سەرەکی » وەرزش » تووشی شێرپه‌نجه‌ بووه‌

تووشی شێرپه‌نجه‌ بووه‌

سینسیا میهایلۆڤیچی ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێ و راهێنه‌ری یانه‌ی‌ بۆلۆنیا رایگه‌یاند توشی شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن بووه‌ كه‌ به‌ لۆكیمیا ناسراوه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ له‌ راهێنه‌رایه‌تی كردنی یانه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.
میهایلۆڤیچ له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی وتی: كاتێك هه‌واڵه‌كه‌یان پێ راگه‌یاندم توشی شۆك بووم، بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژێك ته‌نها ده‌گریام و ژیانم به‌ به‌رچاومدا ده‌ڕۆیشت.
وتیشی: به‌ڵام بڕیارمداوه‌ روبه‌ڕوی نه‌خۆشیه‌كه‌ ببمه‌وه‌، وه‌كو هه‌میشه‌ له‌ ژیانم هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌و په‌ڕی توانای خۆمه‌وه‌ روبه‌ڕوی ببممه‌وه‌، ده‌مه‌وێت به‌ خێراترین كات بچمه‌ نه‌خۆشخانه‌وه‌و چاره‌سه‌ر وه‌بگرم جه‌نگ دژی نه‌خۆشیه‌كه‌ ده‌ست پێبكه‌م.
سه‌باره‌ت به‌ ژیانیشی وتی: به‌داخه‌وه‌ هیچ شتێكم له‌ ژیانم به‌ ئاسانی به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌، ده‌بو بۆ هه‌موو شتێك بجه‌نگم، بۆیه‌ بۆ ئه‌مه‌ش ده‌جه‌نگم.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی یانه‌كه‌ش میهایلۆڤیچی ته‌مه‌ن 50 ساڵ لۆكیمیاكه‌ی‌ میهایلۆڤیچ زۆر كاریگه‌ره‌ به‌ڵام هیوای چاكبوونه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ و رێگر نابێت له‌به‌رده‌م كاره‌كه‌ی‌ وه‌كو راهێنه‌ری یانه‌كه‌.
یانه‌كه‌ش راشیگه‌یاندوه‌ به‌ر له‌ 20 ساڵ هه‌رگیز باس له‌وه‌ نه‌ده‌كرا روبه‌ڕوی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بیته‌وه‌ چونكه‌ زۆر كوشنده‌بوو، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌ندروستی ده‌توانرێت روبه‌ڕوی بیته‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر تۆماربكه‌یت.

 117 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*