سەرەکی » هەواڵ » كرێی خوێندنی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی خەرج دەكرێت

كرێی خوێندنی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی خەرج دەكرێت

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە خەرجكردنی زیاتر لە 17 ملیار دینار بۆ كرێی خوێندنی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی بۆ ساڵی 2017-2018.
مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێمە ساڵانە 16 تا 17 ملیار دینار بۆ كرێی خوێندنی رۆڵەی شەهیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی خەرج دەكەین و خۆشبەختانە لەم رۆژانەدا دوا بڕیار دراوە كە كرێی خوێندن و هاتوچۆ و دەرماڵەی خوێندكارانی سەرجەم زانكۆ و پەیمانگا ئەهلی و حكومییەكان كە 17 ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە، دابەشدەكرێت بەسەر ئەو شوێنانەی كچ و كوڕی شەهید و ئەنفالكراو و زیندانیانی سیاسیی لێی دەخوێنن‌و لەچەند رۆژی داهاتوودا ئەو بڕە پارەیە خەرج دەكرێت.

print

 49 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*