سەرەکی » هەواڵ » پسپۆڕان زه‌نگی‌ مه‌ترسییەکی نوێ لێ ده‌ده‌نپەڕە 2

پسپۆڕان زه‌نگی‌ مه‌ترسییەکی نوێ لێ ده‌ده‌ن

ده‌یلی‌ ستار

ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ له‌ وڵاتانی‌ جیاجیای‌ جیهانه‌وه‌ هۆشدارییان دا له‌ باره‌ی‌ زیاد بوونی‌ چه‌ته‌كانی‌ ئێنته‌رنێته‌وه‌، كه‌ له‌ توانایاندا هه‌یه‌ عه‌قڵی‌ ئۆتۆمبێله‌كان هاك بكه‌ن‌و له‌ رێگه‌یه‌وه‌ رووداوی‌ ده‌ڵته‌زێنی‌ زۆر گه‌وره‌ له‌ سه‌ر رێگاوبانه‌كان دروست بكه‌ن، كه‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی‌ كوشتنی‌ چه‌ندان ملیۆن كه‌س.
پسپۆڕان ده‌ڵێن: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی‌ له‌ دوای‌ 2005وه‌ دروست كراون، ده‌كرێ له‌ دووره‌وه‌ كۆنترۆڵ بكرێن‌و لێ بخوڕدرێن، ئه‌و مه‌ترسییه‌ش ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبێله‌كانی‌ 2017ش ده‌گرێته‌وه‌‌و به‌ دووریش نازانرێ، له‌ ئێستا ژماره‌یه‌كی‌ زۆر ئۆتۆمبێل هاك كرابێت.
جاستین كابوس پسپۆڕی‌ بواری‌ كۆمپیوته‌ره‌ له‌ زانكۆی‌ نیویۆرك، له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند، هه‌ر ئۆتۆمبێلێك توانای‌ وه‌رگرتنی‌ شه‌پۆلی‌ وای‌ فای‌ هه‌بێت مه‌ترسی‌ هاك كردنی‌ له‌سه‌ره‌، له‌و جۆره‌ ئۆتۆمبێلانه‌ش ئێستا زۆر زۆره‌.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد، چه‌ته‌كانی‌ ئینته‌رنێت ده‌توانن له‌ رێگه‌ی‌ وای‌ فای‌-یه‌وه‌ دزه‌ بكه‌نه‌ عه‌قڵ‌و كۆمپیوته‌ری‌ ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه‌‌و له‌ رێگه‌یه‌شه‌وه‌ به‌ هه‌ر جۆرێك كه‌ خۆیان بیانه‌وێ بیجوڵێنن، یان بیوه‌ستێنن‌و ده‌رگاكانی‌ كڵۆم بكه‌ن، له‌ كاتێكدا نه‌فه‌ره‌كانی‌ هه‌ر له‌ ناودایه‌‌و ده‌سه‌ڵاتیان نامێنێت.
له‌ ساڵی‌ 2015دا ژماره‌یه‌ك پسپۆڕی‌ بواره‌كه‌، تاقی‌ كردنه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا‌و ئۆتۆمبێلێكی‌ جۆری‌ گراند چیرۆكی‌-یان هاك كرد، به‌وه‌ش سه‌لماندیان كه‌ هاك كردنی‌ ئۆتۆمبێله‌ نوێیه‌كان زۆر ئاسانه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*