌یه‌به‌شی‌ شێوه‌كاری‌ ئێستاش له‌كۆلیجی‌ هونه‌ره‌جوانه‌كانه‌ قۆناغی‌ دووه‌مه‌ سه‌باره‌ت به‌پورم نه‌سرین كه‌خوشكی‌ بابمه‌ئه‌ویش ده‌رچوی‌ كۆلیجی‌ هونه‌ره‌جوانه‌كانی‌ به‌غدایه‌دووكوری‌ هه‌یه‌ئه‌وانیش له‌په‌یمانگاده‌خوێنن له‌دهۆك یونس قۆناغی‌ سێیه‌می‌ شێوه‌كاریه‌یوسف یش قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ شێوه‌كاریه‌خوشكه‌كه‌ی‌ دیكه‌ی‌ بابم كه‌ناوی‌ نه‌زمیه‌یه‌ئه‌ویش دووكوری‌ به‌ناوی‌ كاروان وشوان ده‌رچوی‌ په‌یمانگانه‌ به‌شی‌ شێوه‌كاری‌ ئه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی‌ دیارن
پ/یه‌عنی‌ خانه‌واده‌كه‌تان هه‌موو ڕووی‌ له‌هونه‌ربوه‌
وشیارمه‌رجان/به‌ڵێ‌ هه‌مووڕوه‌و هونه‌رڕۆیشتوه‌ جائه‌وه‌ ته‌نیامامم وپوره‌كانم بون خانه‌واده‌كه‌هی‌ تریشی‌ تێدایه‌ به‌ڵام من به‌ شێوه‌یه‌كی‌ كورت باسم كرد
پ/سوپاستان ده‌كه‌م بۆئه‌م ڕۆژه‌كه‌بۆئێمه‌تان ته‌رخان كرد تابتوانین ژیان وهونه‌ری‌ مامۆستاواحید وه‌كو خۆی‌ بگوازینه‌وه‌ بۆنه‌وه‌ی‌ ئێستا
و/سوپاس بۆئێوه‌ش به‌تایبه‌تی‌ جه‌نابت زۆرماندوبون ده‌ستان خۆشبێ‌.

* چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ ساڵی‌ 2006 ئه‌نجامدراوه‌

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

فره‌ زیره‌كی و پێشه‌نگێتی گۆران له‌ شیعری كوردیدا

پ.د.زاهیر له‌تیف كه‌ریم به‌شی‌ سێیه‌م پێنجهه‌م / فره‌ زیره‌كی هه‌ستی ...