چامپیۆنس لیگی وه‌رزی نوێی 2019-2020 ده‌ستیپێكرد، به‌پێی خشته‌ی دانراویش بۆ یارییه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه گرنگه‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا، رۆژی 11/6/2019 قورعه بۆ یه‌كه‌م قۆناغی پاڵاوتنه‌كانی به‌ر له قۆناغی گروپه‌كان كرا، و 25 و 28/6/2019 -هش یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه یه‌كه‌م هه‌نگاوی خۆیان نا.
قۆناغی یارییه به‌راییه‌كان
به‌رله‌وه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی گروپه‌كانی چامپیۆنس لیگ ده‌ستپێبكه‌ن، پێنج جه‌وله له‌یاریی ده‌كرێن كه قۆناغه به‌راییه‌كان و سێ قۆناغی ته‌ئهیل و قۆناغی پله‌ی ئۆف ده‌بن.
خول یان قۆناغی به‌رایی چوار پاڵه‌وانی چوار لاوازترین خولی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌شداریی تیادا ده‌كه‌ن كه پاڵه‌وانانی خولی وڵاتانی (ئهندۆراو سان مارینۆ و كۆسۆڤۆ و جیبرالتهر) ده‌بن، پاڵه‌وانی ئه‌م چوار یانه‌یه ده‌گاته یه‌كه‌م قۆناغی ته‌ئهیلی، ئه‌مساڵیش وه‌ك سڵانی رابردوو به دوو یاریی ئه‌م قۆناغه‌ی یارییه‌كان كرا‌و یانه‌ی فیرۆنیكیلی له كۆسۆڤۆ بوو به پاڵه‌وانی ئه‌و چوار یانه‌یه‌ی ئه‌و چوار خوله‌و بۆ یه‌كه‌م قۆناغی ته‌ئهیلی سه‌ركه‌وت.
دواتر یه‌كه‌م قۆناغی ته‌ئهیل ده‌ستپێده‌كات، به‌و شێوه‌یه یه‌ك له دوای یه‌ك هه‌رسێ قۆناغه‌كه‌ی ته‌ئهیل به‌ڕێوه ده‌چن، چه‌ندین یانه‌ی پاڵه‌وانی خوله‌كانی تری ئه‌وروپا به‌شداریی له‌م سێ قۆناغه‌دا ده‌كه‌ن، له‌م سێ قۆناغه‌وه 10 یانه ده‌گه‌نه قۆناغی پله‌ی ئۆف كه دوا قۆناغی یارییه‌كانی به‌ر له قۆناغی گروپه‌كانه، له قۆناغی پله‌ی ئۆفیشهوه 5 یانه ده‌گه‌نه قۆناغی گروپه‌كان.
قۆناغی ته‌ئهیلی یه‌كه‌م
له‌م قۆناغه‌ی یارییه‌كاندا 32 یانه به‌شداریی ده‌كه‌ن كه پاڵه‌وانانی خوله كانی پاش (ئهندۆراو سان مارینۆ و كۆسۆڤۆ و جیبرالتهر) ده‌بن و به ئاستێكی به‌رز تر له‌و چوار خولهدادهنرێن جه‌گه له‌وانیش دووه‌م یان سێیه‌می چه‌ند خولێكی به‌هێزی وه‌ك هۆڵه‌نداو پورتوگال و بولگاریاو سكۆتله‌نداو چه‌ند خولێكی تر به‌شداریی ده‌كه‌ن.
*9 و 10/7/2019 یارییه‌كانی چوونی قۆناغی ته‌ئهیلی کران، سبەی و دوو سبەی 16 و 17/7/2019 یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش ده‌كرێن.
وه‌ك سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌وروپا بڵاویكردۆته‌وه ئه‌م 32 یانه‌یه به‌سه‌ر 3 ئاست یان گروپدا دابه‌شكراون، یه‌كه‌م و دووه‌م ئاست یان گروپ 20 یانه له‌خۆ ده‌گرن هه‌ریه‌كه‌و 10 یانه ده‌بن، سێیه‌م گروپ یان ئاستیش 12 یانه‌یه و یارییه‌كانیشیان به‌مشێوه‌یه‌یه وه‌ك له سایت یۆفادا بڵاو كراوه‌ته‌وه کە ئەنجامی یارییەکانی چوونی نێوانیشان نووسراون:
گروپی یه‌كه‌م
*نۆمی كلوج-ئیستۆنیا×شكیندیخا-مه‌كدۆنیا(0-1).
*سۆدۆڤا-لیتوانیا×زڤیزدا-سربیا(0-2).
*ئارارات-ئه‌رمینیا×ئا‌یك×سوید(2-1).
*ئاستانا-كازاخستان×كلوج-رۆمانیا(1-0).
*لۆدۆگۆریتس-بولگاریا×فێرینكڤارۆس-هه‌نگاریا(1-2).
گروپی دووه‌م
*سێڵتیك-سكۆتله‌ندا×ساراییڤۆ-بۆسنه‌و هه‌رسك(3-1).
*شیریف تیراسبۆڵ-مه‌كدۆنیا×سابرۆتالۆجۆرجیا(1-0).
*دۆدیلانج-لۆكسمبۆرگ×ڤالیتا-ماڵتا(2-2).
*پارتیزان-ئه‌لبانیا×كاراباخ-ئازه‌ربیجان(0-0).
*سلۆڤان پراتیسلاڤ-سلۆڤاكیا×سۆدجیسكا-مۆنتینیگرۆ(1-1).
گروپی سێیه‌م
*لینفیڵد-ئایرله‌ندای باكوور×رۆسینبۆرگ-نه‌رویج(0-2).
*ریكیاڤیك-ئایسله‌ندا×ماریبۆر-سلۆڤینیا(0-3).
*دۆنداك-ئایرله‌ندا×ریگا-لاتڤیا(0-0).
*نیو سانتاس-وێڵز×فیرۆنیكیلی-كۆسۆڤۆ(2-2).
*ئێچ جی كه‌ی هیلسنكی-فینله‌ندا×تۆرشاڤن-دورگەکانی ڤارۆ(3-0).
یارییه‌كانی گەڕانەوەش سبه‌ی سێشهممهو دووسبه‌ی چوار شه‌ممه‌ی ئاینده ده‌كرێن.
88 جار بینراوە