سەرەکی » ئابووری » دانەوەی پاشەكەوتی مووچە لە ئەستۆی عیراق نییە

دانەوەی پاشەكەوتی مووچە لە ئەستۆی عیراق نییە

وتەبێژی حكومەتی عیراق جەخت لەوە دەكاتەوە كە پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نادەنەوە و قەرزە لەسەر حكومەتی هەرێم، ئەوەش لە كاتێكدایە پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گەیشتۆتە حەوت ملیار دۆلار.
سەعد حەدیسی وتەبێژی حكومەتی عیراقی دەڵێت:»حكومەتی هەرێم بەرپرسە لەچارەسەری كێشەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دەبێت كات و شێوازی دانەوەیان بۆ فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرا بكات».
وتیشی:»حەیدەر عەبادی پەیوەستە بەو بەڵێنەی كە داویەتی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە پاش رادەستكردنەوەی سەرچاوەكانی داهاتی هەرێم، بەڵام ئێمە بەرپرسن نین لەدانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ‌و ئەوە لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمە».
ئەوەش لە كاتێكدایە بەپێی زانیارییەكان، بڕی پارەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گەیشتۆتە حەوت ملیار دۆلار.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*