ناسین

دڵشاد عه‌بدوڵڵا

هەندێک کەسم ناسیوە هەرگیز لە خەیاڵمدا نەبوون.
کەسێک بە شەرواڵ و کراسێکەوە هات لەو ڕۆژنامەیە دامەزرا
کە من بەڕێوەبەری نووسینی بووم
لەگەڵ وتاری ئاگرین شەڕواڵی فڕێ دا
مانشێتی جلەوکرد بە گوێرەی گۆشەکانی
سەرکێشییەکانی لە هەڵبژاردنی ناونیشان بۆ وتارەکانی گۆبەندی زۆری نایەوە
من بوومە پشتوپەنای، نەمهێشت بشکێ
چەند ساڵی پێچوو بووە سەرنووسەر!
چەند شانازییە کە نەمهێشت بشکێ.
کەسێک لەوپەڕی بێ پارەیی بێ کار دەگەڕا
من بە تەلەفۆنێک کردم بە جێگری خۆم لە کاروباری گۆڤارەکەمدا
چەند ڕاپۆرتنووسێک گلەییان لێ کردم،
چۆن ئەو ئیخوانەت! کردووە بە دەمڕاست.
چەند ساڵی پێچوو بووە نووسەرێکی دیار
چەند شانازییە.
ئەو کەسانە هێزی ئافەرێنەر دەیانهێنی بۆ لام
سوپاس و ستایش بۆ ئەو هێزە.
خۆشم ئەگەر شیعر نەبایە،
فەرمانبەرێکی چەپ دەبووم
-تەعاسەتێک – چاوەڕوانم بوو لە وێستگەیەک.
بەڵام شیعر دەستی گرتم
– ناچارم- ڕزگارت بکەم، وتی
لە ڕیتمی وەڕسکەر و بێ سەلیقەیی
فۆلکلۆریست و لە تیغی کۆنەپارێزان.
ئێستا کە خاوەنی دەنگی خۆمم!
دڵنیام دەڵێ، چ شانازییە.. بەڵام بۆ کێ؟
ئەکید بۆ شیعر کە نەیهێشت ببم بە کەسێکی فاشیل.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سابیر ره‌شید: ئه‌ده‌ب دیوی‌ دووه‌می‌ ژیانه‌

یه‌كێك له‌ چیرۆكنووس و رۆماننووسه‌ دیاره‌كانی ناو دونیای ئه‌ده‌بی كوردی ...