سەرەکی » مانشێت » حاكم قادر: یەكێتی هەمیشە لەگەڵ دیالۆگ و چارەسەری كێشەكاندایە

حاكم قادر: یەكێتی هەمیشە لەگەڵ دیالۆگ و چارەسەری كێشەكاندایە

شوان كەریم

دوێنێ لەسلێمانی، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك)، پێشوازییكرد لەوەفدی رێكخراوی شێخ گروپ بۆ ئاشتی‌و دیالۆگ بەسەرۆكایەتیی سەلمان شێخ‌و ژمارەیەك پسپۆڕی سیاسی‌و كۆمەڵایەتی‌و چالاكی رێكخراوی مەدەنی.
لەسەرەتای دیدارەكەدا، وەفدی میوان، كارو چالاكییەكانی رێكخراوەكەیان لەبواری رەخساندنی كەشی لەبارو فراوانكردنی بازنەی دیالۆگ بەتایبەت لەسوریا، خستەڕوو. پاش ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕاش بەتایبەت لەپێناوی نزیككردنەوەی لایەنە ناكۆكەكانی نێوان كورد، كورد‌و عەرەب‌و سەرجەم نەتەوە جیاوازەكانی سەرگۆڕەپانی سیاسیی سوریاو دۆزینەوەی میكانیزمێكی گونجاو بۆ چارەسەركردنی گرفت‌و كێشە هەڵواسراوەكان‌و دەربازبوون لەقەیرانە چەقبەستووەكان بەمەبەستی هێنانەدیی بەرقەراربوونی ئاشتی‌و ئارامی. حاكم قادر، رایگەیاند: لەسەرەتای دامەزراندنییەوە، وەك (ی.ن.ك) هەمیشە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، رێگەی دیالۆگ‌و مێزی گفتوگۆی وەك بەشێك لەخەباتی سیاسی‌و شارستانی كردۆتە بناغەی گەیشتن بەدواقۆناغی ئامانجەكانی گەلەكەمان.
حاكم قادر، ئومێدیشی خواست لایەنە ناكۆك‌و ئازادیخوازەكانی سوریا رێگەیەك بۆ دەستپێكردنی دیالۆگ بدۆزنەوە. هەروەك بۆ سەرخستنی كارەكانی رێكخراوەكەیان پشتیوانیی یەكێتی بۆ دووپاتكردنەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆمكاری عەرەبی: توركیا دەیەوێت دیمۆگرافیای سوریا بگۆڕێت

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لە بەیاننامەی كۆتایی كۆبوونەوەی كۆمكاری وڵاتانی ...