سەرەکی » هەواڵ » مەلا بەختیار: ئومێدی گەورە، یەكێتی-یە

مەلا بەختیار: ئومێدی گەورە، یەكێتی-یە

مەلا بەختیار، تەئكیددەكاتەوە لەسەر ئەوەی كە»پێویستە ئێستا لەهەموو كات زیاتر سووربین لەسەر خزمەتی یەكێتی، هەڵسانەوەی یەكێتی‌و یەكێتیی ناو یەكێتی».
ئەم وتانەی مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، دوێنێ، لەمیانی پێشوازی لەژمارەیەك لەخزمانی هەمەوەند، هات‌و ئەوەشی وەبیرهێنایەوە كە كورد نەهامەتی‌و ئەنفال‌و راگواستنی دێهاتەكان‌و كیمیاباران‌و كارەساتی زۆری بەسەر هێنراوە، بەڵام ئومێدی گەورە هەبووەو خەڵكیش چۆكی دانەداوە، ئومێدە گەورەكەش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە‌و توانیوێتی ئەستێرەیەكی گەشی كوردایەتی بێت‌و وتیشی: لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، نە نەتەوەیەك هەیە بەقەدەر كورد قوربانی دابێت، نە حزبێكیش هەیە بەقەدەر یەكێتی خۆڕاگر بووبێت.
لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، ئەوەشی دووپاتكردەوە كە تاكە رێگە لەبەردەم یەكێتی-دا، تەنها بەستنی كۆنگرەیەو بەكۆنگرە دەتوانین گۆڕانكاریی دروست بكەین‌‌و ئێستاش لەهەموو كات زیاتر دەبێ‌ پەرۆشبین بۆ هەڵسانەوەی یەكێتی، بۆ ئەوەی هاوسەنگی لەكوردستاندا تێكنەچێت‌و خزمەتگوزاری‌و دادپەروەری لەكوردستاندا بەردەوامبێت‌، وتیشی: یەكێتی خوێنی هەموومانەو كەسیش دەستەبەرداری خوێنی خۆی نابێت.

print

 45 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*