كۆمەڵەم

كۆمەڵەم

پاش ئەنفالەكان هێزەكانی پێشمەرگە بەرەو سەر سنوور كشانەوە، ڕۆژێكیان لە سەر سنووری عیڕاق و ئێران لە هەورامان ساڵی 1988، دوای وەستانی شەڕی عیڕاق و ئێران كاكە حەمەی حاجی مەحموود دەبینێت، كۆمەڵێك پێشمەرگە لەناو بەفر دانیشتبوون، وەزعیان خراپەو بەتانییان لە خۆ پێچابوو، سەرمایان بوو، حامیدی حاجی غالییان لەگەڵا بوو! كاكە حەمە دەپرسێت بۆ ناپەڕنەوە لە ناو ئەو بەفرە دانیشتوون، حامیدی حاجی غالی دەڵێت: ئێران ڕێگە نادا، ئەڵێن ئێوە كۆمەڵەن، كاكە حەمەی حاجی مەحموود سۆشیالست بوو، بە بازگەكە دەڵێت: ئەوانە یەكێتی نیشتیمانین! ئەوانیش دەڵێن كۆمەڵەین، دوایی بە حامیدی حاجی غالی دەڵێت چیت وتووە، دەڵێ‌ گووتومە كۆمەڵەین لە ناو (یەكێتی)دا ئەی بۆ ناڵێی یەكێتین، حامید دەڵێت: من مەبدەئیم هەردەبێ‌ بڵێم كۆمەڵەم، كاكە حەمەی حاجی مەحموود دەڵێت: حاڵت جوانە لە ناو ئەو بەفرە!!!.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لێپرسراوی دێ‌

لە گوندی گۆپتەی دەم زێ‌ (عەبدوڵڵا مام ڕەزا) لێپرسراوی دێ‌ ...