سەرەکی » راپۆرت » ئامادەكردنی: دیاری سابیر » ״سه‌دان ئیخوانیی میسر، كوێت جێده‌هێڵن״

״سه‌دان ئیخوانیی میسر، كوێت جێده‌هێڵن״

دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی کوێت رایانگەیاند کە «باندێکی تیرۆریستیی سه‌ر به‌ رێكخراوی ئیخوان موسلمینی میسریان لە کوێت دەستگیرکردووە»، سه‌دان ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه‌، كوێتیان جێهێشتووه‌.

300 میسری
رۆژنامه‌ی قه‌به‌س-ی كوێتی ئاشكرایكرد: نزیكه‌ی 300 میسریی كه‌ سه‌ر به‌ رێكخراوی تیرۆریستیی ئیخوان موسلمینن و لە کوێت نیشتەجێن، له‌ماوه‌ی رابردوودا كوێتیان جێهێشتووه‌.
رۆژنامه‌كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن (ئینته‌رپۆل)ی میسرییه‌وه‌ به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن‌و راوه‌دوو ده‌نرێن، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ر به‌ ئیخوانی میسر، کوێتیان بەرەو ئوسترالیا‌و به‌ریتانیا‌و توركیا‌و چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی جێهێشتووه‌، چونكه‌ له‌لایه‌ن دادگای وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌ داواكراون.
روونیشیكردۆته‌وه‌: ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوێت سه‌رقاڵی بانگكردنی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ ئایینی‌و خاوه‌ن كۆمپانیایانه‌یه‌، كه‌ په‌یوه‌ندییان هه‌بووه‌ به‌ ده‌ستگیركراوه‌كانه‌وه‌.

دەستگیرکردنی 8 كه‌س
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی کوێت، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیان رۆژی هه‌ینی رابردوو 8 كه‌سیان له‌ باندێكی سه‌ر به‌ ئیخوانه‌كانی میسر له‌ كوێت ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ به‌هۆی تێوه‌گلانیان له‌كرده‌وه‌ی تیرۆریستیدا لە وڵاتەکەیاندا، له‌لایه‌ن دادگای میسرەوە سزای زیندانیكردنیان بۆ ده‌رچووه‌. وه‌زاره‌ته‌كه‌ جه‌ختیكردۆته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ به‌ده‌ستێكی پۆڵایین له‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌دات، كه‌ هاوكارن یان په‌یوه‌ندییان به‌و بانده‌ یان هه‌ر باندێكی دیكه‌وه‌ هه‌بێت‌و هه‌وڵی تێكدانی ئارامیی كوێت بده‌ن.

راده‌ستی وڵاته‌كه‌یان كرانه‌وه‌
رۆژنامه‌ی رای كوێتی له‌و باره‌یه‌وه‌ نووسیویه‌تی: ده‌ستگیركراوه‌كان كه‌ دانیان به‌تاوانه‌كانیاندا ناوه‌، له‌لایه‌ن حكومه‌تی كوێته‌وه‌ راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر كراونه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌پێی رێكه‌وتنی دووقۆڵی ئەمنیی نێوانیان.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌: دوای ئه‌وه‌ی راپۆرته‌كان باسیان له‌ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌كرد به‌ حكومه‌تی قاهیره‌، ئیخوان موسلمینی میسر پێیوابوو كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی كوێت، هاووڵاتییه‌ میسرییه‌ ده‌ستگیركراوه‌كان راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی قاهیرە ناكاته‌وه‌. راشیانگه‌یاندبوو كه‌ متمانه‌ی ته‌واویان به‌ دادپه‌روه‌ری‌و خاوێنیی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوێت هه‌یه‌، بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوه‌كاندا.
جێی ئاماژه‌یه‌، گروپی ئیخوان موسلیمین له‌ میسر‌و وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بیی وه‌كو سعودیه‌‌و ئیمارات‌و قه‌ده‌غه‌یه‌، به‌ڵام له‌ كوێت قه‌ده‌غه‌ نییه‌.

سه‌رچاوه‌: ئاژانسه‌كان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

توركیا گوێ بە رەخنەكانی ئەوروپا و ئەمریكا نادات

وێڕای هەموو ئەو رەخنانەی لەلایەن وڵاتانی ئەوروپا‌و ئەمریكا‌و تەنانەت میسریشەوە ...