سەرەکی » وەرزش » سێر وینستۆن پله‌ی یه‌كه‌می پێشبڕكێی ئه‌سپسواری بیلمۆنت تۆماركرد

سێر وینستۆن پله‌ی یه‌كه‌می پێشبڕكێی ئه‌سپسواری بیلمۆنت تۆماركرد

سێر وینستۆن توانی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان پێچه‌وانه‌ بكاته‌وه‌و پله‌ی یه‌كه‌می پێشبڕكێی ئه‌سپسواری بیلمۆنت بباته‌وه‌ كه‌ له‌ شاری نیویۆرك به‌ڕێوه‌چوو.
پێشبڕكێی بیلمۆنت یه‌كێكه‌ له‌ 3 پێشبڕكێ گه‌وره‌كه‌ی‌ ئه‌سپسواری ئه‌مریكا كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌ر ئاماده‌ی بینینی بوون.
جویل رۆزارۆی ئه‌سپسوار له‌گه‌ڵ سێر وینستۆنی ئه‌سپی یه‌كێك نه‌بوون له‌ پاڵێوراوه‌ به‌هێزه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی‌ پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن به‌ڵام توانیان ئه‌گه‌ره‌كان پێچه‌وانه‌ بكه‌نه‌وه‌و به‌جیاوازی درێژی ئه‌سپێك تاكیتۆس بكه‌ون و پله‌ی سێیه‌میش بۆ ئه‌سپی جویفیا بوو.
به‌مه‌ش مارك كاسی راهێنه‌ر دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌ پێشبڕكێ گه‌وره‌كانی ئه‌مریكا به‌ده‌ستهێنا كه‌ به‌ تاجی سیانی ناسراوه‌ كه‌ پێشتریش له‌ رێگه‌ی‌ وار ئۆف زه‌ ویل پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنابوو كه‌ ئه‌و ئه‌سپه‌ پاڵێوراو بوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و قۆناغه‌ش بباته‌وه‌ به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

تاناك بووه‌ پاڵه‌وانی رالی فینله‌ندا

ئۆت تاناكی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتی جیهانی رالی پارێزگاری له‌ نازناوی ...