سەرەکی » کەلتوور » کۆڕێک دەربارەی (ئەزموونی وەرگێڕان) بەڕێوەچوو

ساڵۆنی کوردستانی نوێ

کۆڕێک دەربارەی (ئەزموونی وەرگێڕان) بەڕێوەچوو

لەبەردەوامی ئەو کۆڕانەی ساڵۆنی کوردستانی نوێ رێکیاندەخات، سەعات 10.30ی سەرلەبەیانی دوێنێ 10/7/2019 لە ساڵۆنی کوردستانی نوێ کۆڕێک بۆ نووسەرو وەرگێڕ (شەفیق حاجی خدر) دەربارەی (ئەزموونی وەرگێڕان) بەڕێوەچوو.
لەکۆڕەکەدا شەفیق حاجی خدر قسەی لەسەر چەند لایەنێکی وەرگێڕان کرد وەک (وەرگێڕان وەک گواستنەوەی ئەزموونی میللەتان. وەرگێڕان وەک داهێنان بەزمانێکی تر. وەرگێڕان وەک پڕۆژەیەکی مەعریفی یان هەڵبژاردنی کەسی یان وەکو چێژ لەدەقی وەرگێڕدراو).
پاشان لەلایەن ئامادەبووانی کۆڕەکەوە گفتوگۆ دەربارەی وەرگێڕان و ئەزموونی وەرگێڕان کرا.

لەژمارەکانی داهاتووداو لەدووتووێی ساڵۆنی کوردستانی نوێدا راپۆرتێک بڵاودەکرێتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

وانەكانی ژیان و سەركردایەتی (سەلاری) پیاوەكەی پشت دوبەی

وەرگێڕانی: یونس قادر به‌شی حەوتەم (13) تواناسازی ژنان ئەوانەی لە ...