سەرەکی » هەواڵ » بەهێزكردنی پێگەی عیراق لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكاندا

سەرۆك كۆمار:

بەهێزكردنی پێگەی عیراق لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكاندا

دوێنێ د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازییكرد لە باڵیۆزانی نوێی عیراق لە هەریەك لە وڵاتانی توركیا و كۆماری چیك و دەوڵەتی ئیمارات، بەبۆنەی دەستپێكردنی ئەركە نوێیەكانیانەوە.
لەدیدارەكەدا سەرۆك بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەهەوڵەكانی عیراق كرد بۆ فراوانكردنی پەیوەندییەكانی دەرەوە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكەو جیهان لەگشت بوارە جیاجیاكاندا بەمەبەستی بەهێزكردنی پێگەی عیراق لەناوەندە نێودەوڵەتییەكاندا، بەجۆرێك كە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی عیراق دەستەبەربكات، هاوكات جەختیكردەوە لەسەر گرنگیی پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاریی بەهاووڵاتیانی عیراق لە تاراوگەو واڵاكردنی دەرگای باڵیۆزخانەكان لەبەردەم هاونیشتمانیاندا.
لای خۆیانەوە باڵیۆزانی نوێ، رێزو پێزانینی خۆیان بۆ پشتیوانییەكانی سەرۆك كۆمار دەربڕی، جەختیشیانكردەوە لەسەر بەجێگەیاندنی ئەو ئەركە نیشتمانییەی پێیانسپێردراوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

حاكم قادر:كۆنگرەیەكی سەركەوتوو بۆ گەشەپێدان و نوێبوونەوەی یەكێتی

شوان كەریم هەموو پێكەوە بەهەستكردن بەبەرپرسیارێتی مێژوویی، بۆ ئاسوودەبوونی رۆحی ...