سەرەکی » هەمەڕەنگ » خێزانە بەهرەمەندەكەی رۆژهەڵات خزمەت بەهونەر دەكەن

خێزانە بەهرەمەندەكەی رۆژهەڵات خزمەت بەهونەر دەكەن

ئەنوەر عەزیزیان‌و هەریەك لە كچەكانی کە ناویان كوردستان، نیشتمان، ئاڵا، وەك گروپێكی چالاكی بواری هونەری گۆرانی‌و موزیك‌و سروود بوونەتە تەواوكەری كارەكانی یەكتر .
ئەو خێزانە هونەرییە ماوەیەكە لەڕۆژهەڵاتەوە هاتوونەتە کوردستانی باشوور، پێشتریش لەڕۆژهەڵات كاری هاوبەشی هونەرییان سازداوە، بەتایبەتی كوردستان-ی كچە گەورە تەمەن 15 ساڵان كە جگە لەئامێرژەنی گۆرانی دەچرێ‌و تابلۆ دەكێشێ‌و نواندن‌و نمایشیش دەكات‌و تائێستا چەندین رێزلێنانی پێدراوە. هەرچی نیشتمانی كچی دووهەمیشە هەم ئامێرژەنەو هەم گۆرانی دەڵێ‌و ئاڵای تەمەن حەوت ساڵانیش لەگەڵ گوتنەوەی گۆرانییەكاندا بە پەنجەكانی نمایشی وشەكان. ئەنوەرعەزیزی باوكیشیان جگە لەهاوكاریی‌و رێنمایی وەك گۆرانیبێژێك لەگەڵ كچەكانی گۆرانی‌و سروود دەڵێتەوەو چەندین بەرهەمی تایبەت بەخۆشیان هەیە کە لەچاوەڕوانی دەرفەتی تۆمارو كیلپ كردندان.
دێدەوانی یەعقوب

print

 77 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*