سەرەکی » کەلتوور » سەرهەڵدانەوەی پۆپۆلیزم، کەوتە بەردیدەی خوێنەرانی

سەرهەڵدانەوەی پۆپۆلیزم، کەوتە بەردیدەی خوێنەرانی

لەدووتووێی 220 لاپەڕەدا کتێبی (سەرهەڵدانەوەی پۆپۆلیزم) چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی. کتێبەکە نووسینی کۆمەڵێک نووسەرەو ئاسۆ کەریم کردویەتی بەکوردی و یەکێکی ترە لەبڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
لەپێشەکی کتێبەکەدا هاتووە: پۆپۆلیزم وەکو دیاردەیەکی سیاسی نوی و زادەی هەلومەرجی ئەمڕۆی دنیا و قەیرانەکانی نییە، راستە پۆپۆلیزم لەبەرگێکی نوێ و فۆرمی جیاوازدا دەرکەوتۆتەوەو گەڕاوەتەوە، بەڵام بەنددیوارییەکی لەگەڵ فۆرمەکانی ئاخیرو ئۆخری سەدەی نۆزدەم و ناوەڕاستی سەدەی بیستەمیشدا هەیە. بەکورتی ناکرێ تاکە فاکتەرێکی وەک فاکتەری ئابووری، یان هۆکاری جیهانگیریی و ترس و بیم لێی، گەڕانەوە و هەڵکشانی پۆپۆلیزم شرۆڤە بکا. بەڵکە کۆمەڵێ هۆکار لەپشت ئەم دیاردەیەن. لەوما پێویستمان بەلێکدانەوەیەکی بەرهەست و کۆنکرێت هەیە لەهەر وڵاتێکدا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هەولێر، دیوانە شیعری (زمانی باڵندەم دەزانی) بڵاوكرایەوە

لەڕۆژانی رابردوودا لەبنكەی سەنتەری ئاڵا بۆ كاری رۆشنبیری لەهەولێر، كۆڕێكی ...