سەرەکی » مانشێت » سەرۆك شارەوانییەكانی ئامەد و مێردین و وان دوورخرانەوە

سەرۆك شارەوانییەكانی ئامەد و مێردین و وان دوورخرانەوە

هەدەپە: دژی ئەو بڕیارە دەوەستینەوە

سەرۆكی شارەوانی ئیستانبول: ئەو بڕیارە پێچەوانەی دیموكراسییە

دوێنێ بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی توركیا، سەرۆك شارەوانییەكانی گەورە شارەكانی ئامەد و مێردین و وان لە كارەكانیان دوورخرانەوە.
بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆی توركیا پارێزگارەكانی ئەو پارێزگایانە، لەشوێنی سەرۆك شارەوانییەكان، دانراون.
لەوبارەیەوە ژمارەیەك لە میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە «دوێنێ بیناكانی شارەوانی ئامەد و مێردین و وان، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە گەمارۆدران»، بەپێی هەواڵەكان «بڵاوەپێكردنی ئەو هێزانە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆی توركیا بووە، بۆ دوورخستنەوەی هەریەك لە عەدنان سەلجوق سەرۆكی شارەوانی گەورەی ئامەد، بەدیعە ئۆزگۆگچە سەرۆكی شارەوانی گەورەی وان، ئەحمەد تورك سەرۆكی شارەوانی مێردین، لە پۆستەكانیان».

هەدەپە:لە توركیا كودەتای سپی روویدا
ئەم بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆی توركیا لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا كاردانەوەی لێكەوتەوە و لەوبارەیەوە هاوسەرۆكی هەدەپە لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن، ئاماژەی بەوەدا «لە توركیا كودەتای سپی روویدا و دژی ئەو بڕیارە دەوەستینەوە»، وتیشی: ئەو بڕیارە، بڕیارێكی نایاساییە».

سەرۆكی شارەوانی ئیستانبول: دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەكانی هەدەپە قبوڵناكرێت
هەروەها ئەكرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆكی شارەوانی ئیستانبول ناڕەزایی خۆی دژی ئەو بڕیارە دەربڕی و ئاماژەی بەوەداوە «دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەكانی هەدەپە قبوڵناكرێت، چونكە سەرۆك شارەوانییەكان بە دەنگی خەڵك هەڵبژێردراون و ئەو بڕیارە پێچەوانەی دیموكراسییە».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رێزلێنان لە خاتوو فەهیمە ئەمین دایكی شەش شەهید و خوشكی دوو برای شەهید

شوان كەریم دوێنێ، لەمەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ...