سەرەکی » وەرزش » عوسمان دیمبلی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی‌ بارسێلۆناوه‌ كرده‌وه‌

عوسمان دیمبلی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی‌ بارسێلۆناوه‌ كرده‌وه‌

عوسمان دیمبلی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی‌ بارسێلۆناوه‌ كرده‌وه‌
به‌شێوه‌یه‌كی دوور له‌ چاوه‌ڕوانی به‌ر له‌ هه‌فته‌یه‌ك له‌ واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ یاریزانانی بارسێلۆنا بۆ یانه‌كه‌ عوسمان دیمبلی ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌یه‌وه‌ كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاماده‌كاریه‌كان بۆ وه‌رزی نوێ ده‌ستپێبكات.
بارسێلۆنا رۆژی 14ی ئه‌م مانگه‌ ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ وه‌زری نوێ ده‌ستپێده‌كات كه‌ دوای ئه‌نجامدانی پشكنین به‌شێك له‌ یاریزانان ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ راهێنان، به‌ڵام دیمبلی بڕیاری دا زووتر له‌و واده‌یه‌ راهێنان ده‌ست پێبكات.
رۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردۆته‌وه‌ دیمبلی هه‌فته‌یه‌ك پێش واده‌ی‌ دیاری كراو په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌وه‌ كرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ شاره‌زایه‌كی بواری چاره‌سه‌ری سروشتی راهێنان ده‌كات به‌تایبه‌تی كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ فه‌ره‌نسیه‌ وه‌رزی رابردووی به‌ پێكان كۆتایی پێهێنا.
دیمبلی له‌و یاریزانانه‌یه‌ به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون و دواكه‌وتن له‌ راهێنان ره‌خنه‌ی‌ زۆری لێگیراوه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌ هۆكاری ئه‌و پێكانه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌ داده‌نرێت كه‌ دووچاری بووه‌، به‌ڵام وادیاره‌ ئه‌و یاریزانه‌ ده‌یه‌وێت لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبداته‌وه‌.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه‌ دیمبلی ده‌یه‌وێت بۆ یانه‌كه‌ی‌ دوپات بكاته‌وه‌ كه‌ وه‌رزی نوێ به‌ ته‌واوی پابه‌ند ده‌بێت و له‌ راهێنان دوانه‌كه‌وێت ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی‌ ده‌ستپێكردنی ئاماده‌كارییه‌كان پێش سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی تر.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هالیپ له‌ پێشه‌نگی نزیك بۆوه‌

دوای كۆتایی هاتنی پاڵه‌وانێتی گراندسلامی ویمبڵدۆن یه‌كێتی یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی تێنسی ...