سەرەکی » هەواڵ » سەعدی پیرە: خزمەتكردنی زیاتری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان

سەعدی پیرە: خزمەتكردنی زیاتری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان

دوێنێ، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتی، بەمەبەستی پیرۆزباییكردن سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد.
لەسەردانەكەیدا بەهاوڕێیەتیی مامۆستا بەكر، سەعدی پیرە، بەجیا لەگەڵ هەریەك لە د.رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمان و هێمن هەورامی جێگری سەرۆك و مونا قەهوەچی سكرتێری پەرلەمان و ئەردەڵان محەمەد سەرۆكی دیوانی پەرلەمان كۆبۆوە.
وێڕای پیرۆزباییكردن بەبۆنەی دەستبەكاربوونیان لەخولی تازەی پەرلەمان، هیوای خواست لەكارەكانیاندا بەشێوەیەكی سەركەوتوو جێپەنجەیان لەدانانی یاساو بڕیارەكانی چوار ساڵی داهاتووی هەرێمی كوردستان دیاربێت بەئاڕاستەی سەروەریی یاساو خزمەتكردنی زیاتری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان‌و چاودێرێكی باشی سەر جێبەجێكردنی ئەو بڕیارو راسپاردانە بن، كە لەپەرلەمانی كوردستان دەردەچن بەئاڕاستەی زیاتر ئاوەدانكردنەوەو گەشەسەندنی ئابووریی هەرێمی كوردستان‌و ئاوەدانكردنەوەی لەسەرجەم بوارەكاندا.
هەر لەسەردانەكەیدا، سەعدی پیرە، هەردوو فراكسیۆنی یەكێتی‌و پارتی بەسەركردەوەو ئاماژەی بەزەروورەتی هەماهەنگی‌و لەیەكترگەیشتنی لایەنەكان كردەوە بۆ پێشكەشكردنی پڕۆژە بڕیارو یاسای جۆراوجۆر، كە خزمەتی سەرجەم چین‌وتوێژەكانی كۆمەڵانی خەڵك بكات.

print

 153 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*